لە ژێر دروشمی (زەکاتی زانستی ئەرکمانە)ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٧/٢٧ یەک شەممە، لەژێر سەرپەرشتی ئەکادیمیای زانکۆی جیهان، بە ئامادەبوونی م. بورهان ئەرگوشی ڕاوێژکاری وەزیر لە وەزارەتی پەروەردەو شاندی یاوەری لە لایەن سەرۆک و ستافی زانکۆی جیهان – هەولێر پێشوازییان لێکرا، تیایدا خولی پێداگۆجی ڕاوندی چوارەم بۆ زیاتر لە دوو سەد مامۆستای وەزارەتی پەروەردە کرایەوە.

جێگەی ئاماژەیە:

بە پاڵپشتی بەڕێز (د. نوزاد یحیی باجگر) سەرۆکی دەستەی ئەمیداریەتی زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانی جیهان ساڵانە لە زانکۆکانی جیهان ( هەولێر-دهۆک-سلێمانی) ساڵانە بێ بەرامبەر دەکرێتەوە، کە تیایدا خولەکە ماوەکی شەش هەفتە و هەفتانە سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی کۆتایی تێدایە، هەروەها پڕۆگرامێکی تایبەتی لە دووتوێی پەرتوکێک بەناوی (پێداگۆجی مامۆستا) هەیە، کە لە خوارەوە ناوەڕۆکەکەی ئاماژەی پێدراوە…

گرینگە بزانین:-
🔹ئەمڕۆ ناوەندەکانی خوێندن بۆ پڕۆسەی (پەروەردە، فێربوون و فێرکردن) لە چاوەڕوانی مامۆستایان و پەروەردکارانی پیشەیی بەرزدایە؛
🔹کێشەکانی ئەم پڕۆسەیە، بۆ چارەسەری پێویستیان بە بیرۆکەی تازە هەیە؛
🔹بەها سەرەکییەکانی قوتابخانە و فێرگەکان، قوتابی و مامۆستایە، کاری هاوبەشی کارلێککارانەی ئەو دووانەیە، قوتابی ئامرازێک نییە، بەڵکو ئامانجی پەروەردەیە. بۆیە ناکرێت لەگەڵ قوتابخانە بگونجێنرێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە قوتابخانەکە لەگەڵیدا بگونجێنرێت؛
🔹بۆیە مامۆستا هێزی سەرەکیی بیر و هزری کۆمەڵگەیە، داینەمۆی گۆڕانکارییە، ڕێبەری زانستە؛
🔹پێداگۆجی زانستی پەروەردەیە، مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی بایۆلۆجی لە دایک دەبێت، بۆ ئەوەی ببێتە مرۆڤ دەبێت پەروەردە ببێت، ئەمەش ئەرکی پێداگۆجی و پێداگۆجە؛

جێگەی ئاماژەیە ناوەڕۆکی ئەم پەرتووکە پێنج مۆدێل لەخۆ دەگرێت، هەریەکێک لەوانە بەهاو گرینگی تایبەتی خۆیان هەیە لە بەرەوپێشڤەچوونی: مامۆستا، پێداگۆج، پەروەردەکار، ڕاهێنەر، قوتابی.

✅ لە مۆدێلی یەکەم: باسی چەمک و میتۆدە گرینگەکانی وانە وتنەوەی هاوچەرخ دەکات؛
✅ لە مۆدێلی دووەم: بەڕێوەبردنی پۆل لە لایەن مامۆستا و تایبەتمەندییەکانی مامۆستای سەرکەوتوو باس دەکات؛
✅ لە مۆودێلی سێیەم: دەروونناسی پەروەردە و دەروونناسی گەشە و چەند نموونەیەکی سیستەمی پەروەردەیی پێشەنگی وڵاتانی پێشکەوتوو باس کراوە؛
✅ لە مۆدێلی چوارەم: باس لە پێوانە و هەڵسەنگاندن دەکات وەک پێویستییەکی گرینگی بواری پەروەردە؛
✅ کۆتا مۆدێل: کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای سەردەم AI لە بواری پەروەردەدا باس کراوە.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

گروپێک لە فێرخوازانی بەشی تەکنیکی سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی زانستی و پراکتیکی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ئەنجامدا و، چالاکیەکى پراکتیکیان بەڕێوەبرد.

لەمیانەى ئەو سەردانە، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتی 30-10-2026 بە سەرپەرشتی دکتۆر محەمەد ئەمین سەرمەد قاسم بەڕێوەچوو، فێرخوازانی قۆناغی سێیەم کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە یوسف موهەنەد ئەنوەر، پرژە کەیفی، و ئالا حوسێن چەند چالاکیەکى جۆراوجۆریان ئەنجامدا، سەردانەکە بە گەشتێکی مەیدانی بۆ چەندین یەکەی گرنگ و هەستیار لەناو نەخۆشخانەکەدا دەستى پێکرد، کە بریتی بوون لە هۆڵی پێشوازی و پۆلێنکردنی نەخۆشەکان (Triage)، هۆڵی فریاکەوتن و ڕووداوەکان (Red Zone) کە بۆ حاڵەتە زۆر مەترسیدارەکانە، هۆڵی بەدواداچوون و چاودێری (Yellow Zone) بۆ حاڵەتە مامناوەندەکان، هەروەها یەکەی چاودێری چڕی پزیشکی (Medical ICU) کە تێیدا نەخۆشانی تایبەت و مەترسیدار دەخرێنە ژێر چاودێری ورد. لە میانەی گەشتەکەدا، فێرخوازان بە وردی چاودێری پڕۆسەکانی وەرگرتنی نەخۆش، هەڵسەنگاندنی خێرای حاڵەتەکان، و میکانیزمەکانی بڕیاردان لەبارەی چارەسەری سەرەتاییەوە کرد.

لە بەشێکى دیکەى ئەو سەردانەدا، فێرخوازان بە شێوەیەکی چڕوپڕ ئاشناى نوێترین ئامێرە پزیشکییەکان و میکانیزمەکانی کارپێکردنیان کران، لەوانە: ئامێری DC Shock بۆ ڕێکخستنەوەی لێدانی دڵ، ئامێری Ultra Sound بۆ بینینی ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە، ئامێری Ventilator بۆ یارمەتیدانی هەناسەدان، Blood Pressure Monitor بۆ پێوانەکردنی فشاری خوێن، و Pulse Oximetry بۆ پێوانەکردنی ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێندا. جگە لەمەش، ڕاهێنانی پراکتیکی وردیان پێکرا لەسەر چۆنیەتی ئامادەکردنی دۆزینەوەى دەمارەکان و  شێوازە دروستەکانی دانانی (Cannula) ، هەروەها چۆنیەتی ئامادەکردنی دەرمانە پێویستەکان و پێدانیان بە نەخۆش.

خاڵێکی گرنگی دیکەی ڕاهێنانەکە بریتی بوو لە فێرکردنی چۆنیەتی وەرگرتنی مێژووی نەخۆشی (Take History) لە نەخۆش بە شێوازێکی زانستی و ورد، کە ئەمەش بنەمایەکی سەرەکییە بۆ دیاریکردنی دەستنیشانکردنی دروست و دانانی پلانی چارەسەری گونجاو. ئەم ڕاهێنانە پراکتیکییە یارمەتی فێرخوازانی دا بۆ بەکارهێنانی زانیارییە تیۆرییەکان لەسەر ئامێرەکان و پڕۆسە پزیشکییەکان لە دۆخی ڕاستەقینەی نەخۆشخانەدا.

بۆ پاراستنی سیمای سروشتی و پاکوخاوێنی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢/٤/٢٠٢٦)، هەڵمەتێکی مەیدانیی بۆ پاککردنەوەی پاشماوە زیانبەخشەکان لە دەوروبەری ناوچەی شێخ توراب ئەنجامدا.

 ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و بە بەشداریی کارای مامۆستایان و گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو، لە دەسپێکی هەڵمەتەکەدا، کەرەستەی پێویست وەک دەستکێش و کیسی زبڵ و کەلوپەلی پاراستن بەسەر فێرخوازاندا دابەش کرا، دواتر فێرخوازان بە گڕوتینێکی زۆرەوە دەستیان بە پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکە کرد، کە ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار ڕووی تێ دەکەن، بەڵام بەهۆی پاشماوەی گەشتیارییەوە دوچارى پیسبوونی ژینگەیی ببوو، هەربۆیە فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر توانییان لە ماوەیەکی کورتدا ڕووبەرێکی فراوان لە دەوروبەری ناوچەکە لە پاشماوە پلاستیکی و زیانبەخشەکان پاک بکەنەوە.

مامۆستا و فێرخوازانی بەشداربوو لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کردەوە، چونکە نەک هەر دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگەی کوردستان، بەڵکو گیانی کارکردنی بەکۆمەڵ و بەرپرسیارێتی مەدەنی لای نەوەی نوێ بەهێز دەکات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.