فێرخوازانی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی هۆشیارییان سەبارەت بە ڕێکارەکانی تەندروستی و پاکوخاوێنی بڵاودەکەنەوە

لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە بەردەوامەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى تەندروستى، سەرۆکایەتى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى هۆشیارى تایبەت تەندروستی و پاکوخاوێنی لەنێو قوتابیانى قوتابخانەکاندا بەڕێوەبرد.

 لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢/٢/٢٠٢٥)، ژمارەیەک فێرخوازی قۆناغی دووەم، بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر زەهراخان مەعروف تاهر، سەردانی قوتابخانەی خانی قوبادی بنەڕەتی لە شاری هەولێریان کرد و، لە لایەن مامۆستا فەخرەدین موحسین قەساب بەڕێوەبەری قوتابخانە بەڕێز و مامۆستا کوردستان نادر بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. پاشان لە هۆڵی چالاکى قوتابخانەکەدا فێرخوازانی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی  چالاکیەکەیان پێشکەش بە قوتابیانی پۆلی پێنجەم کرد و، باسى شێوازی پاکوخاوێنی دروست و ڕێکارە سەرەتاییەکانی تەندروستیان کرد، هاوکات تیشکیان خستە سەر ستراتیژییەکانی خۆپارێزی بەتایبەت لە نەخۆشییە درمیەکان لەناو ژینگەی قوتابخانەدا، بۆ ئەوەش کۆمەڵێک ئامۆژگارى جیایان پێشکەش بە قوتابیان کرد.

لە وێتسگەیەکى دیکەى چالاکیەکەیاندا فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى  پۆستەرێکی پەروەردەییان پێشکەش بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکە کرد، کە گرنگترین ڕێکارەکانی تەندروستی و پاکوخاوێنی تیایدا ڕوون کرابوەوە. هەروەها فێرخوازان شیرینییان بەسەر قوتابیانى قوتابخانەکەدا دابەشکرد. لە کۆتایشدا فێرخوازانی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی سوپاس کارگێڕی قوتابخانەکەیان کرد بۆ پێشوازی گەرم و هاوکارییان لە سەرخستنی ئەم چالاکییە هۆشیارییە.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 75
2 زەهرا خان مەعروف زەهرا خان مەعروف 2 75

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.