پانێلێکی گفتوگۆ بە ناونیشانی “کێشەی یاساناس لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان”

بەروار: 18/5/2025

زانکۆی بابەگورگور لە 18 ی ئایاری 2025 لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و هۆشیارییەکانیدا پانێڵێکی بەناونیشانی “کێشە یاساییەکان لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان” بەڕێوەبرد.

لە ئەڵقەکەدا باس لە دیارترین پرسە یاساییەکانی هاوچەرخ کرا کە پەیوەستن بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسییەکانەوە و تیشکی خستە سەر چۆنیەتی مامەڵەکردنی فیقهی ئیسلامی لەگەڵ پێشکەوتنە سیاسیەکان و ڕێککەوتنەکانی نێوان وڵاتان، لەبەر ڕۆشنایی حوکمە یاساییەکان و مەبەستە گشتییەکانی شەریعەت.

ئەم ڕووداوەش ئامادەبوون و کارلێک لەلایەن خوێندکاران و پرۆفیسۆرەکانەوە ئامادە بوو و یارمەتیدەر بوو بۆ قوڵکردنەوەی تێگەیشتن لە یەکتربڕی نێوان فقهی ئیسلامی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها فراوانکردنی ئاسۆی گفتوگۆی زانستی لەسەر پرسە هاوچەرخەکان.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

بۆ پاراستنی سیمای سروشتی و پاکوخاوێنی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢/٤/٢٠٢٦)، هەڵمەتێکی مەیدانیی بۆ پاککردنەوەی پاشماوە زیانبەخشەکان لە دەوروبەری ناوچەی شێخ توراب ئەنجامدا.

 ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و بە بەشداریی کارای مامۆستایان و گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو، لە دەسپێکی هەڵمەتەکەدا، کەرەستەی پێویست وەک دەستکێش و کیسی زبڵ و کەلوپەلی پاراستن بەسەر فێرخوازاندا دابەش کرا، دواتر فێرخوازان بە گڕوتینێکی زۆرەوە دەستیان بە پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکە کرد، کە ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار ڕووی تێ دەکەن، بەڵام بەهۆی پاشماوەی گەشتیارییەوە دوچارى پیسبوونی ژینگەیی ببوو، هەربۆیە فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر توانییان لە ماوەیەکی کورتدا ڕووبەرێکی فراوان لە دەوروبەری ناوچەکە لە پاشماوە پلاستیکی و زیانبەخشەکان پاک بکەنەوە.

مامۆستا و فێرخوازانی بەشداربوو لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کردەوە، چونکە نەک هەر دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگەی کوردستان، بەڵکو گیانی کارکردنی بەکۆمەڵ و بەرپرسیارێتی مەدەنی لای نەوەی نوێ بەهێز دەکات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.