ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2026، لە شارى سلێمانى و لە کەمپەسی زانکۆی جیهان- سلێمانی، زانکۆ کارەکانی کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی خۆی بە هەماهەنگی و بەشداری لەگەڵ دەزگای زەکوات بۆ هزر و هونەر و ڕۆشنبیری، لەژێر دروشمی توێژینەوەی زانستیی هاوچەرخ و ڕۆڵی لە هاتنەدیی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام کردەوە. چالاکییەکان بە سەرۆکایەتیی پرۆفیسۆر دکتۆر ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی کۆنفرانس، و بە سەرپەرشتیی پرۆفیسۆر دکتۆر ئیسماعیل نەجمەدین زەنگەنە سەرۆکی لیژنەی زانستی، و پرۆفیسۆر دکتۆر وسام ئەحمەد ئەلموتەیری لە زانکۆی کووفە سەرۆکی لیژنەی ئامادەکار دەستیان پێکرد. دانیشتنی کردنەوە لەلایەن پ.ی.د. ئاسۆ حەمەشین عەبدولکەریم سەرۆکی بەشی یاسا بەڕێوەبرا، بەشدارییەکی ئاستبەرزی بەخۆیەوە بینی کە تێیدا هەر یەکە لە پرۆفیسۆر دکتۆر باقر محمد ئەلجەعفەر، و پرۆفیسۆر دکتۆر دادوەر ئاوات حاجی، و پرۆفیسۆر دکتۆر عیماد کامل حسێن ئاخاوتن. دانیشتن و وانەکان تیشکیان خستە سەر تا ئاستێکی بەرفراوان لە بوارەکانی ئەدەب وهونەر، چوارچێوە یاساییەکان، و تەکنەلۆژیای زانیاری و تەکنەلۆژیا هاوچەرخەکان، بە بەشداریی توێژەران لە 8 وڵاتەوە کە بریتیبوون لە عێراق، ئێران، ئوردن، مالیزیا، عومان، لوبنان، میسر، و تورکیا لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆی جیهان- سلێمانی. کۆنفرانسەکە پێشوازییەکی زانستیی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینی بە پێشکەشکردنی 178 توێژینەوە، کە 157 توێژینەوەیان وەرگیران و 21 توێژینەوەشیان ڕەتکرانەوە دوای هەڵسەنگاندنی زانستی، بە ئامادەبوونی 70 توێژەر کە بابەتەکانیان لە دانیشتنە ڕووبەڕوو و ئەلیکترۆنییەکاندا پێشکەش کرد. دانیشتنە توێژینەوەیی و ئەکادیمییەکان لە دووەم و دوا ڕۆژیدا، بەیانی پێنجشەممە ڕێکەوتی 12ی تشرینی دووەمی 2026 بەردەوام دەبن بۆ تەواوکردنی پێشکەشکردنی بابەتە زانستییەکان و تاوتوێکردنی دەرئەنجام و ڕاسپاردە گەشەپێدەرەکان. کۆنفرانسەکە ئامانجی چەسپاندنی توێژینەوەی زانستیی باوەڕپێکراو، و بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی مەعریفی و تۆڕەکانی هاوکاریی نێودەوڵەتی، و بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد و دەرئەنجامە ئەکادیمییەکانە لە چارەسەرکردنی کێشە واقیعییەکان و گۆڕینی بیرۆکەکان بۆ پرۆژەی پراکتیکیی بەردەوام کە خزمەتی کۆمەڵگە بکەن.


















