لە زانکۆى جیهان-هەولێر خولێکى زیرەکى دەستکرد بۆ مامۆستایانى هەریەک لە بەشەکانى پەروەردەى گشتى، زمانى ئینگلیزى و وەرگێڕان بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەیی ستافی مامۆستایان، لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنانی تایبەت لە بواری  زیرەکی دەستکرد، بۆ مامۆستایانى هەریەک لە بەشەکانى پەروەردەى گشتى، زمانى ئینگلیزى و وەرگێڕان بەڕێوەچوو.

لەو خولەدا کە لە ڕێکەوتى (٩/٣/٢٠٢٥) دەستپێکرد و، تا ڕێکەوتى (٢٠/٣/٢٠٢٥) لە هۆڵی ئەکادیمیای جیهان بەڕێوەچوو، چەند بابەتێکی سەرەکی لەخۆگرتبوو، لەو چوارچێوەیەدا لەلایەن شارەزاییانى بوارەکە چەند بابەتێک پێشکەشکران، بۆ ئەو مەبەستە دکتور سامرند أميني  لە بەشى پەروەردەى گشتى بابەتێکى بەناونیشانى (زیرەکی دەستکرد لە پەروەردە و فێربوون و هەڵسەنگاندنی کەسی) پێشکەشکرد، هاوکات دکتۆر ريم جەعفر لە بەشى زانستى کۆمپوتەر بەناونیشانی (ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی) بابەتێکى پێشکەشکرد، بەدوایدا بەناونیشانی (یەکخستنی زیرەکی دەستکرد لە توێژینەوەی ئەکادیمی بۆ بەشەکانی پەروەردە و زمانی ئینگلیزی و، وەرگێڕان) هەمان مامۆستا بابەتێکى دیکەى پێشکەشکرد، هەر لەو چوارچێوەیەدا بەناونیشانى (ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە وەرگێڕاندا) بابەتێک لەلایەن لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر يزن سيف الدين محمود  لە بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك، لە کۆتایشدا دكتور احمد عبد عون لە بەشى پەروەردەى گشتى بابەتێکى بەناونیشانی (ئامراز بۆ بەرزکردنەوەی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە پەروەردە و فێربووندا) پێشکەشکرد.

دوا بەدواى پێشکەشکردنى بابەتەکان، ڕۆژانە ئامادەبووان بە سەرەنج و پرسیار و بۆچونەکانیان بەشداریان لە ناوەڕۆکى بابەتەکاندا دەکرد بۆ باشترکردنی کوالیتی پەروەردە ئاسانکردنی پرۆسەی کارگێڕی. بەڕێوەچوونى خولی زیرەکی دەستکرد بە هەنگاوێکی گرنگى زانکۆی جیهان-هەولێر دادەنرێ بەرەو گۆڕانکار و سوودوەرگرتن لە ئامرازى دیجیتاڵی لە بواری پەروەردەدا.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 30 85

لە چوارچێوەی چالاکییە مەیدانییەکاندا، فێرخوازانى بەشی تەکنیکی سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى  ٢/٢/ ٢٠٢٦، سەردانێکی زانستی و مرۆیی بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی ڕێکخست.

ئەم چالاکییە بە بەشداریفێرخوازی قۆناغی یەکەم و بە سەرپەرشتی (دکتۆر سارە لەیس عەبدولجەلیل) بەڕێوەچوو. سەردانەکە گەشتێکی مەیدانی لەناو بەشە جیاجیاکانی نەخۆشخانەکەدا لەخۆگرت، کە تێیدا فێرخوازان ئاشناى ژینگەی کارکردنی تەندروستی و میکانیزمەکانی پێشکەشکردنی چاودێریی پزیشکی بە نەخۆشان بوون.

لە لایەکی دیکەوە و وەک لایەنە مرۆییەکەی سەردانەکە، فێرخوازان چالاکییەکی تریان ئەنجامدا کە دابەشکردنی دیاری بوو بەسەر منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە؛ تێیدا دیارییە شینەکان بۆ منداڵانی ڕەگەزی نێر و دیارییە پەمەییەکان بۆ منداڵانی ڕەگەزی مێ تەرخانکرابوون. جگە لەوەش، چەپکە گوڵ و بڕێک هاوکاریی دارایی ڕەمزی وەک پاڵپشتییەکی دەروونی پێشکەش بە منداڵەکان کرا.

فێرخوازانی بەشداربوو بە پەرۆشییەکی زۆرەوە کارلێکیان لەگەڵ چالاکییەکەدا کرد و ئاماژەیان بە گرنگیی ئەم جۆرە سەردانانە کرد لە بونیادنانی کەسایەتی پیشەیی و مرۆیی فێرخوازدا. هاوکات، ستافی پزیشکی و تەکنیکی لە نەخۆشخانەی نانەکەلی هاوکاریى و کارئاسانیەکى بەرچاویان پێشکەش بە فێرخوازان کرد و ڕێنمایی پێویستیان دانێ لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکەدا.

د چارچۆڤێ پڕۆژێ “زەکاتا زانستی” دا، ڕێوڕەسمێن ب دوماهیهاتنا خۆلا ڤێڕاگەهشتنێن دەستپێکى بۆ هێزێن پێشمەرگەی هاتنە ئەنجامدان

ل دویف راسپاردێن بەرێز (پ.د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکویا جیهان-دهۆک، و ب مەرەما گرنگیدان ب بەرنامێ هۆشیاری و گەشەپێدانا تەخ و چینێن جودا یێن جڤاکی، د چارچووڤێ پڕۆژێ دەزگایێ (زەکاتا زانستی) یێ زانکۆیێ و ب هەماهەنگی دگەل سەنتەرێ پێشمەرگە یێ ڕەوشەنبیری، ل رۆژا دووشەمبی رێکەفتی ٢٠٢٦/٧/١٣ ڕێوڕەسمێن ب دوماهیهاتنا خۆلا تایبەت یا ڤێڕاگەهشتنێن دەستپێکى هاتنە گێڕان بۆ:

ـ یەکا مەیدانى یا پزیشکى (فرقا ٩) یا پێشمەرگەى، کو د هاتە پێشکێشکرن ژ لایێ بەرێز (م. بسام شوکت)ڕاهێنەرێ نیڤدەولەتی و بسپۆرێ بێهۆشکرن و چاڤدێریا چڕ.

ل دۆماهیێ باوەرنامێن بەشداربوونێ هاتنە دابەشکرن، ب ئارمانجا بڵندکرنا ئاستێ زانستی و پزیشکی یێ هێزێن پێشمەرگەیێن قارەمان.

ل ڕۆژا پێنجشەمبی ڕێکەفتی 23/07/2026، د چارچۆڤێ چالاکیێن جۆراوجۆرێن دەزگەهێ “زەکاتا زانستی” دا ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، و ل دويف سپاردێن بەڕێز (پ. د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکۆیا جیهان-دهۆک ژ بۆ گرنگیدان ب ڤی پرۆگرامى و گەهاندنا مفای بۆ هەمی تەخ و چینێن جودایێن جڤاکى، ئەکادیمیا جیهان-دهۆک ب هەماهەنگی دگەل پەیمانگەها “پێنۆس” یا زمانان گەشتەکا زانستی و هۆشیاری بۆ قوتابیێن پەیمانگەهێ ڕێکئێخست

تەوەرێن سەرەکی یێن گەشتێ
سەرەدانا مەیدانی بۆ تاقیگەهێن پزیشکى

ناساندنا قوتابیان ب کەلوپەل و ئامێرێن نوی یێن پشکنینێ و فێربوونا پرۆسەیێن زانستی ب شێوەیەکێ کرداری

پێشکێشکرنا سمینارەکا هۆشیارییا ساخلەمیێ

پێشکێشکرنا سمینارەکێ ژ لایێ (م. بسام شوکت)، ل سەر بابەتێن گشتی و گرنگ یێن ساخلەمیێ

شرۆڤەکرنا ڕێکارێن خۆپاراستنێ و گرنگیا ساخلەمیا گشتی د ژیانا ڕۆژانە دا