پەرتوکی نوێی (پێداگۆجی مامۆستا)

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان…
لە ژێر دروشمی (زاکاتی زانست ئەرکمانە)
لە زانکۆی جیهان پەرتوکی نوێی (پێداگۆجی مامۆستا) لە ئامادەکردنی د. سەرباز عزیز وەرتی
بە پاڵپشتی بەڕێز (د. نوزاد یحیی باجگر) سەرۆکی دەستەی ئەمیداریەتی زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانی جیهان
وەبەرهەمهات.

🔹پێداگۆجی زانستی پەروەردەیە، مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی بایۆلۆجی لە دایک دەبێت، بۆ ئەوەی ببێتە مرۆڤ دەبێت پەروەردە ببێت، ئەمەش ئەرکی پێداگۆجی و پێداگۆجە؛
🔹بۆیە مامۆستا وەک پێداگۆج هێزی سەرەکیی بیر و هزری کۆمەڵگەیە، داینەمۆی گۆڕانکارییە، ڕێبەری زانستە؛

جێگەی ئاماژەیە لە زانکۆکانی جیهان (هەولێر – سلێمانی – دهۆک) خولی پێداگۆجی بۆ مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە بەم پڕۆگرامە (پەرتوکی پێداگۆجی مامۆستا) دەکرێتەوە بێ بەرامبەر و خۆبەخشانە پەروتووکەکەیان پێ دەدرێت.

هەروەرها ناوەڕۆکەکەی پێنج مۆدێلە:-

✅ لە مۆدێلی یەکەم: باسی چەمک و میتۆدە گرینگەکانی وانە وتنەوەی هاوچەرخ دەکات؛
✅ لە مۆدێلی دووەم: بەڕێوەبردنی پۆل لە لایەن مامۆستا و تایبەتمەندییەکانی مامۆستای سەرکەوتوو باس دەکات؛
✅ لە مۆودێلی سێیەم: دەروونناسی پەروەردە و دەروونناسی گەشە و چەند نموونەیەکی سیستەمی پەروەردەیی پێشەنگی وڵاتانی پێشکەوتوو باس کراوە؛
✅ لە مۆدێلی چوارەم: باس لە پێوانە و هەڵسەنگاندن دەکات وەک پێویستییەکی گرینگی بواری پەروەردە؛
✅ کۆتا مۆدێل: کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای سەردەم AI لە بواری پەروەردەدا باس کراوە.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 ئەحمەد حاجی حەمد شین ئەحمەد حاجی حەمد شین 21 90
2 ئەحمەد حاجی حەمد شین ئەحمەد حاجی حەمد شین 8 80
3 نەوزاد طەلعەت عوثمان نەوزاد طەلعەت عوثمان 36 90
4 سەرباز عەزیز عەلی سەرباز عەزیز عەلی 54 90

بۆ پاراستنی سیمای سروشتی و پاکوخاوێنی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢/٤/٢٠٢٦)، هەڵمەتێکی مەیدانیی بۆ پاککردنەوەی پاشماوە زیانبەخشەکان لە دەوروبەری ناوچەی شێخ توراب ئەنجامدا.

 ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و بە بەشداریی کارای مامۆستایان و گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو، لە دەسپێکی هەڵمەتەکەدا، کەرەستەی پێویست وەک دەستکێش و کیسی زبڵ و کەلوپەلی پاراستن بەسەر فێرخوازاندا دابەش کرا، دواتر فێرخوازان بە گڕوتینێکی زۆرەوە دەستیان بە پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکە کرد، کە ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار ڕووی تێ دەکەن، بەڵام بەهۆی پاشماوەی گەشتیارییەوە دوچارى پیسبوونی ژینگەیی ببوو، هەربۆیە فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر توانییان لە ماوەیەکی کورتدا ڕووبەرێکی فراوان لە دەوروبەری ناوچەکە لە پاشماوە پلاستیکی و زیانبەخشەکان پاک بکەنەوە.

مامۆستا و فێرخوازانی بەشداربوو لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کردەوە، چونکە نەک هەر دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگەی کوردستان، بەڵکو گیانی کارکردنی بەکۆمەڵ و بەرپرسیارێتی مەدەنی لای نەوەی نوێ بەهێز دەکات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.