لە چوارچێوەی چالاکییە خۆبەخشییەکانی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان ـ سلێمانی، لە ڕۆژی چوارشەممە، بەرواری ٢١/١٠/٢٠٢٦، پ.د. کەریم شەریف قەرەچەتانی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی جیهان، سیمینارێکی پەروەردەیی بە ناونیشانی «بەها مۆراڵییەکان و ڕەفتاری خوێندکار لە قوتابخانە» بە شێوەی خۆبەخشی پێشکەش بە خوێندکارانی پۆلی هەشتەمی قوتابخانەی دوا ناوەندی ڕزگاری نموونەیی کرد.
ئامانجی ئەم سیمینارە هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران بوو بەرامبەر بە گرنگیی بەها مۆراڵییەکان، ڕەفتاری دروست لە ژینگەی قوتابخانە، ڕێزگرتن لە مامۆستایان و هاوپۆلەکان، هەروەها پەرەپێدانی هەستی بەرپرسیارێتی و ڕەفتاری ئەرێنی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتی و پەروەردەییە خۆبەخشییەکاندا ئەنجام درا، بە ئامانجی بەشداریکردن لە پەرەپێدانی کەسایەتیی خوێندکاران و بەهێزکردنی بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکان لە ژینگەی قوتابخانە.
هیوادارین ئەم سیمینارە ببێتە هۆی سوودمەندبوونی خوێندکاران و هەنگاوێکی بەسوود بێت بۆ پەرەپێدانی ڕەفتاری دروست و دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی باشتر.
لە چوارچێوەی کار و چاڵاکییە خۆبەخشییەکانی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان ـ سلێمانی، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٠/٩/٢٠٢٦، پ.د. کەریم شەریف قەرەچەتانی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی جیهان ـ سلێمانی، سەردانی زانکۆی جیهان ـ هەولێری کرد و سیمینارێکی پەروەردەیی و دەروونی بە ناونیشانی «پەیوەندیی دروستی نێوان مامۆستا و قوتابی و چۆنیەتی گەشەپێدانی بە شێوەی خۆبەخش» پێشکەش بە مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگای جیهان کرد.
لە ماوەی سیمینارەکەدا، باس لە گرنگی دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروست و ئەرێنی لەنێوان مامۆستا و قوتابی و کاریگەریی ئەم پەیوەندییە لەسەر ژینگەی پەروەردەیی و پرۆسەی فێربوون کرا. هەروەها، گرنگی گەشەپێدانی تواناکانی قوتابی بە شێوەی خۆبەخش، بەهێزکردنی متمانە بەخۆ و پەرەپێدانی هەستی بەرپرسیارێتی، یەکێک بوو لە بابەتە سەرەکییەکانی سیمینارەکە.
ئەم سیمینارە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی پەروەردەیی و دەروونی و بەهێزکردنی پەیوەندییە دروست و تەندروستەکان لەنێوان مامۆستا و قوتابی بەڕێوەچوو. هیوادارین ناوەڕۆک و بابەتەکانی سیمینارەکە بتوانن سوودێکی بەرچاو بۆ مامۆستایان و قوتابیانی بەشداربوو هەبێت.
لە کۆتاییدا، سیمینارەکە بە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بۆچوون لەنێوان بەشداربووان کۆتایی هات.




له ڕێكهوتی(10/9/2026) وبه دروشمی زهكاتی زانست ئهركمانه، دهزگای زهكاتی زانست به ههماههنگی پهیمانكای جیهان ههولێر، ههستا بهڕێكخستنی سیمیناریك بۆ پرۆفیسۆر دكتور (كریم شهریف قهرهچهتانی) له ژێر ناونیشانی( دروستكردنی پهیوهندی پهروهردهی هاوچهرخ له نێوان مامۆستا وفێرخوازدا) له هوڵی پهیمانگای جیهان بۆ مامۆستایان وفێرخوازانی پهیمانگه، به ئامادهبونی بهرێز(د.علی كریم الزامن) بهڕێوهبهری كاگێڕی دهزگای زهكاتی زانست ،وبهرێز(م.هیوا محمد) بهڕێوهبهری پهیمانگای جیهان، كه تێیدا بهڕێزیان باسیان له رۆڵی مامۆستا كرد وچۆنیهتی مامڵه كردن له گهڵ فێرخوازاندا، وله كۆتایی سیمینارهكهدا دهرگای پرسیار وهڵام بۆ ئامادهبووان كرایهوه.







لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٩ی ٤ و ٤ی ٥ی ٢٠٢٦، خولێکی ڕاهێنانی بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی کردەوە. ئامانجی خولەکە ئامادەکردنی خوێندکارانە بۆ قۆناغی دوای دەرچوون و ئاشناکردنیان بە بازاڕی کار، لەگەڵ فێرکردنی نوێترین شێوازەکانی وانەوتنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردنی تەندروست لەگەڵ خوێندکار و مامۆستایاندا.


ل سەر ڕاسپاردەیێن بەرێز (پ. د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد)، سەرۆکێ زانکۆیا جێهان-دهۆک، ژ بۆ گرنگیدان ب بڕگە و بەرنامەیێن خۆبەخش یێن دەزگایێ “زەکاتا زانستی” و پێشکێشکرنا خزمەتگوزاریێن خۆبەخشی و گەشەپێدانێ بۆ هەموو پێکهاتەیێن جڤاکی؛ ب هەماهەنگی دگەل ڕێکخراوا “فەریدا” یا جیهانى ل کۆمەڵگەها شاریا، چالاکیێن خولا “هۆشیاریا دەروونی، تەکنەلۆجیا و ژیریا دەستکرد” بەردەوامن.
ل ڕێکەوتی 29/7/2026، سێ سمینارێن دی هاتنە پێشکێشکرن ژ لایێ:
١. م. سالار فيصل نوري: ل دور تەکنەلۆجیا و ژیریا دەستکرد
٢. م. سناء كريم مصطفى: ل دور چەوانیا سەرکەوتنێ ب سەر کێشەیێن ژیانێ دا و ڕێکێن بەختەوەریێ
٣. م. هژار علي: ل دور گرنگیا گەشەپێدانا کەسایەتیێ



لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ئەمڕۆ ڕێكەوتی ٢٧/٧/٢٠٢٦ ، پێنجەم خولی پێداگۆجی بۆ (١٠٢) مامۆستای وەزارەتی پەروەردە لە زانكۆی جیهان-سلێمانی دەستی پێكرد. خولەكە بە هەماهەنگی لە نێوان دەستەی ئەمیندارانی زانكۆكانی جیهان و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت. ئەم خولە کە لە لایەن زانکۆی جیهان سلێمانی بێبەرامبەر پێشکەش دەکرێت، چەند هەفتەیەك دەخایەنێت و وانەکان لەلایەن پسپۆرانی بواری (پێداگۆجی) دەوترێنەوە. ئەمانجەکەشی ڕاهێنانی مامۆستایانە لەسەر نوێترین شێوازەكانی وانەووتنەوە(پێداگۆجی) وە ئامادەكردنیانە بۆ گواستنەوەی تواناكانیان بۆ خوێندنگە جیاوازەكان.
زانكۆی جیهان – سلێمانی وەكوو ئەركێكی پەروەردەیی هەمیشە گرنگیداوە بەدروستكردنی پەیوەندی لە نێوان زانكۆ و كەرتە جیاوازەكاندا و بەتایبەتی كەرتی پەروەردەیی.


ل ڕێکەفتی 30/6/2026، د بەردەوامیا کار و خزمەتێن دەزگایێ (زەکاتا زانستی) ل زانکۆیا جیهان-دهۆک بۆ هۆشیاری و گەشەپێدانا جڤاکی، سمینارەک ژ لایێ بەڕێز (پ.د. بیار محمدرشید عمر)، ل دۆر بابەتێ “ڕەوشەنبیر کی یە؟” هاتە پێشکێشکرن، ب ئامادەبوونا هژمارەکا بەرچاڤ ژ مامۆستا و فەرمانبەرێن زانکۆیێ.



لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.


لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٩ی ٤ و ٤ی ٥ی ٢٠٢٦، خولێکی ڕاهێنانی بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی کردەوە. ئامانجی خولەکە ئامادەکردنی خوێندکارانە بۆ قۆناغی دوای دەرچوون و ئاشناکردنیان بە بازاڕی کار، لەگەڵ فێرکردنی نوێترین شێوازەکانی وانەوتنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردنی تەندروست لەگەڵ خوێندکار و مامۆستایاندا.
