فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ بەشدارییان لە کۆنفرانسی ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی شەکرەدا کرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی ئاشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ڕێکخرابوو.
چالاکییەکە ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٤/١١/٢٠٢٥، لە هۆتێل ڕادیسۆن لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو و، بە وتەی (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر دەستی پێ کرد و، تێیدا جەختی لە گرنگیی بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی نەخۆشیی شەکرە و ڕۆڵی ڕۆشنبیری تەندروستی لە سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی لە کۆمەڵگەدا کردەوە.
هاوکات لە چوارچێوەى بەرنامەى کۆنفرانسەکە ژمارەیەک قسەکەری دیار وتەیان پێشکەش کرد؛ لەوانە دکتۆر (عومەر سۆرچی) بابەتێکی دەربارەی گۆڕانکارییە فیسیۆلۆژییەکان لە جەستەی نەخۆشدا بەهۆی شەکرەوە پێشکەش کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو ئاڵنگارییانەی نەخۆش ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، هەروەها هەریەک لە دکتۆرە (ئیسرا عومەر)، دکتۆرە (شنە بەگزادە) و دکتۆر (نەوشاد نەوزاد) باسیان لە نوێترین پێشهاتەکان لە ئامێرەکانی دەستنیشانکردن، ستراتیژییەکانی خۆپاراستن و چارەسەرە مۆدێرنەکان کرد، کە یارمەتیدەرن بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە و ڕێگریکردن لە لێکەوتەکانی.
لە کۆنفرانسەکەدا، فێرخوازانی بایۆمیدیکاڵ بە شێوەیەکی کارا بەشدارییان لە دانیشتنەکاندا کرد لە ڕێگەی ئاڕاستەکردنی پرسیاری زانستی، هەروەها بەشدارییان لە ڕێکخستنی چالاکییەکەدا کرد. ئەمەش دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆیان تا ئاگاداری دوایین پێشهاتە پزیشکییەکان بن و، ئەزموونی کردەیی لە مامەڵەکردن لەگەڵ پسپۆڕانی کەرتی تەندروستی پەیدا بکەن.
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی زەهایمەر ، کە ساڵانە لە (٢١ی ئەیلوول)دا بەڕێوەدەچێت، گروپێک لە فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی بەرفراوانیان لە سەنتەرى شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
لە میانەى هەڵمەتەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر چەندین بڵاوکراوە و ماتریالی زانیارییان بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکرد. ئەم بڵاوکراوانە تیشکیان خستە سەر پێناسەیەکی وردی نەخۆشیی زەهایمەر، دیارترین نیشانەکانی لە قۆناغە جیاوازەکانیدا و هەنگاوە پراکتیکییەکانی خۆپاراستن لە نەخۆشى لە بیرچونەوە (زەهایمەر) لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی شێوازێکی ژیانی تەندروستەوە، وەک چالاکیی جەستەیی و ڕۆحی، جگە لەمانە؛ فێرخوازان ئامۆژگاریی کردارییان پێشکەش بە هاوڵاتیان و ڕێبواران و کاسبکار و دوکانداران کرد سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەندامانی خێزان کە تووشی نەخۆشییەکە بوون، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی دابینکردنی پشتیوانیی دەروونی و سۆزداری بۆیان، بەتایبەتی لەبەر ئەو گۆڕانکارییە دەروونی و هەڵسوکەوتییانەی کە نەخۆشییەکە دروستی دەکات.
هەر لە چوارچێوەى هەڵمەتەکەیاندا فێرخوازان جەختیان لە گرنگیدانى پێویستیی بە دەستنیشانکردنی پێشوەختەى نەخۆشییەکە و سەردانیکردنی پزیشکانی پسپۆڕ لە کاتی گونجاودا کردەوە، چونکە دەستنیشانکردنی پێش وەختە دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر دواخستنی پێشکەوتنی نیشانەکان و باشترکردنی کوالێتیی ژیانی نەخۆش هەبێت. وەک ئەوەى فێرخوازان باسیان لێوەکرد نیشانەکانی لەبیرچوونەوەی بریتین لە، دروستبوونى کێشە بۆ زمان، تێکچوونی توانای بڕیاردان، گۆڕانکاری لە کەسایەتیدا، هاوکات باسکردنی قۆناغە جیاوازەکانی نەخۆشییەکە (سەرەتا، مامناوەند و کۆتایی) و تایبەتمەندییەکانی هەر قۆناغێک، بۆ ئەوەش جەختیان لەسەر ڕۆڵی ژیانی تەندروست، وەک وەرزشکردنی بەردەوام، خۆراکی هاوسەنگ (بەتایبەتی خۆراکی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسیدەکان)، چالاکیی مێشک (وەک خوێندنەوە و یارییە فیکرییەکان) و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی دیکە (وەک شەکرە و پەستانی خوێن) کردەوە.
لە کۆتاییدا، فێرخوازان بە گرنگیەوە باسیان لە ڕۆڵی بنەڕەتیی کۆمەڵگە لە پێشکەشکردنی هاوکاری و کەمکردنەوەی ئەو گڵۆڵە کۆمەڵایەتییە کردەوە، کە هەندێک جار بە نەخۆشییەکەوە دەبەسترێتەوە. ئەم هەڵمەتە زانستی-کۆمەڵایەتییە ڕۆڵێکى گرنگى لە بەرزکردنەوەی کەلتووری تەندروستی و چەسپاندنی بەهاکانی چاودێری، هاوسۆزی،و بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی لەناو تاک و خێزان و تەواوی کۆمەڵگەدا دەبێت
نەخۆشیی زەهایمەر (Alzheimer’s Disease) یەکێکە لە دیارترین جۆرەکانی خەڵەفان (Dementia) و نەخۆشییەکی دەماریی تێکچووی درێژخایەنە کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر فەرمانی مێشک دادەنێت، بەتایبەتی لە بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت. بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نزیکەی 50 ملیۆن کەس لە جیهاندا بە دەست خەڵەفانەوە دەناڵێنن، و زەهایمەر نزیکەی 60-70%ی ئەم حاڵەتانە پێکدەهێنێت.
د چارچۆڤێ پڕۆژێ “زەکاتا زانستی” دا، ڕێوڕەسمێن ب دوماهیهاتنا خۆلا ڤێڕاگەهشتنێن دەستپێکى بۆ هێزێن پێشمەرگەی هاتنە ئەنجامدان
ل دویف راسپاردێن بەرێز (پ.د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکویا جیهان-دهۆک، و ب مەرەما گرنگیدان ب بەرنامێ هۆشیاری و گەشەپێدانا تەخ و چینێن جودا یێن جڤاکی، د چارچووڤێ پڕۆژێ دەزگایێ (زەکاتا زانستی) یێ زانکۆیێ و ب هەماهەنگی دگەل سەنتەرێ پێشمەرگە یێ ڕەوشەنبیری، ل رۆژا دووشەمبی رێکەفتی ٢٠٢٦/٧/١٣ ڕێوڕەسمێن ب دوماهیهاتنا خۆلا تایبەت یا ڤێڕاگەهشتنێن دەستپێکى هاتنە گێڕان بۆ:
ـ یەکا مەیدانى یا پزیشکى (فرقا ٩) یا پێشمەرگەى، کو د هاتە پێشکێشکرن ژ لایێ بەرێز (م. بسام شوکت)ڕاهێنەرێ نیڤدەولەتی و بسپۆرێ بێهۆشکرن و چاڤدێریا چڕ.
ل دۆماهیێ باوەرنامێن بەشداربوونێ هاتنە دابەشکرن، ب ئارمانجا بڵندکرنا ئاستێ زانستی و پزیشکی یێ هێزێن پێشمەرگەیێن قارەمان.



ل ڕۆژا پێنجشەمبی ڕێکەفتی 23/07/2026، د چارچۆڤێ چالاکیێن جۆراوجۆرێن دەزگەهێ “زەکاتا زانستی” دا ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، و ل دويف سپاردێن بەڕێز (پ. د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکۆیا جیهان-دهۆک ژ بۆ گرنگیدان ب ڤی پرۆگرامى و گەهاندنا مفای بۆ هەمی تەخ و چینێن جودایێن جڤاکى، ئەکادیمیا جیهان-دهۆک ب هەماهەنگی دگەل پەیمانگەها “پێنۆس” یا زمانان گەشتەکا زانستی و هۆشیاری بۆ قوتابیێن پەیمانگەهێ ڕێکئێخست
تەوەرێن سەرەکی یێن گەشتێ
سەرەدانا مەیدانی بۆ تاقیگەهێن پزیشکى
ناساندنا قوتابیان ب کەلوپەل و ئامێرێن نوی یێن پشکنینێ و فێربوونا پرۆسەیێن زانستی ب شێوەیەکێ کرداری
پێشکێشکرنا سمینارەکا هۆشیارییا ساخلەمیێ
پێشکێشکرنا سمینارەکێ ژ لایێ (م. بسام شوکت)، ل سەر بابەتێن گشتی و گرنگ یێن ساخلەمیێ
شرۆڤەکرنا ڕێکارێن خۆپاراستنێ و گرنگیا ساخلەمیا گشتی د ژیانا ڕۆژانە دا



ب مەرەما بلندکرنا ئاستێ هۆشیاریێ و گەشەپێدانا شیانێن تەخ و چینێن جودا یێن جڤاکی، و ل سەر ڕاسپاردێن سەرۆکێ زانکویا جیهان-دهۆک، پڕۆفیسۆر دکتۆر (زیرڤان عبدالمحسن أسعد)، دهزگایێ (زەکاتا زانستی) ب هەماهەنگی دگەل سەنتەرێ پێشمەرگە یێ ڕەوشەنبیری، ل رۆژا ئێکشەمبی ڕێکەفتی ١٢ی تەمموزا ٢٠٢٦ خۆلەکا ڕاهێنانێ یا تایبەت د بوارێ “ڤێراگەهشتنێن دەستپێکى” دا ڕاگەیاند.
ئەڤ بەرنامێ ڕاهێنانێ دێ بۆ ماوێ حەفتیەکێ یێ بەردەوام بیت و هاتیە ئامادەکرن بۆ:
ـ یەکا پزیشکی یا مەیدانی (فرقا ٩) یا پێشمەرگەی
ـ یەکەیێن پزیشکی یێن مەیدانی یێن سەر ب لیوا و فەوجێن (فرقا ٩) ڤە
وانێن ڤێ خۆلێ ژ لایێ شارەزا و ڕاهێنەرێن نێڤدەوڵەتی ڤە دهێنە پێشکێشکرن
١. م. رەیان سدیق: ڕێڤەبەرێ تاقیگەهێن پزیشکی ل زانکویا جیهان-دهۆک، و ڕاهێنەرێ نێڤدەوڵەتی
٢. م. بسام شوکت: بسپۆرێ بێهۆشکرن و چاڤدێریا چڕ، و ڕاهێنەرێ نێڤدەوڵەتی



لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی یەکشەممە (٥/٧)، خولێکی بەهێزکردنی ئاستی زانستی بۆ (یاریدەدەرانی بێهۆشکاری) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی دەستی پێکرد. خولەکە لەلایەن دەزگای زەکاتی زانستەوە بە هاوبەشی لەگەڵ بەشەکانی سڕکردن و یاسای زانکۆ، وە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕێکخراوە.
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا، بەڕێز د. سەرخێڵ، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، وتەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی پێشکەش کرد و تێیدا سوپاسی زانکۆی جیهانی کرد بۆ پشتگیری بەردەوامیان لەم جۆرە خولانە. دواتر پ.ی.د. سادات عبداللە عزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، وتەی سەرۆکایەتی زانکۆی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
شایانی باسە هەریەکە لە پ.ی.د. نوری حەمەسەعید (بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست)، د. ئەڤین ساڵح (سەرۆکی بەشی سڕکردن)، م. هێمن ڕەشید (بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆ)، و کاک کەمال (بەڕێوەبەری هۆبەی بێهۆشکاری لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی) ئامادەی مەراسیمی دەستپێکردنی خولەکە بوون.
ماوە و پێشکەشکارانی خولەکە:
ئەم خولە بۆ ماوەی ٢ هەفتە (لە ٥ تا ١٥ / ٧) بەردەوام دەبێت و لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر بەشداربوواندا دابەش دەکرێت. وانەکانی خولەکە لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستا و پزیشکی پسپۆڕەوە دەوترێنەوە، کە پێکهاتوون لە:
پ.د. زانا ڕەفیق سەعید (پسپۆڕی یاسای تاوانکاری)
پ.ی.د. نیاز مستەفا کەمال (تەندروستی کۆمەڵ)
د. ئازاد جەلال عەلی (پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری)
د. هێمن محەمەد غەریب (پزیشکی گشتی)
د. ڕۆژیار پێشڕو کەمال (پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری)




لە چوار چێوەی کارەکانی دەزگای زەکاتی زانست، ڕۆژی سێشەممە، ١٠-٢-٢٠٢٥، پ.ی.د. نوری حمە سعید، بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، سیمینارێکیان پێشکەش بە خوێندکارانی قۆناغی (٩)ی قوتابخانەی تابلۆی بنەڕەتی کرد بە ناونیشانی: (خووە نەرێنیەکانی هەرزەکاران، چۆنێتی چارەسەر کردنیان)، تیایدا تیشکیان خستە سەر هەر یەک لەم بابەتانە: گرنگی قۆناغی هەرزەکاری، ومەترسیدارترین خووە باوەکانی ئەم قۆناغە، کرداری، ودەروونی، وگوفتاریەکان، وچۆنیەتی چارەسەر کردنیان.

ل روژا شەمبی رێکەفتی ٣١/١/٢٠٢٦ بەشێ شیکاریا نەخوشیان ب سەرپەرشتیا سەروک بەش ماموستا ( ئاڤا حمدی سعید) ب هەڤکاری دگەل یەکەیا وەرزشی و قوتابی (سهند سمیر) ل زانکویا جیهان دهوک رابون ب ئەنجامدانا ورکشوپەکی ل دور مفا و و زیانێن ب کارئینانا کریاتین و هورمونان ژلایێ وەرزشڤانێن لەشجوانیێ ڤە


لژێر چاڤدیریا زور بەرێز (دکتور زێرەڤان عبدالمحسن اسعد) سەروکێ زانکویا جیهان-دهوک، ماموستا و قوتابیێن زانکویێ ب هەماهەنگی دگەل رێکخراوا گەژبین یا ساخلەمیێ بەژداربوون د چالاکیەکا ساخلەمی دا بو خزمەتکرنا کومەلگەهێ.
ڤیستەڤال ل دهوک مول هاتیە ئەنجامدان ل شەڤێن سەرێ سالێ ژ ١٥ کانونا ئێکێ هەتا ٣٠ کانونا ئێکێ، ژ دەمژمێر ٤:٠٠ ئێڤاری هەتا ١١:٠٠ شەڤ ب رێڤەچوو. ب مەبەستا بلندکرنا ئاستێ رەوشەنبیریا ساخلەمیێ دناڤ کەمەلگەهێ دا و هاندان بو ڤەدیتنا پێشوەخت یا نەخوشیان. ئارمانجا ڤیستەڤالێ خەلکێ گشتی بوو و هەولا هندێ هات دان خزمەتگەزاریێن ساخلەمی یێن دەستپێکی ب ساناهیتر بکەت د ژینگەها کومەلایەتی دا.
ل ماوێ ڤیستەڤالێ دا کومەکا خزمەتگوزاریێن پزیشکی و ساخلەمی هاتنە پێشكێشکرن، وەکی پیڤانا فشارا خوینێ،پیڤانا شەکرا خوینێ، پشکنینا گشتی یا خوینێ و دگەل چالاکیێن پالپشتیا دەروونی و بلندکرنا ساخلەمیا دەروونی هاتنە جێبەجێکرن، و پشتەڤانیا ساخلەمیا دەروونی بەشەکێ گرنگ بوو ژ ڤیستەڤالێ چونکی بەشەکێ گرنگە د ساخلەمیا گشتی دا.
ئەڤ چالاکیە ب هەڤبەشیا کاریگەر دناڤبەرا رێکخراوا گەژبین یا ساخلەمیێ ب هەماهەنگی دگەل قوتابیێن زانکویا جیهان-دهوک ب شێوەیەکێ مەزن سەرکەفتی بوو، تێدا دەرفەتا ئەنجامدانا کارێ پراکتیکی و کرداری بو وان هاتە رخساندن. هەروەسا بنەمایێن بەرپرسایەتیا کومەلایەتی و هاریکاریکرن دناڤبەرا بواراندا، و بەژداریکرنا کومەلایەتی و کارێ خوبەخشی بهێز کرن. و بەژدارکرنا قوتابیان کاریگەریەکا مەزن هەبوو د سەرکەفتنا چالاکیێ بخو ژی دگەل پێشکێشکرنا خزمەتگوزاریان.



ل رێكهفتى (13/1/2026) ب ئامادهبوونا بهرێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سهرۆكێ زانكویێ جیهان-دهۆك، خۆلهكا گهشهپێدانا مرۆڤى و هۆشیاریێ بۆ ماموستایێن كۆلیژ و بهشێن زانستى ڤهكر، كو دێ ژلایێ هژمارهكا مامۆستا و پسپۆرێن دهروونى، ساخلهمى، زمان، ئامرازێن فێركرنا نوى، هێنه پێشكێشكرن، ب ڤى شێوهى:
ل رۆژا ئێكێ:
ـ پ.د.صابر عبدالله مامۆستایێ بهشێ پهروهردا گشتى، ل دۆر رۆلێ زانایێن دهروونى د پێشڤهبرنا جڤاكاندا.
ـ د.لطیف محمد، ماموستایێ بهشێ سركردنێ، ل دۆر رهوشهنبیریا ساخلهمى و رۆلێ د پشتهڤانیكرنا خۆپاراستنێ دا.
خۆل بۆ ماوێ 2 رۆژان دێ یا بهردهوام بیت و چهندین بابهتێن سوباهى دێ هێنه شرۆڤهكرن و گهنگهشهكرن.
ل رۆژا دووێ:
ـ پ.هـ.د. أحمد عبدالكریم، مامۆستایێ بهشێ پهروهردا گشتى، ل دۆر زیرەکیا دەستکرد و پرۆسا فێرکرن و دەرئەنجامێن وێ.
ـ پ.هـ.د. بالا جاندران، ماموستایێ بهشێ پهروهردا گشتى، ل دۆر رۆلێ زمانێ ئنگلیزى د جیهانگیرى و لێكگۆهارتنا زانیاریاندا.



