لە چوارچێوەی گرنگیدان بە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی پیشەیی و ئەکادیمی ، ڕۆژی سێشەممە (٢٩-٩- ٢٠٢٦)، بەشی یاسا بە هاوبەشی دەزگای زەکاتی زانست وۆرکشۆپێکی زانستی لەسەر (ڕێکاری ئاکاری و پیشەیی مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەرێمی کوردستان) ئەنجام دا. جێگەی ئاماژەیە ئەو ڕێکارانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە.
ناوەڕۆکی وۆرکشۆپەکە لە دوو تەوەری سەرەکی پێکهاتبوو:
تەوەرەی یەکەم: تایبەت بوو بە ناساندنی ئاکار و ڕەفتارە زانستییەکان و چۆنییەتی پەیڕەوکردنیان لە ژینگەی خوێندنی باڵادا. لەلایەن بەڕێز- پ.ی.د. سادات عبدالله عزیز – یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ -وە پێشکەش کرا.
تەوەرەی دووەم: تایبەت بوو بە ڕەهەندە کارگێڕی و یاساییەکانی تایبەت بە ئەرک و مافەکانی مامۆستایانی زانکۆ بەپێی ناوەڕۆکی ڕێکاری ئاکاری پیشەیی وەزارەت. لە لایەن بەڕێز- د. ئاسۆ حمەشین عبدالکریم-سەرۆکی بەشی یاساوە پێشکەش کرا .
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، دەروازەیەک بۆ گفتوگۆ و ئاڵۆگۆڕکردنی ڕای نێوان ئامادەبووان و پێشکەشکاران کرایەوە و سەرنج و تێبینییەکان لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی ڕێکارەکان لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵا خرانە ڕوو.


ل رێکەفتی 21/6/2026، د چارچۆڤێ چالاکییێن هۆشیاری و رەوشەنبیریا گشتی یێن دەزگایێ زەکاتا زانستی ل زانکۆیا جیهان-دهۆک بەردەوامە بۆ پێشکەشکرنا خزمەتێن زانستی ييَن خؤبةخش، سمینارەک هاتە ئەنجامدان ل ژێر ناڤونیشانێ:
“تێگەهێ بانکی و خزمەتگوزاریێن دارایی”
ئەڤ سمینارە هاتە پێشکەشکرن ژ لایێ بەڕێز (رفند فرزنده)، رێکخەرێ بەشێ زمانێ ئنگلیزی.
د سمینارێ دا تەوەرەکێ ئەکادیمیێ تێر و تەسەل هاتە پێشکيَشکرن کو تێدا باس ل سەر تيَطةهىَ سەرەکی یێن کارێ بانکی و جورێن جیاواز یێن خزمەتگوزاریێن دارایی یێن مۆدێرن هاتە کرن. هەروەسا دەرگەهێ دانوستاندنێ هاتە ڤەکرن ل سەر رۆڵێ سیستەمێ بانکی د گەشەپێدانا ئابووری دا و چەوانیا بلندکرنا ئاستێ هؤشیاریا دارایی د ناڤ جڤاکی دا بۆ مفا وەرگرتن ژ ڤان خزمەتگوزاریان ب شێوەیەکێ دروست.



لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٦، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی دەزگای زەکاتی زانستیی زانکۆی جیهان – سلێمانی، ڕاهێنانێکی تایبەت بە مارکێتینگ لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی کارگێڕیی کار، بەسۆز تۆفیق، لە ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیریی ژنان (ڕێوان) پێشکەش کرا.
ئامانجی ڕاهێنانەکە پەرەپێدانی توانای ئەو خانمانە بوو کە خاوەنی بزنسی سەربەخۆن یان دەیانەوێت لە داهاتوودا دەستپێبکەن. لە خولەکەدا جەخت لەسەر بنەما سەرەکییەکانی مارکێتینگ، داڕشتنی ستراتیژ و دروستکردنی وێنەی زێهنیی بۆ بەرهەمەکانیان کرایەوە، شانبەشانی ڕوون کردنەوەی گرنگیی دروستکردنی پەیوەندیی درێژخایەن لەگەڵ کڕیاران و ئەنجامدانی توێژینەوەی بازاڕ؛ چونکە کڕیار بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت نەک تەنها تایبەتمەندیی بەرهەم.
لە کۆتایی ڕاهێنانەکەدا، هانا شوان، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیریی ژنان ( ڕێوان)، سوپاسی مامۆستای ناوبراوی کرد و دەستخۆشی لەو هەماهەنگی و گرنگیپێدانە کرد کە لە نێوان زانکۆ و کۆمەڵگەدا هەیە.
–


وفي إطار العمل التطوعي لمؤسسة زكاة العلم في جامعة جيهان السليمانية، في إطار الأنشطة العلمية المستمرة وتعزيز العلاقات الأكاديمية، وفي ضوء مذكرة التفاهم الموقعة بين جامعة جيهان – السليمانية ورئاسة بلدية السليمانية، انطلقت اليوم الأحد الموافق 21 حزيران/يونيو 2026 دورة تدريبية متخصصة ومتقدمة بعنوان “إدارة الموارد المائية ومواجهة مخاطر الفيضانات”.
وتستمر الدورة لمدة ثلاثة أيام، ويقدمها عبر الإنترنت فريق من الخبراء والمهندسين من جامعة أولد دومينيون (Old Dominion University) في الولايات المتحدة الأمريكية. وتهدف الدورة إلى تعريف المهندسين والمشاركين بأحدث التقنيات والحلول العالمية في مجال الحفاظ على جودة المياه السطحية والحد من الأضرار الناجمة عن الفيضانات في مدينتنا.
وتسعى جامعة جيهان – السليمانية باستمرار إلى أن تكون جسراً لنقل الخبرات والتجارب العالمية إلى إقليم كردستان، بهدف تعزيز قدرات المؤسسات وإيجاد حلول علمية مستدامة للتحديات البيئية.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.


لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان- سلێمانی، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٣/٠٢/٢٠٢٦ بە هەماهەنگی ڕێکخراوی (Step Iraq)، خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر کردەوە. خولەکە بە مەبەستی فێرکردنی خوێندکاران بوو لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی (CV) بە شێوازێکی ئەکادیمی و پڕۆفیشناڵ، هەروەها ڕاهێنانیان پێ کرا لەسەر چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ چاوپێکەوتنی کار و زیادکردنی هەلی بەدەستهێنانی پیشە لە داهاتوودا.


لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنییدا لە كەناڵی ئاسمانیی سپێدە، کە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 28-12-2025، پەخش کرا؛ ڕزگار ساڵح، فێرخوازی قۆناغی سێهەمی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر، باسی لە بەكارهێنانی ژیریی دەستكرد لەلایەن فێرخوازانی زانكۆ کرد.
بەرنامەی (ئەمڕۆی سپێدە) كە لە كەناڵی ئاسمانیی سپێدە پەخش دەكرێت، یەكێك لە تەوەرەكانی ئەمجارەی بەرنامەكەی تەرخان كردبوو بۆ باسكردن لە (بەكارهێنانی ژیریی دەستكرد لەلایەن قوتابیانی زانكۆ)، بۆ ئەو مەبەستەش، كەناڵەكە بانگهێشتی (ڕزگار ساڵح)ـی فێرخوازی بەشی ڕاگەیاندنى كرد بۆ قسەكردن و گفتوگۆ دەربارەی تەوەری بەرنامەكە. لە سەرەتای قسەكانیدا، ڕزگار ساڵح ڕایگەیاند: ژیریی دەستكرد بابەتێكی زۆر نوێ نییە، بەڵام ئێستا زۆر بەربڵاو بووە و خەڵك زۆر بەكاری دەهێنێت، بەتایبەتی لەلایەن فێرخوازانەوە، چونكە ئامڕازێكی زۆر یارمەتیدەرە و دەتوانێت سوودی زۆر گەورە بە بواری خوێندن بگەیەنێت. وتیشی: ژیریی دەستكرد تەواوكەری كاری مرۆڤە و كۆمەڵگە بەرەو پێشەوە دەبات، بەڵام نابێت لەبیرمان بچێت كە ژیریی دەستكرد ناتوانێت بە تەواوی جێگەی كار و پیشەی مرۆڤ بگرێتەوە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی لە بەرنامەكەدا، ڕزگار ساڵح وتی: پێویستە فێرخوازانی زانكۆ سوودی زیاتر لە تایبەتمەندییەكانی ژیریی دەستكرد وەربگرن، بەڵام نابێت بیكەنە جێگرەوەی بیركردنەوەی خۆیان. ئێمە لە زانكۆ كۆمەڵێك ئەرك و بەرپرسیارێتییمان هەیە، ئاساییە ژیریی دەستكرد وەك هاوكارێك بۆ دەستخستنی زانیاریی زیاتر و، بەمەبەستی ڕێكخستنی كات بەكاری بهێنین، بەڵام نابێت بەتەواوی سەرجەم ئەركەكە لەڕێگەی ئەوەوە جێبەجێ بكەین، چونكە سەرەنجام بە زیان بۆ سەر ئاستی زانستیی و ئەكادیمییمان ئەشكێتەوە.
لە باسی شێوازی مامەڵەی مامۆستا لە بەركاهێنانی ژیریی دەستكرد لەلایەن فێرخوازەوە، ئەو فێرخوازەی بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەدا كە، بەشێكی زۆری مامۆستاكان ڕێگە دەدەن بە فێرخواز ژیریی دەستكرد بەكاربهێنن، بەڵام بەشێوەیەكی درووست و بە سنوورێكی دیاریكراو، ئەوەش بەو ئامانجەی كە فێرخوازەكە سوود ببینێت، نەك بەپێچەوانەوە زیانی پێ بگەیەنێت. باسی لەوەش كرد، بەشێكی زۆری مامۆستاكانمان لە زانكۆ توانیویانە ژیریی دەستكرد بە فێرخوازان ئاشنا بكەن و ڕێنماییان بكەن كە چۆن ژیریی دەستكرد بەشێوازە درووستەكەی بەكاربهێنن.
لە كۆتایی قسەكانییدا، ڕزگار ساڵح تیشكی خستە سەر ئەوەی كە پێوستە فێرخوازان خۆیان نوێ بكەنەوە و ئاگاداری گۆڕانكارییە تەكنەلۆژییەكانی سەردەم بن، بەتایبەتی كە ئێستا بە سەردەمی ژیریی دەستكرد ناسراوە و نابێت لێی بێئاگا بین.
سەرۆكایەتیی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان – هەولێر ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٧-١٢-٢٠٢٥،پێشوازیی كرد لە مەناف موبارەک بەرپرسی پرۆژەکانی تۆڕی DWـی ئەڵمانی و، وۆركشۆپێكی بەئامانجی بەهێزکردنی توانا پیشەییەکانی فێرخوازان و گرێدانی لایەنی تیۆری بە ئەزموونە نێودەوڵەتییە مەیدانییەکان ئەنجام دا.
لەو وۆركشۆپەدا، كە لە هۆڵی ئەكادیمیای جیهان بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدان بەشێوەیەكی چڕ دەستی پێکرد، ژمارەیەك لە فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە هەموو قۆناغە جیاوازەكان ئامادەیبوون و، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، لە وۆركشۆپەكەدا بەشێوەیەکی سەرەکیی گرنگیی درا بە پێشبینیکردنی داهاتووی پیشەیی بۆ فێرخوازان و گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگە و میکانیزمە نوێیەکان کە توانای ئەوەیان پێدەدات بە متمانە و شارەزاییەوە بچنە ناو بازاڕی کاری میدیاییەوە.
بۆ ئەو مەبەستە مەناف موبارەک بەشێکی گەورەی وۆرکشۆپەکەی تەرخان کرد بۆ لایەنی تەکنیکی و پراکتیکی، کە تیایدا ڕوونکردنەوەیەکی وردی پێشکەش بە فێرخوازان کرد دەربارەی ئەپڵیکەیشنی DPA، هاوكات باسی چۆنیەتی سوودوەرگرتنی كرد لەم ئەپڵیکەیشنە و، بەکارهێنانی وەک ئامڕازێکی کاریگەر لە کاری ڕۆژنامەوانییدا كرد.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (١٠ی شوباتی ٢٠٢٦)، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی مەیپڵ تری، وۆرکشۆپێکی تایبەتی لە هۆڵی VIPی زانکۆ ئەنجامدا.
ئەم وۆرکشۆپە کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و فێرخوازان بەڕێوەچوو و تیایدا تیشکی خستە سەر “هۆشیاری ژینگەیی و تێگەیشتن لە ئازارەکانی ژینگەپارێزان” بە ئامانجی بەئاگاهێنانەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە بەرامبەر بە بەرپرسیارێتییە مەدەنییەکانیان، بۆ ئەوەش لەسەرەتاى وۆرکشۆپەکەدا (پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود) سەرۆک بەشی کارگێڕی کار لە وتەیەکیدا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەر تاکێکی کۆمەڵگە ڕێز لە ماندووبوونی ژینگەپارێزان بگرێت. هاوکات شێوازە تەندروستەکانی فڕێدانی پاشماوەکانی بۆ ئامادەبووان ڕوون کردەوە و بەتایبەت جەختی لەسەر پاشماوەی شووشە کردەوە، کە دەبێت پێش فڕێدانی لە ناو کارتۆن بپێچرێتەوە بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی بریندارکردنی ژینگەپارێزان لە کاتی کارکردندا.
پاشان، (هەکار عەبدولەتیف) بەڕێوەبەرى ڕێکخراوی مەیپڵ تری، کورتەیەکی لەسەر شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ زبڵ و خاشاک پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە هەبوونی سەلەی زبڵی ڕێکخراو لە هەموو ماڵێکدا، نەک تەنها یارمەتی ژینگەپارێزان دەدات، بەڵکو سیمایەکی شارستانیش بە شار دەبەخشێت.
لە بەشێکى دیکەى وۆرکشۆپەکەدا ڤیدیۆیەکی کاریگەر لەسەر ئاستەنگییەکانی ژینگەپارێزان نیشان درا. لە کۆتاییدا، ڕێکخەرانى وۆرکشۆپەکە “چاڵێنج”ێکیان ڕاگەیاند بۆ ئەوەی هەر کەسێک ئارەزووی هەیە بۆ ماوەی ڕۆژێک وەک ژینگەپارێز کار بکات تا لە نزیکەوە هەست بەو ئەرکە قورس و ماندووبوونە بکات.
لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و ئەکادیمییە بەردەوامەکانی، و بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، بەشی یاسای زانکۆی جیهان-سلێمانی وۆرکشۆپێکی مەیدانی و تایبەتمەندی لەژێر ناونیشانی (زمانی کوردی؛ وەک زمانی نوسینی کارگێڕی) ساز کرد. وۆرکشۆپەکە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/٢١ لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی لە هۆڵی سیمینارەکانی زانکۆی جیهان-سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێز پ.د.ئومێد رفیق فتاح سەرۆکی زانکۆ وپ.ی.د سادات عبدالله یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ ، ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان، خوێندکاران بەڕێوەچوو.
ناوەڕۆکی پانێڵەکە، گفتوگۆیەکی چڕ و وردی لە خۆگرتبوو لەسەر گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم بەکارهێنانی زمانی کوردی لە دامودەزگا فەرمییەکان بە گشتی و سنوری پارێزگای سلێمانى بەتایبەت. و تەوەرەکان بەم جۆرە بوون:
تەوەری یەکەم: بەڕێز شاهۆ عوسمان کەریم جێگری پارێزگاری سلێمانى، هەڵسەنگاندنێکی مەیدانی پێشکەش کرد و بە تەواوی باسی لە “هەڵسەنگاندنی ئاستی پشت بەستن بە زمانی کوردی وەک زمانی نوسینی کارگێڕی لە دامودەزگاکانی پارێزگای سلێمانیدا” کرد، کە تێیدا دەرکەوتە ئەرێنی و نەرێنییەکانی بەکارهێنانی زمانەکەی لە نوسراوەکاندا خستە بەرباس.
تەوەری دووەم: بەڕێز لیلی عمر علی سەرۆکی شارەوانی سلێمانى، لە ڕوانگەی ئەزموونی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانەوە، باسی لە “ڕۆڵی شارەوانی لە برەودان و پێشخستنی زمانی فەرمی کوردی” کرد و نموونەی زیندووی لەو بارەوە خستە ڕوو.
تەوەری سێ یەم: بەڕێز .د. ئاسۆ حەمەشین عەبدالکریم سەرۆکی بەشی یاسا، تیشکی خستە سەر لایەنی یاسایی و کارگێڕی بابەتەکە و بە وردی باسی لە “ڕۆڵی دەسەڵاتی کارگێڕی لە گرنگیپێدان بە زمانی کوردی؛ وەک زمانی فەرمی و زمانی دایك” کرد و بەرپرسیارێتییە یاساییەکانی لەم ڕووەوە ڕوون کردەوە.
پانێڵەکە لەلایەن (پ.ی.د. عیباد ئیبراهیم ئەحمەد مامۆستا لەبەشی یاسا) بەڕێوە برا.
وۆرکشۆپەکە بە گفتوگۆی ئامادەبووان و خستنەڕووی چەندین ڕاسپاردە بۆ باشترکردنی زمانی نوسین لە فەرمانگەکاندا کۆتایی پێ هات.


