ڕێوڕەسمی کۆتاییهێنانی(خولی پیشەیی پارێزەران): ڕۆژی شەممە (٢٣/٨/٢٠٢٥) لە زانکۆی جیهان سلێمانی ڕێوڕەسمی کۆتاییهێنانی خولی سێیەمی پیشەیی پارێزەران بەڕێوەچوو، کە دەزگای زەکاتی زانست بە هاوبەشی لە گەڵ بەشی یاسادا ڕێکیان خستبوو، بە ئامادەبوونی مامۆستایانی خولەکە، هەر یەک لە بەڕێزان: دادوەر عبدالکریم حیدر علي (ئەندامی پێشوی دادگای پێداچونەوەی هەرێم)، وبەڕێز: جاسم جزا جافر( ئەندامی جێگرەوەی دادگای باڵای فیدرالی عێراق)، وبەڕێز: دادوەر سۆران إبراهيم دادوەری دادگای باری کەسێتی ١ لە سلێمانی، وبەڕێز: دادوەر سیروان ڕەووف علي، دادوەری دادگای بەرایی چوارتا، هەروەها بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان: بەڕێز: پ.ی.د. سادات عبداللە عزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، و بەڕێز: پ.ی.د. نوری حمە سعید بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست، وبەڕێز: د. ئاسۆ حمەشین عبدالکریم سەرۆکی بەشی یاسا، وبەڕێز: د. دژوار أنور بەڕێوەبەری کارگێڕی زانکۆ، لە ڕێوڕەسمەکەدا قەڵغانی ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە دادوەرە بەڕێزەکان بەخشرا لە پای ئەرک وماندووبونیان، دواتر سوپاس وپێزانینی سەرۆکایەتی بەخشرا بە چاودێرانی خولەکە هەر یەک لە دەرچووانی بەشی یاسا، بەڕێزان: یارا سەروەر جلیل، ئاریا عمر احمد، نما صالح احمد، هێلین سالار عبداللە، سرود جلال حمە غریب، ولە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرا بە بەشداربووانی خولەکە، شایانی باسە ئەم خولە لە (٢٨/٦) دەستی پێکرد ولە (٢٣/٨) کۆتایی پێهێنرا، کە سەرجەم کاتژمێرەکانی وانەوتنەوە تیایدا زیاتر لە (٢٤)کاتژمێر بوو.