لە چوارچێوەی چالاکییە خۆبەخشییەکانی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان ـ سلێمانی، لە ڕۆژی چوارشەممە، بەرواری ٢١/١٠/٢٠٢٦، پ.د. کەریم شەریف قەرەچەتانی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی جیهان، سیمینارێکی پەروەردەیی بە ناونیشانی «بەها مۆراڵییەکان و ڕەفتاری خوێندکار لە قوتابخانە» بە شێوەی خۆبەخشی پێشکەش بە خوێندکارانی پۆلی هەشتەمی قوتابخانەی دوا ناوەندی ڕزگاری نموونەیی کرد.

ئامانجی ئەم سیمینارە هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران بوو بەرامبەر بە گرنگیی بەها مۆراڵییەکان، ڕەفتاری دروست لە ژینگەی قوتابخانە، ڕێزگرتن لە مامۆستایان و هاوپۆلەکان، هەروەها پەرەپێدانی هەستی بەرپرسیارێتی و ڕەفتاری ئەرێنی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا.

ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتی و پەروەردەییە خۆبەخشییەکاندا ئەنجام درا، بە ئامانجی بەشداری‌کردن لە پەرەپێدانی کەسایەتیی خوێندکاران و بەهێزکردنی بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکان لە ژینگەی قوتابخانە.

هیوادارین ئەم سیمینارە ببێتە هۆی سوودمەندبوونی خوێندکاران و هەنگاوێکی بەسوود بێت بۆ پەرەپێدانی ڕەفتاری دروست و دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی باشتر.

لە ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٨/١٠/٢٠٢٥، لە هۆڵی(VIP)ی زانکۆی جیهان – هەولێر، سەرۆکایەتى بەشى ئه‌ندازيارى پرۆگرامسازى و ئينفۆرماتيك لە میانەى چالاکیەکدا پەرەپێدانى ڕۆبۆتێکى نمایش کرد.

ئەو ڕۆبۆتە، کە لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر (عادل حسێن) پەرەپێدراوە، لە میانەى نمایشکردنیدا باسى لە تایبەتمەندییەکانى ڕۆبۆتەکە کرد و وتى: ڕۆبۆتەکە پشت بە تەکنەلۆژیاکانی زیرەکیی دەستکرد دەبەستێت و، توانای کارلێککردنی دەنگی و قسەکردنی بە سێ زمان (کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی) هەیە. ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بەرەو یەکخستنی زیرەکیی دەستکرد لە کارپێکردنە پەروەردەیی و خزمەتگوزارییەکاندا.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەو مامۆستایەى بەشى ئه‌ندازيارى پرۆگرامسازى و ئينفۆرماتيك ڕوونکردنەوەیەکى وردى لەبارەى قۆناغە پرۆگرامسازی و تەکنیکییەکانی پڕۆژەکەی پێشکەشکرد، هەروەها باسى لە میکانیزمی ڕاهێنانی مۆدێلی زمانەوانیی ڕۆبۆتەکە بۆ ناسینەوەی دەنگەکان، تێگەیشتن لە فەرمانەکان و جێبەجێکردنی وەڵامە گونجاوەکان کرد و جەختی لە گرنگیی ئەم داهێنانە کردەوە وەک چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ چەندین کێشە لە کارە کردارییەکاندا.

لەلایەکى دیکەوە هەر لە هەمان ڕۆژدا، (نەجۆ نەهرۆ) فێرخوازى قۆناغی چوارەمی بەشى ئه‌ندازيارى پرۆگرامسازى و ئينفۆرماتيك بابەتێکى بە ناونیشانی “ئاسایشی سایبەری و ئاستەنگە نوێیەکان لە پاراستنی سیستمە دیجیتاڵییەکان” پێشکەشکرد.

لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە بە سەرپەرشتیی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (غەسان عیمانوێل) بەڕێوەچوو، فێرخوازەکە بەوردى باسی لە گرنگیی ئاسایشی سایبەری لە سەردەمی دیجیتاڵیدا کرد و، شێوازە دیارەکانی هێرشە ئەلیکترۆنییە باوەکان،و ڕێگاکانی خۆپاراستن لێیان بە بەکارهێنانی نوێترین ئامرازە سۆفتوێر و تەکنەلۆژیا ئەمنییەکان ڕونکردەوە.

گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی یەکشەممە (١٥ی شوباتی ٢٠٢٦)، سەردانێکی زانستییان بۆ قوتابخانەی جیهانی نێودەوڵەتی ئەنجامدا.

ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (دوعا حەیدەر مستەفا) و بە بەشداری فێرخوازان (یاسمین ئەحمەد، دانیا ئوسامە و نوروڵا فەخری) بەڕێوەچوو، لە میانی سیمینارەکەیاندا، فێرخوازانی زانکۆ بابەتێکی تەکنیکی و وردیان دەربارەی پاراستنی ئاسایشی دیجیتاڵی و چۆنییەتی ناسینەوەی هەوڵەکانی هاککردن و دزەپێکردنی زانیارییەکان لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پێشکەش کرد. هەروەها، تیشکیان خستە سەر ئەو مەترسییانەی کە ڕەنگە ڕووبەڕووی بەکارهێنەران ببێتەوە و ڕێگاکانى کەمکردنەوەی ئەو مەترسییانە و پاراستنی نهێنییە کەسییەکان بۆ قوتابیان ڕوون کرایەوە. هەر لە سیمینارەکەدا جەختی لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دیجیتاڵی و نیشاندانی باشترین پەیڕەوەکان کردەوە بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن بە شێوەیەکی ئەرێنی و سوودبەخش ئەم پلاتفۆرمە تەکنەلۆژییانە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەکاربهێنن.

ئەم چالاکییە کاردانەوەیەکی زۆری لای قوتابیانی قوتابخانەکە دروست کرد و بە پەرۆشییەوە بەشدارییان لە گفتوگۆکاندا کرد، کە ئەمەش نیشانەی گرنگیی بابەتەکە بوو بۆ ژیانی ڕۆژانەیان. لە پەراوێزی سەردانەکەدا، شاندی فێرخوازانی زانکۆ لەگەڵ هەریەک لە مامۆستایان (نازار عبد الستار عبدالرحمن و شيا عمر محمد) کۆبوونەوە و بیروڕای زانستی و پەروەردەییان دەربارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی توانای قوتابیان ئاڵوگۆڕ کرد.

بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی بەش، گرووپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەشدارییەکی کارایان لە یەکەمین ڕۆژی “یەکەمین فیستیڤاڵی ڕەمەزان” لە بازاڕی شەقامی هەولێر کرد.

لەو فیستیڤاڵەدا، کە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٢٣ی شوباتی ٢٠٢٦) بە فەرمی کرایەوە. لە مەراسیمی کردنەوەی فیستیڤاڵەکەدا بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر و، دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکی دەستەی ئەمیندارێتی زانکۆکانی جیهان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەڕێوەچوو، فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ چەند چالاکیەکى جۆراوجۆریان ئەنجامدا.

لە میانی چالاکییەکەدا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر هەڵمەتێکی پشکنینی تەندروستیی بێبەرامبەریان بۆ سەردانیکەرانی فیستیڤاڵەکە ئەنجامدا، کە تێیدا پشکنینی ڕێژەی شەکرە لە خوێن، پێوانەکردنی پەستانی خوێن، دیاریکردنی گرووپی خوێن و هەژمارکردنی بارستایی جەستە (BMI) بۆ هاوڵاتیانیان ئەنجامدا پاشانیش .ئەنجامی پشکنینەکانیان بۆ بەشداربووان شیکردەوە و کۆمەڵێک ڕێنمایی تەندروستییان دەربارەی “ڕۆژووی سەلامەت” پێشکەش کردن، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر چۆنیەتی پاراستنی باری تەندروستی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، ئەمەش کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی تەندروستیی گشتی لە شاری هەولێر دەبێت.

فیستیڤاڵەکە لە ٢٣ی شوبات تاوەکو ١٩ی ئازاری ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت. بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ بازرگانان و دروستکردنی کەشێکی خێزانییە بۆ مانگی ڕەمەزان.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦)، فێرخواز (ناز منزر موزەفەر) لە قۆناغی چوارەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی زانستی و پەروەردەیی بۆ قوتابخانەی جیهان ئەنجامدا.

لەم سەردانەدا، ئەو فێرخوازە سیمینارێکی سەرنجڕاکێشی بە ناونیشانی خولیاکان (Hobbies) پێشکەش کرد، کە تێیدا تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی ئارەزووە کەسییەکان لە بەهێزکردنی تواناکانی مرۆڤ و باشترکردنی باری دەروونی و جەستەیی قوتابیان.

لە کاتی گەیشتنیاندا، فێرخوازەکەى زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەن (مەحمود عیماد) بەڕێوەبەری گشتیی قوتابخانەی جیهان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، کە تێیدا دەستخۆشی لەم جۆرە دەستپێشخەرییە ئەکادیمییانە کرد بۆ پەرەپێدانی ئاستی ڕۆشنبیریی قوتابیان. پاشان لە هۆڵی قوتابخانە و بە ئامادەبوونی قوتابیانی پۆلی یازدەیەم و دوازدەیەم ناوەڕۆکى سیمینارەکەى پێشکەش کرد؛ بۆ ئەوەش سەرەتا فێرخواز ناز منزر بە وردی ڕوونی کردەوە کە چۆن پەیڕەوکردنی خولیاکان دەبێتە هۆی پەرپێدانی داهێنان، کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و باشترکردنی تەندروستیی مێشک، بەتایبەت بۆ ئەو قوتابیانەی لە ژینگەیەکی

ئەکادیمیی چڕدا دەخوێنن. بەشێکى دیکەى چالاکییەکە بە شێوەیەکی کارلێکەر بەڕێوەچوو، کە تێیدا قوتابیان بە پەرۆشییەوە بەشدارییان لە گفتوگۆکاندا کرد و ڕا و سەرنجی خۆیان دەربارەی خولیا جیاوازەکان ئاڵوگۆڕ کرد.

لە کۆتایی چالاکیەکەدا، بەڕێوەبەری گشتیی قوتابخانە سوپاسی فێرخواز ناز منزری کرد بۆ ئەو زانیارییە بەنرخانەی پێشکەشی کردن و، جەختی کردەوە کە دابینکردنی هاوسەنگی لە نێوان خوێندن و ئارەزووە کەسییەکان کلیلی سەرکەوتنی گەنجانە لە داهاتوودا.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (١٥ی ئازاری ٢٠٢٦)، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، چالاکییەکی بەرفراوانی هۆشیاریی تەندروستی و پشکنینی پزیشکیی بێبەرامبەریان بۆ هاوڵاتیان لە ناوەندی بازرگانی (گڕاند ماجیدی مۆڵ) ئەنجامدا.

ئەم دەستپێشخەرییە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی بەش بەڕێوەچوو، لە میانی ئەم چالاکییەدا، فێرخوازانی زانکۆ کۆمەڵێک ڕێنمایی زانستییان دەربارەی شێوازە دروستەکانی بەربانگکردنەوە و چۆنیەتی گواستنەوەی سیستەمی خۆراک بۆ دۆخی ئاسایی لە دوای مانگی ڕەمەزان و ڕۆژانی جەژنی قوربان پێشکەش بە هاوڵاتیان کرد. هاوکات، فێرخوازان بە شێوەیەکی مەیدانی چەندین پشکنینی سەرەتاییان وەک: پێوانەکردنی پەستانی خوێن، ڕێژەی شەکرە لە خوێن و دیاریکردنی گرووپی خوێن بۆ ئامادەبووان ئەنجامدا و لەسەر بنەمای ئەنجامی پشکنینەکان، شیکردنەوەی پزیشکی و ڕێنمایی پێویستیان بۆ پاراستنی باری تەندروستییان پێ بەخشین.

هەر لە ناو چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، فێرخوازان هەماهەنگییان لەگەڵ “تاقیگەی فلۆریا بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان” کرد، کە تێیدا تاقیگەکە پاڵپشتیی چالاکییەکەی کرد لەرێگەی دابینکردنی پشکنینی بێبەرامبەری وەک (CBC و Lipid Profile) و، بڕی ٥٠٪ داشکاندن بۆ چەندین پشکنینی تاقیگەیی دیکە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی ستاندی زانکۆیان کردبوو.

لە هەنگاوێکی مرۆیی و ئەخلاقیدا، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (١٩ی شوباتی ٢٠٢٦)، سەردانێکی مەیدانییان بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی بۆ نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجە ئەنجامدا.

 ئەم چالاکییە کە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (هێرۆ ئیسماعیل محەمەد) بەڕێوەچوو، لە کاتی گەیشتنیاندا، شاندی زانکۆ لەلایەن (کرمانج محەمەد عومەر) بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانە پێشوازییان لێکرا. پاشان فێرخوازان بەشە جیاوازەکانی نەخۆشخانەکەیان بەسەرکردەوە، لەوانە: هۆڵەکانی مانەوەی منداڵان، تاقیگەکان و یەکەی وەرگرتنی خوێن، کە تێیدا لە نزیکەوە لەگەڵ منداڵە نەخۆشەکان و کادرانی پزیشکی کۆبوونەوە. دواتریش فێرخوازانی زانکۆ چەندین دیارییان بەسەر منداڵاندا دابەش کرد و بە ڕوحێکی مرۆیی و هاندەرەوە گفتوگۆیان لەگەڵ کردن، بە مەبەستی گەیاندنی دڵنیایی و گەڕانەوەى خەندە بۆ سەر لێوی منداڵەکان و بەرزکردنەوەی ورەیان لە کاتی وەرگرتنی چارەسەرە قورسەکاندا.

بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی نانەکەلی دەستخۆشی لەم دەستپێشخەرییەی فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر کرد و ڕۆڵی ئەرێنی ئەوانی لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی بۆ منداڵان بەرز نرخاند. هاوکات، کەسوکاری منداڵە تووشبووەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی فێرخوازانی بەشەکە کرد بۆ ئەم ئاوڕدانەوە مرۆییە کە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر باری دەروونی نەخۆش و خێزانەکانیان دروست کرد.

گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (١٧ی شوباتی ٢٠٢٦)، هەڵمەتێکی هۆشیاریی تەندروستییان بە بۆنەی نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە پارکی پێشمەرگە ئەنجامدا.

ئەم هەڵمەتە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی بەش بەڕێوەچوو، لە میانی کەمپینەکەدا، فێرخوازانی زانکۆ برۆشوور و بڵاوکراوەی زانستییان بەسەر خێزان و سەردانیکەرانی پارکەکەدا دابەش کرد، کە چەندین ڕێنمایی پراکتیکیی بۆ پاراستنی باری تەندروستی لە مانگی ڕەمەزاندا لەخۆ گرتبوو. هاوکات تیشک خرایە سەر گرنگیی پلاندانانی دروست بۆ ژەمەکانی پاشێو و بەربانگ بە مەبەستی پاراستنی ئاستی وزەی جەستە لە کاتژمێرەکانی ڕۆژوودا، هەروەها ڕوونکردنەوەی پێویست درا دەربارەی جۆری ئەو خۆراکانەی کە یارمەتیدەرن لە پشتگیریکردنی تەندروستی گشتی و کەمکردنەوەی هەستی تینوێتی و ماندووبوون.

ئەم چالاکییە کارلێکێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ هاوڵاتیان، بەتایبەت ژنان و منداڵان، بەدوای خۆیدا هێنا، کە تێیدا فێرخوازان وەڵامی پرسیارەکانی ئامادەبووانیان دەربارەی هاوسەنگیی توخمە خۆراکییەکان دایەوە و جەختیان لەوە کردەوە کە ڕۆژووی تەندروست لەسەر بنەمای میانڕەوی لە بڕی خواردن و جۆراوجۆریی پێکهاتەکان بونیاد دەنرێت.

بە دروشمی “بەیەکەوە ئومێد دەچێنین”، ژمارەیەک لە فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٢/٢/٢٠٢٦)، سیمینارێکی هۆشیارییان لە قوتابخانەی “هەولێر ٢”ی سیستمی ئینگلیزی ئەنجامدا.

 شاندی فێرخوازان لەلایەن خاتوو (سافان تاڵب حوسێن) بەڕێوەبەری قوتابخانەکەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا و دەستخۆشی لەم جۆرە دەستپێشخەرییە زانستییانە کرا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی قوتابیان، پاشان فێرخوازان سیمینارەکەیان لە هۆڵی قوتابخانە پێشکەشى قوتابیانی قۆناغی ١١ و ١٢ کرد، کە تێیدا فێرخوازانی زانکۆ بابەتێکی زانستی وردیان دەربارەی نەخۆشی شێرپەنجە پێشکەش کرد. تەوەرەکان بریتی بوون لە ناساندنی جۆرەکانی شێرپەنجە، میکانیزمی گەشەکردنی لە ناو جەستەدا، ڕێگەکانی دەستنیشانکردن و نوێترین بژاردەکانی چارەسەر. ئامانجی سەرەکی چالاکییەکە، چەسپاندنی کولتووری خۆپارێزی و گرنگیی پشکنینی پێشوەختە بوو لای نەوەی نوێ.

لە بڕگەیەکی کۆتایی چالاکییەکەدا، فێرخوازان چەندین دیاریی ڕەمزییان بەسەر ئامادەبوواندا دابەش کرد، لە کۆتاییدا بەڕێوەبەری قوتابخانە سوپاسی فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێری کرد بۆ ئەم هەوڵە مەیدانییە و فێرخوازانیش لای خۆیانەوە سوپاسی هاوکاری و پێشوازیی گەرمی کارگێڕی قوتابخانەکەیان کرد.

گروپێک لە فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (١٠ی شوباتی ٢٠٢٦)، هەڵمەتێکی تەندروستییان بە دروشمی “چۆن بە تەندروستییەکی باشتر بژین” بۆ ئەندامانی سەنتەری خانەنشینانی هەولێر ئەنجامدا.

ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (هێرۆ ئیسماعیل محەمەد) بەڕێوەچوو، بۆ ئەوەش سەرەتا فێرخوازان لەلایەن  (یوونس عوسمان خدر) بەڕێوەبەری سەنتەرەکەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، دواتر بەرنامەى هەڵمەتەکەیان دەستپێکرد، کە پێکهاتبوو لە پێشکەشکردنی چەندین ئامۆژگاری و ڕێنمایی تەندروستی و، جەختیان لەسەر شێوازی ژیانی تەندروست دەکردەوە. فێرخوازان ڕوونکردنەوەی پێویستیان پێشکەش بە بە خانەنشینان کرد، کە تایبەت بوون بە گرنگیدان بە خواردنی میوە و سەوزە، ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی ڕۆژانە و کەمکردنەوەی خوێ و شەکر لە ژەمە خۆراکییەکاندا بۆ پاراستنی جەستە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان. ئەم بەشەی چالاکییەکە بە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان فێرخوازان و خانەنشینان کۆتایی هات.

جگە لە لایەنە هۆشیارییەکە، فێرخوازان چەندین پشکنینی پزیشکیی خێرایان بۆ ئامادەبووان ئەنجامدا، کە پشکنینی ڕێژەی شەکرە لە خوێن، پێوانەکردنی پەستانی خوێن و هەژمارکردنی بارستایی جەستە (BMI)ی لەخۆ گرتبوو. ئەندامانی سەنتەری خانەنشینان دەستخۆشییان لە ڕەفتاری پیشەیی و لێهاتوویی فێرخوازانی زانکۆی جیهان کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە چالاکییانە کاریگەرییەکی ئەرێنی زۆریان لەسەر دۆخی دەروونی و جەستەیی ئەوان هەیە.

گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (٣ی شوباتی ٢٠٢٦)، وەک خۆبەخش بەشدارییان لە کۆنفرانسی ڕۆژی جیهانیی هۆشیاری لە شێرپەنجە کرد.

 ئەم چالاکییە لەلایەن ڕێکخراوی (ئاشتی)ی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە هۆتێل هەولێر نێودەوڵەتی ڕێکخرابوو. کۆنفرانسەکە بە وتەی دکتۆر (دلۆڤان محەمەد) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر دەستیپێکرد، کە تێیدا جەختی لە گرنگیی هۆشیاری و پشکنینی پێشوەختە کردەوە. لە کۆنفرانسەکەدا چەندین پسپۆڕی وەک (دکتۆر ئەحمەد سامی، دکتۆر جەنگی شەوکەت، دکتۆر هەردی جەواد و دکتۆر پەیمان عەلی) وانەی زانستییان پێشکەش کرد و تیایدا تیشکیان خستە سەر جۆرەکانی شێرپەنجە، نیشانەکان و ڕێگاکانی خۆپاراستن.

فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ ڕۆڵێکی کارایان هەبوو لە ڕێکخستنی کۆنفرانسەکە و پێشوازیکردن لە میوانان. هەروەها بەشدارییان لە دانیشتنەکاندا کرد سەبارەت بە میکانیزمەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە و ڕێگاکانی دەستنیشانکردن.

کۆمەڵێک لە فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٤/٢/ ٢٠٢٦)، سەردانى ئامادەیی ساڤای ناحکومی (خوێندنى ئینگلیزی) کرد و سیمینارێکی زانستییان بە ناونیشانی “هۆرمۆنە مێینەکان و ڕۆڵیان لە تەندروستی جەستەیی و دەروونیدا” پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.

 ئەم چالاکییە بەسەرپەرشتی خاتوو (نەزا حامید محەمەد عەلی) بەڕێوەچو، بەگەیشتنیان لە لایەن خاتوو (هانا سەلام حوسێن) یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانە، پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا. پاشان چالاکییەکە لە هۆڵی قوتابخانە و بە ئامادەبوونی قوتابیانی قۆناغی دوازدەیەمی ئامادەیی ئەنجامدرا. لە میانی سیمینارەکەدا، فێرخوازانی بایۆمیدیکاڵ تیشکیان خستە سەر گرنگیی هۆرمۆنە مێینەکان و کاریگەرییان لەسەر تەندروستی ئافرەت، لەوانە هۆرمۆنەکانی (ئیسترۆجین، پرۆجێسترۆن، FSH، LH، ئۆکسیتۆسین و پڕۆلاکتین).

فێرخوازان بە وردی باسیان لە ڕۆڵ و ئەرکە فیسیۆلۆژییەکانی ئەم هۆرمۆنانە کرد؛ ڕوونیان کردەوە کە هۆرمۆنی “ئیسترۆجین” کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هێلکەدانەکاندا بەرهەم دێت، هۆرمۆنی سەرەکیی مێینەیە و بەرپرسە لە گەشەی ئەندامەکان و ڕێکخستنی سووڕی مانگانە. هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە هۆرمۆنی “پرۆجێسترۆن” دوای پرۆسەی هێلکەدانان دەردەدرێت و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ئامادەکردنی جەستە بۆ دووگیانی و پشتگیریکردنی تەندروستی زاوزێ.

لە کۆتایی سیمینارەکەدا، چەند چالاکییەکی کارلێککارانە ئەنجامدرا کە تێیدا چەند پرسیارێکی سادە دەربارەی بابەتەکە ئاراستەی فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرا بە مەبەستی بەهێزکردنی تێگەیشتنە زانستییەکانیان. لای خۆیەوە خاتوو هانا سەلام حوسێن دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی بەش و فێرخوازانی بەشداربوو کرد بۆ هەوڵەکانیان لە پێشکەشکردنی سیمینارێکی زانستیی ڕێکخراو کە بابەتێکی گرنگ و پەیوەست بە کۆمەڵگەی تێدا تاووتوێ کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتى (2026/1/15)، بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (بەختەوەر زیاد عومەر)، کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان–هەولێر، چالاکیەکى زانستی و هۆشیارییان دەربارەی “فریاگوزاری سەرەتایی” لە قوتابخانەی ئەمین زەکی بنەڕەتی تێکەڵاو لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.

سەرەتا فێرخوازان لە لایەن خاتوو (ڤیان مجید ڕەمەزان) بەڕێوەبەری قوتابخانە، پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، پاشان لە کتێبخانەی قوتابخانەکەدا، فێرخوازان وانەیەکی فێرکارییان پێشکەشى منداڵان کرد، کە تێیدا تیشکیان خستە سەر پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی فریاگوزاری سەرەتایی، بەتایبەت چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە کتوپڕەکانی وەک “سووتان، برینداری و پێکان”. فێرخوازان بە شێوەیەکی کردەیی ڕێکارە دروستەکانیان بۆ منداڵەکان ڕوون کردەوە تا بزانن لە کاتی ڕووداوەکاندا چۆن بە شێوەیەکی دروست ڕەفتار بکەن.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا، فێرخوازانی زانکۆ دیارییان بەسەر منداڵاندا دابەش کرد. لە بەرانبەردا بەڕێوەبەری قوتابخانە دەستخۆشی لە فێرخوازان کرد بۆ ئەم دەسپێشخەرییە و ڕۆڵیان لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی منداڵان.

لە چوارچێوەی گرنگیدان بە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی پیشەیی و ئەکادیمی ، ڕۆژی سێشەممە (٢٩-٩- ٢٠٢٦)، بەشی یاسا بە هاوبەشی دەزگای زەکاتی زانست وۆرکشۆپێکی زانستی لەسەر (ڕێکاری ئاکاری و پیشەیی مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەرێمی کوردستان) ئەنجام دا. جێگەی ئاماژەیە ئەو ڕێکارانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە.

ناوەڕۆکی وۆرکشۆپەکە لە دوو تەوەری سەرەکی پێکهاتبوو:

تەوەرەی یەکەم: تایبەت بوو بە ناساندنی ئاکار و ڕەفتارە زانستییەکان و چۆنییەتی پەیڕەوکردنیان لە ژینگەی خوێندنی باڵادا. لەلایەن بەڕێز- پ.ی.د. سادات عبدالله عزیز – یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ -وە پێشکەش کرا.

تەوەرەی دووەم: تایبەت بوو بە ڕەهەندە کارگێڕی و یاساییەکانی تایبەت بە ئەرک و مافەکانی مامۆستایانی زانکۆ بەپێی ناوەڕۆکی ڕێکاری ئاکاری پیشەیی وەزارەت. لە لایەن بەڕێز- د. ئاسۆ حمەشین عبدالکریم-سەرۆکی بەشی یاساوە پێشکەش کرا .

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، دەروازەیەک بۆ گفتوگۆ و ئاڵۆگۆڕکردنی ڕای نێوان ئامادەبووان و پێشکەشکاران کرایەوە و سەرنج و تێبینییەکان لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی ڕێکارەکان لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵا خرانە ڕوو.

ل سەر ڕاسپاردە و ڕێنماییێن بەڕێز (پ. د. زیرفان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکۆیێ، پێخەمەت پێشکێشکرنا خزمەتگوزاریێن خۆبەخشانە یێن هۆشیاری و گەشەپێدانێ بۆ چین و توێژێن جودا یێن جڤاکی، و د چارچووڤێ چالاکیێن دەزگایێ (زەکاتا زانستی) ل زانکۆیا جیهان-دهۆک دا ب هەماهەنگی دگەل ناڤەندا زاخۆ یا ئێکەتیا ئافرەتێن کوردستانێ، چالاکیێن خۆلەکا تایبەت یا زمانێ ئینگلیزی بۆ کچ و ئافرەتان ل زاخۆ د بەردەوامن، ئەوا کو ل ڕێکەوتی 2026/7/6 دەستپێکری، ژ لایێ مامۆستایێ پسپۆر (م. محمد فیصل حبیب) ماموستایێ بەشێ پەروەردا گشتى.

ژ گرنگترین ئارمانجێن خۆلێ:

ـ شکاندنا ئاستەنگێن ئاخڤتنێ و ئاڤاکرنا شیانێن درۆست د گەنگەشێ دا.
ـ بکارئینانا تەکنۆلۆژیایێن نوى (AI) بۆ فێربوونەکا بلەز.

 کۆلیژا پەرستاری ل زانکۆیا جیهان-دهۆک بەردەوامە ل سەر پێشکێشکرنا خولا خۆ یا زانستی ل ژێر ناڤ و نیشانێن “هۆشیاریا تەندروستی و ساخلەمیا جڤاکی”، سمینارەکا دی یا بها ژلایێ مۆامۆستا (م. زیاد جمیل) ڤە هاتە پێشکێشکرن ل دۆر (ڤاکسینان و رۆلێ وان د بەرهەنگاربوونا نەخۆشیان دا)، ب مەرەما بلندکرنا ئاستێ هۆشیاریا ساخلەمی و زانستی د ناڤبەرا قوتابیان دا، و بهێزکرنا شیانێن وان یێن پەرستاری و پێشڤەبرنا لایەنێ وان یێ (پراکتیکی).

د چارچۆڤێ کار و چالاکیێن بەردەوام یێن دەزگایێ زەکاتا زانستی بۆ هشیاری و گەشەپێدانێ ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، ئەڤڕۆ ڕۆژا شەمبی ڕێکەفتی (٦ / ٦ / ٢٠٢٦)، کۆلێژا دەرمانسازی ب هەڤکاری دگەل کۆلێژا پەرستاری، خولەکا زانستی یا پزیشکی بۆ قوتابیێن پشکێن پزیشکی د بن ناڤ ونیشانێن (هشیاریا دەرمانان و ساخلەمیا جڤاکی) دەستپێکر، ئەڤ خولە دێ بۆ دەمێ پێنج ڕۆژان یا بەردەوام بیت.

ئەڤ خولە د بن سەرپەرشتیا ڤان مامۆستایان دا دهێتە برێڤەبرن:

🔹 د. ڕوناك محمد صديق
🔹 د. ليلى محمد صالح
🔹 د. ژیان علی حجی
🔹 د. زیاد عبدالله بشیر
🔹 د. دەریا صالح حسین

د چارچۆڤێ چالاکیێن بەردەوام یێن دەزگەهێ زەکاتا زانستی دا، ل رۆژا چارشەمبی رێکەفتی ١٠ێ حوزەیرانا ٢٠٢٦ێ، وورک شۆپەکا تایبەت ل ژێر ناڤ و نیشانێن “زانستێ دەرمانان و ساخلەمیا گشتی” بۆ مامۆستا و فەرمانبەران هاتە سازکرن، کو ژ لایێ دکتۆر زیاد عبدالله بشیر مامۆستا ل کۆلیژا دەرمانسازی ل زانکۆیا جیهان-دهۆک هاتە پێشکێشکرن

 سەر ڕاسپاردەیێن ڕێزدار (پ. د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکۆیا جیهان-دهۆک بۆ پێشڤەبرنا شیانێن زانستی یێن قوتابییان، و د بەردەوامیا چالاکییێن (زەکاتا زانستی) دا، کۆلێژا دەرمانسازی ب سەرپەرشتیا (د. رۆناک محمد صدیق) ڕاگرێ کۆلێژێ، خولەکا کردارى ل سەر بنەمایێن کروماتۆگرافیا ب گشتی و (TLC) ب تایبەتی، ل ڕێکەفتی 24-6-2026 ئەنجامدا.

تەوەرێن خولێ:
🔹 ناساندنا بنەمایێن زانستی یێن تەکنیکا کروماتۆگرافیا.
🔹 ڕاهێنانا پراکتیکی یا قوتابییان ل سەر جوداکرنا کەرەستان ب ڕێکا (TLC).
🔹 پێشخستنا شارەزاییێن تاقیگەهی یێن پزیشکی بۆ قوتابییان.

ل رێکەفتی 20/6/2026، ل دویف رێنمایێن بەڕێز (پ.د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکۆیێ سەبارەت گرنگی دان ب شیان و بەهرەیێن مامۆستا و فەرمانبەران، دەزگایێ (زەکاتا زانستی) سمینارەک ل ژێر ناڤونیشانێ “وەرچەرخانا دجیتاڵی د رێڤەبرنا دەرمانان دا: ئەزموونا تورکیا و دەلیڤەیێن جێبەجێکرنا وێ ل هەرێما کوردستانێ” ئەنجامدا، ژ لایێ بەڕێز (د. رۆناک محمد صدیق)، راگرێ کۆلیژا دەرمانسازیێ هاتە پێشکێشکرن. تێدا باس ل ئەزموونا سەرکەفتیا تورکیا د دجیتاڵکرنا سیستەمێن دەرمانی دا کر و چەوانیا مفا وەرگرتنێ ژ ڤێ ئەزموونێ بۆ باشترکرنا کەرتێ تەندروستی ل هەرێما کوردستانێ.

سمینار ب ئامادەبوونا هژمارەکا مامۆستا و فەرمانبەران بڕێڤەچوو و گەنگەشەیێن زانستی ل سەر ئاستەنگ و میکانزما ڤی کەرتی هاتنە کرن.

د چارچووڤێ چالاکیێن دەزگەهێ زەکاتا زانستی دا و ل دیف راسپاردێن بەڕێز (پ.د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکۆیا جیهان – دهۆک، کارێن خولا ڕاهێنانێ یا گشتگیر د رۆژا پێنجێ دا ل رێکەفتی 2026/8/9 بەردەوام بوون.

ـ وانا دووێ: ژ لایێ بەڕێز (د. صادق عبدالرحمن) هاتە پێشکێشکرن ل دور دادگەها نموونە، کو تێدا تێگەهـ و ڕێکارێن دادگەهێ و ڕۆلێ وێ د ڕاهێنانا قوتابیێن یاسایێ دا هاتە روونکرن.

مەرەم ژ خۆلێ بهێزکرنا شیانێن قوتابی و ڤەکۆلەرێن بەشێ یاسایێ د بوارێن ئەکادیمی، زمانێ یاسایی، و تەکنۆلۆژیایا نوى دا بۆ ئامادەکرنا وان بۆ بازاڕێ کاری.

د چارچووڤێ چالاکیێن دەزگەهێ زەکاتا زانستی دا و ل دیف راسپاردێن بەڕێز (پ.د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکۆیا جیهان – دهۆک، کارێن خولا ڕاهێنانێ یا گشتگیر د رۆژا پێنجێ دا ل رێکەفتی 2026/8/9 بەردەوام بوون.

تەوەر و سمینارێن رۆژا پێنجێ:

ـ وانا ئێکێ: ژ لایێ بەڕێز (عقيد نهاد علي) هاتە پێشکێشکرن ل دور «توندوتیژیا خێزانی»، کو تێدا باس ل ئەگەر، کاریگەری و رێکارێن یاسایی یێن تایبەت ب دەستنیشانکرن و نەهێلانا توندوتیژیا خێزانی هاتە کرن.

مەرەم ژ خۆلێ بهێزکرنا شیانێن قوتابی و ڤەکۆلەرێن بەشێ یاسایێ د بوارێن ئەکادیمی، زمانێ یاسایی، و تەکنۆلۆژیایا نوى دا بۆ ئامادەکرنا وان بۆ بازاڕێ کاری.

ل ڕێکەفتی 14/6/2026، ب ئامادەبوونا بەرێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد)، سەرۆکێ زانکۆیێ، و د چارچۆڤێ بەرنامێ دەزگایێ “زەکاتا زانستی” دا، وورکشۆپەک ژلایێ بەرێز (پ.هـ.د. أحمد عبدالکریم شعبان) ل دۆر “زمانێ تێکهەلبوونا ڕاگەهاندنێ” هاتە پێشکێشکرن.

تەوەرێن سەرەکی:

ڕۆلێ تێکهەلبوونا ڕاگەهاندنێ د ژینگەهێن په‌یوەندیکرنا هەڤچەرخ دا.

چاوانیا ڤەدیتنا خالێن هەڤپشک د ناڤبەرا ڕاگەهاندنا کلاسیک و دیجیتاڵی دا بۆ ئاڤاکرنا سیستەمێن پێشکەفتی.

ناڤەڕۆکا فرە-میدیا، کارلێکرنا جەماوەری، راستەوخۆ، و داهێنانا دیجیتاڵی.

ل رێکەفتی 21/6/2026، د چارچۆڤێ چالاکییێن هۆشیاری و رەوشەنبیریا گشتی یێن دەزگایێ زەکاتا زانستی ل زانکۆیا جیهان-دهۆک بەردەوامە بۆ پێشکەشکرنا خزمەتێن زانستی ييَن خؤبةخش، سمینارەک هاتە ئەنجامدان ل ژێر ناڤونیشانێ:

📌 “تێگەهێ بانکی و خزمەتگوزاریێن دارایی”

ئەڤ سمینارە هاتە پێشکەشکرن ژ لایێ بەڕێز (رفند فرزنده)، رێکخەرێ بەشێ زمانێ ئنگلیزی.

د سمینارێ دا تەوەرەکێ ئەکادیمیێ تێر و تەسەل هاتە پێشکيَشکرن کو تێدا باس ل سەر تيَطةهىَ سەرەکی یێن کارێ بانکی و جورێن جیاواز یێن خزمەتگوزاریێن دارایی یێن مۆدێرن هاتە کرن. هەروەسا دەرگەهێ دانوستاندنێ هاتە ڤەکرن ل سەر رۆڵێ سیستەمێ بانکی د گەشەپێدانا ئابووری دا و چەوانیا بلندکرنا ئاستێ هؤشیاریا دارایی د ناڤ جڤاکی دا بۆ مفا وەرگرتن ژ ڤان خزمەتگوزاریان ب شێوەیەکێ دروست.

No more news to show