لە چوارچێوەی بایەخدانی بەشی یاسا بە چالاکییە یاساییەکان و لە تەوەری یەکەمی هەفتەی ڕۆشنبیری یاسایی بەشدا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ١١، کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هۆڵی سیمیناری زانکۆی جیهان-سلێمانی، بەشی یاسا بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای زەکاتی زانست چالاکییەکی زانستی و یاسایی پێشکەش کرد.
لە چالاکییەکەدا کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران بەڕێوەچوو، سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (پوختەیەک لە یاسای خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران) لەلایەن بەڕێز (هۆشمەند عوسمان ڕەسوڵ)، جێگری بەڕێوەبەری (بەڕێوەبەرایەتی خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران – سلێمانی) پێشکەش کرا.
لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگترین بڕگە و لایەنەکانی یاسای خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و مافەکانی کرێکاران، و دوای کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و پرسیار بۆ ئامادەبووان، لە کۆتاییدا ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە. پانێڵەکە لە لایەن بەڕێز م.ی ڕزگار عبدول بڕیاردەری بەشی یاسا بەڕێوەبرا.


















