بەشی یاسای زانکۆی جیهان-سلێمانی سیمینارێکی تایبەت بە یاسای خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران ئەنجام دا

لە چوارچێوەی بایەخدانی بەشی یاسا بە چالاکییە یاساییەکان و لە تەوەری یەکەمی هەفتەی ڕۆشنبیری یاسایی بەشدا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ١١، کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هۆڵی سیمیناری زانکۆی جیهان-سلێمانی، بەشی یاسا بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای زەکاتی زانست چالاکییەکی زانستی و یاسایی پێشکەش کرد.

لە چالاکییەکەدا کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران بەڕێوەچوو، سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (پوختەیەک لە یاسای خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران) لەلایەن بەڕێز (هۆشمەند عوسمان ڕەسوڵ)، جێگری بەڕێوەبەری (بەڕێوەبەرایەتی خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران – سلێمانی) پێشکەش کرا.

لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگترین بڕگە و لایەنەکانی یاسای خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و مافەکانی کرێکاران، و دوای کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و پرسیار بۆ ئامادەبووان، لە کۆتاییدا ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە. پانێڵەکە لە لایەن بەڕێز م.ی ڕزگار عبدول بڕیاردەری بەشی یاسا بەڕێوەبرا.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2026، لە شارى سلێمانى و لە کەمپەسی زانکۆی جیهان- سلێمانی، زانکۆ کارەکانی کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی خۆی بە هەماهەنگی و بەشداری لەگەڵ دەزگای زەکوات بۆ هزر و هونەر و ڕۆشنبیری، لەژێر دروشمی توێژینەوەی زانستیی هاوچەرخ و ڕۆڵی لە هاتنەدیی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام کردەوە. چالاکییەکان بە سەرۆکایەتیی پرۆفیسۆر دکتۆر ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی کۆنفرانس، و بە سەرپەرشتیی پرۆفیسۆر دکتۆر ئیسماعیل نەجمەدین زەنگەنە سەرۆکی لیژنەی زانستی، و پرۆفیسۆر دکتۆر وسام ئەحمەد ئەلموتەیری لە زانکۆی کووفە سەرۆکی لیژنەی ئامادەکار دەستیان پێکرد. دانیشتنی کردنەوە لەلایەن پ.ی.د. ئاسۆ حەمەشین عەبدولکەریم سەرۆکی بەشی یاسا بەڕێوەبرا، بەشدارییەکی ئاستبەرزی بەخۆیەوە بینی کە تێیدا هەر یەکە لە پرۆفیسۆر دکتۆر باقر محمد ئەلجەعفەر، و پرۆفیسۆر دکتۆر دادوەر ئاوات حاجی، و پرۆفیسۆر دکتۆر عیماد کامل حسێن ئاخاوتن. دانیشتن و وانەکان تیشکیان خستە سەر تا ئاستێکی بەرفراوان لە بوارەکانی ئەدەب وهونەر، چوارچێوە یاساییەکان، و تەکنەلۆژیای زانیاری و تەکنەلۆژیا هاوچەرخەکان، بە بەشداریی توێژەران لە 8 وڵاتەوە کە بریتیبوون لە عێراق، ئێران، ئوردن، مالیزیا، عومان، لوبنان، میسر، و تورکیا لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆی جیهان- سلێمانی. کۆنفرانسەکە پێشوازییەکی زانستیی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینی بە پێشکەشکردنی 178 توێژینەوە، کە 157 توێژینەوەیان وەرگیران و 21 توێژینەوەشیان ڕەتکرانەوە دوای هەڵسەنگاندنی زانستی، بە ئامادەبوونی 70 توێژەر کە بابەتەکانیان لە دانیشتنە ڕووبەڕوو و ئەلیکترۆنییەکاندا پێشکەش کرد. دانیشتنە توێژینەوەیی و ئەکادیمییەکان لە دووەم و دوا ڕۆژیدا، بەیانی پێنجشەممە ڕێکەوتی 12ی تشرینی دووەمی 2026 بەردەوام دەبن بۆ تەواوکردنی پێشکەشکردنی بابەتە زانستییەکان و تاوتوێکردنی دەرئەنجام و ڕاسپاردە گەشەپێدەرەکان. کۆنفرانسەکە ئامانجی چەسپاندنی توێژینەوەی زانستیی باوەڕپێکراو، و بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی مەعریفی و تۆڕەکانی هاوکاریی نێودەوڵەتی، و بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد و دەرئەنجامە ئەکادیمییەکانە لە چارەسەرکردنی کێشە واقیعییەکان و گۆڕینی بیرۆکەکان بۆ پرۆژەی پراکتیکیی بەردەوام کە خزمەتی کۆمەڵگە بکەن.

لە درێژەی زنجیرە کار و چالاکییەکانی هەفتەی ڕۆشنبیریی یاسایی بەش، و لە تەوەری دووەمی چالاکییەکان، بەشی یاسای زانکۆی جیهان – سلێمانی سیمینارێکی یاسایی تایبەتی لەژێر ناونیشانی “دەسەڵاتەکانی جێبەجێکاری دادیی لە یاسای جێبەجێکردنی عێراقی ژمارە ٤٥ی ساڵی ١٩٨٠” ڕێکخست.
سیمینارەکە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٥ی ١١، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی، لە هۆڵی سیمیناری زانکۆی جیهان – سلێمانی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و پسپۆڕانی بەش بەڕێوەچوو.
لە میانەی سیمینارەکەدا، بەڕێز (هێشوو عبدالقادر حمه أمین)، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی سلێمانی، تیشکی خستە سەر ڕەهەندە یاسایی و کردارییەکانی یاسای جێبەجێکردنی عێراقی ژمارە ٤٥ی ساڵی ١٩٨٠، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە سنوور و دەسەڵاتەکانی جێبەجێکاری دادی لە ڕاپەڕاندنی بڕیار و حوکمە دادوەرییەکاندا. هەروەها پانێڵەکە لەلایەن بەڕێز (د. محمد ناصح)ـەوە بەڕێوەبرا.
لە کۆتایی چالاکییەکەش دا، دەرگای گفتوگۆ و پرسیار بۆ ئامادەبووان کرایەوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە ئاستەنگە پراکتیکییەکانی بواری جێبەجێکردن ئەنجام درا، ئەمەش بە ئامانجی بەستنەوەی لایەنی تیۆریی خوێندنی یاسا بە لایەنی کرداری و کارگێڕییەوە.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان – سلێمانی، کەمپینێکی هۆشیاری دەستپێکرد بە مەبەستی پاراستنی منداڵان لە مەترسییە کۆمەڵایەتییەکان، لەوانە ماددە هۆشبەرەکان و ڕەفتارە زیانبەخشەکان، هەروەها مەترسییە دیجیتاڵییەکانی پەیوەست بە مۆبایل، یارییە ئۆنلاینەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی قوتابخانەی سەرەتایی شەهیدانی قڕگە دەکەین، کە بە گەرمی پێشوازییان لێکردین و ئەم دەرفەتەیان بۆ ڕەخساندین تا بتوانین ئەم کەمپینە هۆشیارییە ئەنجام بدەین.