هۆشیاری ئایینی و زانستی

پەڕەی سەرەكی

هۆشیاری ئایینی و زانستی

له درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی ده‌زگای (زه‌كاتی زانست) وله‌ ژێرناونیشانی (زه‌كاتی زانست ئه‌ركمانه‌)، له‌ رێكه‌وتی (31/8/2026) هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان (م.علی كریم زامن) به‌ڕێوه‌به‌ری كارگیڕی ده‌زگای زه‌كاتی زانست، و(م.پایه‌دار محسن) به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزخانه‌ی جیهان سه‌ردانی سه‌نته‌ری خانه‌نشیانی هه‌ولێریان كرد ، وگفتو وگۆیان له‌ گه‌ڵ خانه‌نشیناندا كرد وباسیان له‌ دیدووكارو چالاكیه‌كانی ده‌زگای زه‌كاتی زانست كرد بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه‌ ئاماده‌ بون، وداوایان له‌ خانه‌نشینه‌ به‌ڕێزه‌كان كرد بشدرای كۆبونه‌وه‌كانی ده‌زگای زه‌كاتی زانست بكه‌ ودیدو وتێڕوانینی خۆیان بخه‌نه‌ ڕوو” وهه‌ستان به‌ دابه‌شكردنی كتێبی (زكاة العلم) به‌ سه‌ر خانه‌ نشینان دا” وئه‌وانش زۆر دڵخوش بون بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ وسوپاسی ده‌زگای زه‌كاتی زانستیان كرد.

فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکال لە زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ بەرزڕاگرتنی بۆنە نیشتمانی و ئایینییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە،  ریکەوتى 4ی ئەیلوولی 2025، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان، بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لێ بێت) چالاکیەکى تەندروستى و ئاینیان بەرێوەبردز

لە میانەی ئەم چالاکییەدا، فیرخوازان بە گەرمی پێشوازییان لە میوانان و سەردانکەرانی پارکەکە کرد و، شیرینییان پێشکەش کردن وەک هێمایەک بۆ بەشداریکردن لە خۆشییەکانی ئەم بۆنە پیرۆزە. هەروەها، لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەشەکە بە پەرەپێدانی تەندروستی گشتی و باشترکردنی ئاستی خۆشگوزەرانی کۆمەڵگە، چەندین ئامۆژگاری تەندروستی و ڕێنمایی پزیشکیی بەسوودیان پیشکەش بە سەردانیکەران و ڕێبواران و هاوڵاتیان کرد.

لە بەرامبەردا هاوڵاتیان وسەرانیکەرانى پارکەکە دەستخۆشیان لە فێرخوازان کرد بۆ ڕیکخستنى ئەو چالاکیە و پێشکەشکردنى ڕێنمایی تەندروستى و خزمەت بە هاوڵاتیان.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ١٢ی ٢٠٢٥، بەشی تەکنیکەکانی سڕکردن لە کۆلێژی تەکنیکە تەندروستی و پزیشکییەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر، وۆرک شۆپێکی زانستیی پسپۆڕیی بە ناونیشانی حاڵەتە باوەکانی ناوسک و ڕێکارە نوێیەکانی بەڕێوەبردن و چارەسەرکردنیان :(Common Abdominal Conditions and Recent Ways of Management) ڕێکخست.

وۆرک شۆپەکە بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر دکتۆر (ئەیاد حازم حەسەن) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و، بە بەشداریی ژمارەیەک لە سەرۆک بەشە زانستییەکان، مامۆستایان و فێرخوازانى بەشەکە بەڕێوەچوو.

لە میانەى وۆرکشۆپەکەدا دوو بابەتى زانستى پەیوەست بە بوارەکە پێشکەش کران، بابەتى یەکەم لەلایەن دکتۆر (فەرمان یاسین شەریف)، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی، بە ناونیشانی (Common Abdominal Surgical Conditions and Contemporary Surgical Management)پێشکەش کرا. تێیدا تیشکی خستە سەر دیارترین حاڵەتە نەشتەرگەرییە باوەکانی ناو سک، میکانیزمەکانی دەستنیشانکردنی پزیشکی (Clinical) و تیشکی (Radiological)، وێڕای خستنەڕووی نوێترین ستراتیژییە نەشتەرگەرییە پەسەندکراوەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم حاڵەتانە بەپێی پرۆتۆکۆڵە چارەسەرییە سەردەمییەکان.

هاوکات بابەتى دووەمى وۆرکشۆپەکە لەلایەن دکتۆر (سامان حوسێن عەبدولڕەحمان)، پسپۆڕی نەشتەرگەریی منداڵان، بە ناونیشانی (Recent Advances in Anesthetic Management of Abdominal Conditions) پێشکەش کرا، تیایدا بەشێوەیەکى زانستى باسی لە پێشهاتە نوێیەکان کرد لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی سڕکردن (Anesthesia) بۆ حاڵەتە باوەکانی ناوسک، بەتایبەت جەختکردنەوە لەسەر هەڵسەنگاندنی دۆخی نەخۆش پێش سڕکردن، هەڵبژاردنی تەکنیکی گونجاوی سڕکردن و ڕۆڵی تەکنیکە پێشکەوتووەکان لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و باشترکردنی دەرەنجامە نەشتەرگەرییەکان کرد.

لە کۆتایی وۆرک شۆپەکەدا، ئامادەبووان جەختیان لە گرنگیی سازدانی ئەم جۆرە چالاکییە زانستییە پسپۆڕییانە کردەوە لەپێناو پشتیوانیکردنی ڕەوتی ئەکادیمی، برەودان بە مەعریفەی پزیشکی و بەهێزکردنی تەواوکاریی ئەکادیمی لە نێوان پسپۆڕییە پزیشکییە جیاوازەکاندا، هەروەها ئاشنابوون بە نوێترین پێشهاتەکان لە بواری دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی حاڵەتە باوەکانی ناوسک، بە فۆکەس خستنە سەر لایەنە نەشتەرگەری و سڕکردنە نوێیەکان کە لە پراکتیکی پزیشکیی هاوچەرخدا کاریان پێ دەکرێت.

فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ سەردانی ئامادەیی شۆڕشی کچانیان  لە شاری هەولێر کرد و، سمینارێکیان بەناونیشانی (شەکر، خواردنەوە وزەبەخشەکان و، کاریگەرییان لەسەر تەندروستی مرۆڤ) پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.

سیمینارەکە بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر (بەختەوەر زیاد عومەر) ڕێکخرابوو، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا فێرخوازان لەلایەن سامیا عەبدوڵڵا والی بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشوازییان لێکرا، پاشان فێرخوازان ناوەڕۆکى سمینارەکەیان پێشکەش بە قوتابیانى پۆلی یازدەی ئامادەیی قوتابخانەکە کرد، بۆ ئەو مەبەستەش بە شێوەیەکى زانستى ڕونکردنەوەى وردیا نلە بارەى کاریگەرییە تەندروستییەکانی زیادەڕۆیی لە خواردنی شەکر و خواردنەوە وزەبەخشەکان پێشکەش بە قوتابیان کرد، هەروەک جەختیان لەسەر زیادبوون و بڵاوبوونەوەی ئەم بەرهەمانە لە نێو گەنجاندا کرد و، ڕونیان کردەوە ئەو زۆر بەکارهێنانە کاریگەرییە نەرێنی لەسەر جگەر  دەبێت، بەتایبەت کاتێک بە ڕێژەیەکی زۆر دەخورێن.

لە کۆتاییدا مامۆستا سامیە عەبدوڵڵا والى سوپاسى فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵى کرد و، بە گرنگیەوە لە هەواڵەکانى فێرخوازانى ڕوانى بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و، بەرزکردنەوەی ئاستی زانیارى گشتی سەبارەت بە پرسە تەندروستییە گرنگەکان و خزمەتکردنی کەرتە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لە ڕێگەی دەستپێشخەرییە پەروەردەییەکانەوە.

بە مەبەستی یادکردنەوە و بەرز ڕاگرتنی رۆژی لە دایک بوونی پەیامبەرى موسڵمانان پێغەمبەر محمد (د.خ.) و، پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندن، سەرۆکایەتى بەشی (بایۆمێدیکاڵ) لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى خێرخوازى بەڕێوەبرد.

لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٦/٩/٢٠٢٤) بەسەرپەرشتى مامۆستایان، (دکتۆر علی محمد حسین) و (مامۆستاى یاریدەدەر هێرۆ اسماعیل محمد) بەڕێوەچوو، فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ سەردانى خانەی نەوجەوانانی (کوران و کچان)یان لە شارى هەولێر کرد و، کۆمەڵێک پێداویستی و کەل و پەلی قوتابخانەیان پێشکەش بە منداڵانی نیشتەجێی خانەکە کرد، هیواشیان خواست ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) بەسەرکەوتویی تەواو بکەن.

ساڵانە لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکى جۆراوجۆر بۆ خزمەتکردن بە چین و توێژە جیاکانى کۆمەڵگە بەڕێوەدەبن، ڕێکخستنى ئەم چالاکى خێرخوازیەش جگە لە کۆمەکردنى منداڵانى بێ سەرپەرشت، هاوکات دەبێتە بەشێک لە بەرزکردنەوەی هەستی بەرپرسیاریەتی فێرخوازانى زانکۆ بەرانبەر بە کۆمەڵگە و هاندانیان بۆ کاری خۆبەخشی و خێرخوازی.

ڕۆژی شەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مامۆستای یاریدەدەر هۆزان قاسم و مامۆستا د.هەلز سەلمان لە بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی، کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان، زانکۆی جیهان-دهۆک، وۆرکشۆپێکیان بە هاوکاری کۆلێژی پەرستاری لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی زەکاتى زانستی ئەنجامدا. ئەم چالاکییە وەک زەکاتی مەعریفە ئەنجامدرا، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی تێگەیشتنی زانستی و پێشخستنی پەروەردەی کۆمەڵگا.

وۆرک شۆپەکە تیشکی خستە سەر بەرگری دژە میکرۆب (AMR) و بەڕێوەبردنی دژە میکرۆبی (AMS)، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی هاوبەشی پیشەییەکانی تاقیگە و پەرستاری لە بەرزکردنەوەی AMS لە ڕێگەی دەستنیشانکردنی ورد، مامەڵەکردنی دروستی نمونە، پابەندبوون بە کۆنترۆڵکردنی هەوکردن، و بەکارهێنانی سەلامەت و بەڵگەی دژەزیندەیی

لە هەوڵێکدا بۆ بەرەوپێشبردنی بەهاکانی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی و خۆبەخشی، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتێکی بەخشینیان بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەستپێکرد بۆ پاڵپشتیکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەتاییەکانە.

لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢/٣/٢٠٢٥) فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕێگەى ئەو هاوکاری داراییانەى کە پێشتر لە ڕێگەى هەڵمەتەکەیاندا کۆیان کردبوەوە، کۆمەلێک خۆراک و پێداویستی پێویستیان کڕی و، چەندین سەبەتەى خۆراکیان دروست کرد، سەبەتە خۆراکیەکان کۆمەڵێک پێداویستى سەرەکى خۆراکى بۆ مانگى ڕەمەزان لە خۆگرتبوو، پاشان سەردانى چەند گەڕەکێکى شارى هەولێریان کرد و، سەبەتە خۆراکیەکانیان بەسەر ئەو خێزانە هەژار و کەمدەرامەتانەدا دابەش کرد، کە پێوستیان بە دەستگیرۆیکردن و پاڵپشتیکردنى جۆراوجۆر هەیە.

فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە ڕێگەى ئەم هەڵمەتەوە پابەندبوونی زانکۆى جیهان-هەولێریان بە بەرپرسیاریەتى کۆمەڵایەتى و پشتگیریکردنی ئەو خێزان و کەسانە دوپاتکردەوە، کە پێویستیان بە کۆمەک و هاوکارى هەیە، جگە لەوەش چالاکیەکە بووە هۆى بەرزکردنەوەى هەستى کارى خۆبەخشى و خێرخوازى لەلاى فێرخوازانى زانکۆ.

کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ کۆڕبەندی زانستی و ڕۆشنبیری بە ناونیشانی “زەکات زانین و بنیاتنانی هۆشیاری مەعریفی: ڕوانگەی شارستانی هەمەجۆر” کە بڕیارە لە 15 ی شوباتی 2026 بەڕێوەبچێت، لە بارەگای سەنتەری وەعی بۆ راوێژکاری و بنیاتنانی توانا لە هەولێر بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر تەوەرە ستراتیژییە سەرەکییەکان کرا کە یارمەتیدەرن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا بە گشتی و پاڵپشتیکردنی توێژەرانی زانستی بە تایبەتی بە هاوکاری سەنتەری وەعی و کۆلێژی قەڵا.

ل دویف رسپاردێن بەرێز (پ.د.زێرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆكێ زانكویێ” سەبارەت گرنگی دان ب خزمه‌تكرنا ته‌خ و چینێن جودا یێن جڤاكی، دەزگایێ زەكاتا زانستی خۆلا رێبەرێ ئامیرێن شرۆڤەكرنێ ب دوماهی ئینا ب سەرپەرشتیا بەرێز (د.روناك محمد صدیق) راگرێ كۆلیژا دەرمانسازی، ل رێكەفتی 10/7/2025 كو بۆ ماوێ 3 رۆژان یا بەردەوام بوو، ب مەرەما پێگەهاندن و رەوشەنبیركرنا پێكهاتێن جودا یێن جڤاكی.

             سەرەتا، چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە و دواتر ڕاگری كۆلێژی قەڵای زانكۆیی هەولێر پەیڤی بەخێرهێنانی پێشكەش كرد.

پاشان، “پ. د. عومەر پەتی” سمینارەكەی لەژێر ناوی (ڕۆڵی وتاربێژان لە دەروون دروستیدا) پێشكەش كرد و تیشكی خستە سەر دەروونزانی ئایینی و كاریگەرییەكانی لەسەر مامۆستایانی ئایینی پێشنووێژ و وتارخوێن، كە كەسایەتیی ئایینی ڕەنگدانەوەی لەسەر ئاكار، گوفتار، ڕەفتار، كارامەیی، ژیری، زانیاری و پیشەیی و..هتد دەبێت.

جەختی لەوەش كردەوە، كە مامۆستایانی ئایینی پێشەنگن و هەڵگری پەیامێكی پیرۆزن، پێویستە شارەزاییەكی تەواویان لە دەروونزانی ئایینی و دەروون دروستیدا هەبێت و بتوانن بە ئارامی و هاوسەنگییەوە وتاری هەیینی بدەن.

بەر لە كۆتایی سمینارەكەدا، گفتوگۆیەكی چڕی بەرهەمدار لەنێوان “پ. د. عومەر پەتی” و مامۆستایانی ئایینی هاتەئاراوە.

لە كۆتاییشدا، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف لە پەیڤێكدا، وێڕای دەستخۆشیكردن لە كۆلێژی قەڵای زانكۆیی هەولێر، پاڵپشتیی خۆشی بۆ ڕێكخستنی ئەو جۆرە سمینارانە دووپات كردەوە و گوتی: وەك ئەوقاف سوپاسی كۆلێژی قەڵای زانكۆیی و “د. عومەر پەتی” دەكەین، دەستیخۆشی لە مامۆستایانی ئایینی دەكەین، كە هەمیشە بە پەرۆشەوە بەپیر ئەو جۆرە چالاكییانەوە دێن، ئەوەش جێی سوپاس و پێزانینە.

گوتیشی: ئێمە وەك ئەوقاف هەمیشە هاوكار هەماهەنگ دەبین بۆ هەر چالاكییەك كە خزمەت بە خودی مامۆستایانی ئایینی و موسڵمانان و كۆمەڵگە بكات و ببێتە هۆی بەرەوپێشچوونی بیری میانڕەوی و لێتێگەیشتن و ئارامیی دەروون بهێنتێە ئاراوە.

دواتر، ڕاگری كۆلێژی قەڵای زانكۆیی هەولێر، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی “تەیب زرار شێروانی” بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و “پ. د. عومەر پەتی” كرد.

No more news to show