پەنەلەکێ زانستی هاتە گێران ل ژێر ناڤونیشانێن (هەلبژارتنێن پەرلەمانێ ئیراقێ دناڤبەرا بهێزکرنا سیستەمێ فیدرالی و کویرکرنا قەیرانێن سیاسی) ژلایێ کولیژا یاسا ل زانکویا جیهان – دهوک ب هەفکاری دگەل سەنتەرێ ڤەکولینێن یاسایی و رامیاری ل کولیژا یاسا – زانکویا دهوک.

روژا دو شەمبی رێکەفتی ١٩-٥-٢٠٢٥ ب ئامادەبوونا سەروکی زانکویا جيهان – دهوک (پ. د. زيرڤان عبدالمحسن أسعد) و پشکداريا لایەنێن میری و حیزبی و نوینەرێن رێکخراوێن جڤاکێ مەدەنی و ماموستا و قوتابیان، پەنەلەکێ زانستی هاتە گێران ل ژێر ناڤونیشانێن (هەلبژارتنێن پەرلەمانێ ئیراقێ دناڤبەرا بهێزکرنا سیستەمێ فیدرالی و کویرکرنا قەیرانێن سیاسی) ژلایێ کولیژا یاسا ل زانکویا جیهان – دهوک ب هەفکاری دگەل سەنتەرێ ڤەکولینێن یاسایی و رامیاری ل کولیژا یاسا – زانکویا دهوک. ل دەستپێکێ پەیڤا بخێرهاتنێ هاتە پێشکێشکرن ژلایێ راگرێ کولیژا یاسا ل زانکویا جیهان دهوک بەرێز پ.هـ. د رێبر حسێن، و پاشان پەیڤەک ل دور چالاکیێ هاتە پێشکێشکرن ژلایێ راگرا کولیژا یاسا ل زانکویا دهوک بەرێز پ.د افین خالد عبدالرحمن، چالاکیێ چوار پەنەلێن سەرەکی بخوڤەگرتن کو هاتە ب رێڤەبەرن ژلایێ بەرێز د. دژوار احمد. • پەنەلێ ئێکێ هاتە پێشکێشکرن ژلایێ رێڤەبەرێ سەنتەرێ ڤەکولینێن یاسایی و رامیاری ل کولیژا یاسا – زانکویا دهوک بەرێز پ.هـ. د رینجبر جمیل شێخو ل دور بنیاتێ فەلسەفی یێ پروسێسا هەلبژارتنان. • ⁠پەنەلێ دوویێ هاتە پێشکێشکرن ژلایێ بەرپرسێ بەشێ هەلبژارتنان ل مەکتەبا رێکخستنا پارتی دیموکراتی کوردستان – پارێزگەها دهوک بەرێز ماموستا خالد احمد ل دور میکانیزمێن دەستنیشانکرنا کاندیدان. • ⁠پەنەلێ سێیێ هاتە پێشکێشکرن ژلایێ ئەندامێ پێشوو یێ پەرلەمانێ ئیراقێ بەرێز د. رێناس جانو ل دور رەوشەنبیریا سیاسی و کارتێکرنا وێ لسەر پروسێسا دەنگدانێ. • ⁠ پەنەلێ چوارێ و دوماهیکێ هاتە پێشکێشکرن ژلایێ ئەندامێ پەرلەمانێ ئیراقێ بەرێز د. جمال کوچر ل دور ڤەرێژا پروسێسا هەلبژارتنان لسەر رول و شیانێن نونەران. و ل دوماهیکێ دەرگەهێ دان وستاندنێ هاتە ڤەکرن دناڤبەرا پەنالیست و ئامادەبوویان.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

زانکۆی جیهان-سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ پەروەردەی شارباژێڕ خولێێکی پێداگۆجی بۆ گروپێك لە مامۆستایانی پەرروەردەکە کردەوە، خولەکە لەلایەن پسپۆرانی بواری (پێداگۆجی) دەوترێنەوە، ئەمانجەکەشی ڕاهێنانی مامۆستایانە لەسەر نوێترین شێوازەكانی وانەووتنەوە(پێداگۆجی) وە ئامادەكردنیانە بۆ گواستنەوەی تواناكانیان بۆ خوێندنگە جیاوازەكان.

زانكۆی جیهان – سلێمانی وەكوو ئەركێكی پەروەردەیی هەمیشە گرنگیداوە بەدروستكردنی پەیوەندی لە نێوان زانكۆ و كەرتە جیاوازەكاندا و بەتایبەتی كەرتی پەروەردەی، ئەم چالاکیش هەر لەو چوارچێوەیەکدا ڕێکخراوە.

پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاریی دەروونی وکۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان- سلێمانی، سمینارێکی دەربارەی گرنگیی پەیوەندی نێوان خێزان و خوێندنگە لە (ئامادەیی ڕێژین) ی کچان بۆ دایک وباوکانی پۆلی دوازدە پێشکەشکرد. سیمینارەکە ژمارەیەکی زۆر لە دایکان و باوکان تیایدا ئامادەبوون، تیایدا دەرفەت درا بە ئامادەبووان بۆ پرسیار و ئاڵوگۆڕی زانیاری.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی كاری خۆبەخشی مامۆستایانی زانکۆی (جیهان –سلێمانی)ە بە هەماهەنگیی و هاوکاریی دەزگای زەکاتی زانست و دامەزراوە پەروەردەییە جیاوازەکان.

بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان-سلێمانی ڕۆژی جیهانی وەرگێڕانی بە زنجیرەیەک چالاکی جۆراوجۆر کردەوە، کە ڕۆڵە ئەکادیمی و کلتووری و کۆمەڵایەتییەکانی وەرگێڕان ڕوون دەکاتەوە.
چالاکیەکان بە بەشداریی مامۆستای یاریدەدەر نەورۆز محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی بەشی وەرگێران، لە پڕۆگرامێکی ڕاستەوخۆ لە دەزگایی میدیایی کوردسات، دەستی پێکرد. مامۆستا نەورۆز باسی ڕۆڵی گرنگی وەرگێڕان کرد لە ئاڵوگۆڕی کلتوری و دروستکردنی پەیوەندی، هەروەها دیدگای بەشەکەی بۆ ئامادەکردنی خوێندکارانی بەتوانا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی جیهانی پیشەیی هاوچەرخ ڕوونکردەوە.
وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بەش بۆ پاراستنی ژینگە، بەشەکە کەمپەینێکی ژینگەیی لە پارکی ئازادی لە سلێمانی ڕێکخست. خوێندکاران و ستافی بەشەکە بەشدارییان لە پاککردنەوەی پارکەکە کرد و پەیامێکی گەورەیان دەربارەی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و گرنگی پاراستنی شوێنە گشتییەکان کۆمەڵگە، گەیاند.
دواتر لە هەمان ڕۆژدا، بەشەکە گەشتێکی کلتووریی بۆ سینەما سالم ڕێکخست، کە خوێندکاران دەرفەتیان پێدرا بە تەماشاکردنی یەکێک لە تازەترین فیلمە کوردییەکان بە ناونیشانی (زەوی سەخت و ئاسمان دوور). کە ئامانج لێی ئاشناکردن و بەستەنوەی کلتور و هونەری هاوچەرخی شارەکەیە.
بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان-سلێمانی کە لە ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە، کە تیایدا لە ڕێگایی مامۆستایانی پسپۆڕەوە خوێندکاران بە شێواز و تەکنیکەکانی وەرگێڕان لە ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی ئاشنادەکرێن. جگە لە لێهاتوویی زمان، پڕۆگرامەکە دەرچووان ئامادە دەکات بۆ هەمەچشنی کارو پیشەی وەک مامۆستای ئینگلیزی، وەرگێڕی یاسایی، ڕۆژنامەنووس، وەرگێڕی ڕاستەوخۆ، شارەزای زمانەوانی، و ڕێکخەر و بەڕێوبەر لە کۆمپانیا و ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان.
بە تێکەڵکردنی ڕاهێنانی ئەکادیمی لەگەڵ چالاکییە پراکتیکی و کلتووری و کۆمەڵایەتییەکان، بەشی وەرگێڕان بەردەوامە لە بەهێزکردنی ڕۆڵی خۆی وەک ناوەندێک بۆ فێربوونی زمان و بەشداریکردنی کۆمەڵگا لە هەرێمی کوردستان.