لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی و بنەماکانی پەرستاری بەڕێوەچوو

 لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەستنەوەی زانستی تیۆری بە لایەنی کردارییەوە و پەرەپێدانی توانای فێرخوازان و کۆمەڵگە، بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنانی چڕی لە بواری “فریاگوزاری سەرەتایی و بنەماکانی پراکتیکی پەرستاری” ئەنجام دا. خولەکە لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٦ی تەمموزی ٢٠٢٥ دەستیپێکرد و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو.

ناوەڕۆکی خولەکە، کە بە گشتی ١٥ کاتژمێری وانەی پراکتیکی لە تاقیگە پێشکەوتووەکانی بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، کە چەندین تەوەرەی گرنگی لەخۆگرتبوو، لەوانە: بنەماکانی فریاگوزاری سەرەتایی، چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکانی شۆک، بۆژاندنەوەی دڵ و سییەکان (CPR)، سووتان و خنکان، خوێنبەربوون و گەشکەبوون (Seizure)، هەروەها شێوازەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ شکان و ڕووداوەکان. لەپاڵ ئەمانەشدا، بەشداربووان بە شێوەی کرداری فێری پێوانی نیشانە زیندەییەکان، کانوولەدانان، دەرزی لێدان و بنەماکانی برینپێچی و دوورینەوەی برین کران.

خولەکە کراوە بوو و ژمارەیەک فێرخوازی ناوەوە و دەرەوەی زانکۆی جیهان-هەولێر تێیدا بەشداربوون. ئەم دەرفەتە یارمەتیدەر بوو تا بەشداربووان لە نزیکەوە ئاشنای زانستە کردارییەکانی پەرستاری بن و، کارامەیی پێویست بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە کتوپڕ و نەخوازراوەکان بەدەستبهێنن.

لە کۆتاییدا، لە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٥، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا کە لە هۆڵی VIPـی زانکۆ بەڕێوەچوو، لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. عبدالستار عبدالکریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و فێرخوازان، بڕوانامەی فەرمیی تەواوکردنی خول بەسەر سەرجەم بەشداربوواندا دابەش کرا، وەک ڕێزێک بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان و هاندانیان بۆ بەکارهێنانی ئەم زانیارییانە لە خزمەتی کۆمەڵگەدا.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی کۆلێژی زمان و زانستە مرۆییەکان قوتابیانی بەشی وەرگێران بەبۆنەی رۆژی نێودەولەتی وەرگێران چەند چالاکیان ئەنجام دا وەکو وەرگێرانی دەستەواژەی تایبەت مەتەلۆک ووەرگێرانی لەدوای زارەکی ئالنگاریەکانی سەردانی کردنی لندن وەرگێرانیان کرد

خولێکی راکێشانی خوێن بۆ فێرخوازانی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی لەقۆناغەکانی دوو ،سێ ، چوار ،لە تاقیگەکانی پزیشکی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی خولیکی راهێنان بوو بۆ خولەکە چەند هەفتیەکە دەستی پیکردوە بەردەوامیش دەبێت

ئەوسیمینارە باسی ژیری دەستکردی دەکرد لە وەرگێرانی زمان ئینگلیزی لەسەردەمی ێستاو رابردووی دەکرد

جاران بۆ وەرگێرانی کتێبێک سێ کەسی دە ویست لەگەل یەک هەفتە یستا یەک نەفەرو سێ رۆژی دە وێ