فێرخوازانی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس سیمینارێکی هۆشیاری لەبارەى خۆراک لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر پێشکەش دەکەن

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٣/٢/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر محەمەد محەمەد حسێن، کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان – هەولێر سیمینارێکی هۆشیارییان لە زانکۆی سەڵاحەدین –  هەولێر  پێشکەش کرد.

لەو سمینارەدا، کە لە هۆڵى کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری، بەئامادەبوونى ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازانى کۆلێژى کارگێڕى و ئابورى بەڕێوەچوو، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر باسیان لە خۆراک و فشار کرد،  بۆ ئەوەش فێرخوازان ڕوونیانکردەوە ماددە خۆراکیەکانی وەک ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣، مەگنیسیۆم، ڤیتامینەکانی بی و، دژە ئۆکسێنەرەکان ڕۆڵێکی سەرەکی لە کەمکردنەوەی فشار و باشترکردنی باری دەروونی تاک دەگێڕن. لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەیاندا، فێرخوازان تیشکیان خستە سەر کاریگەرییە نەرێنییەکانی زیادەڕۆیی لە خواردنی کافاین و خۆراکە پرۆسێس کراوەکان و بەرزبوونەوەی لەناکاوی ئاستی شەکری خوێن، کە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و توڕەبوون و ماندوێتی. بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشە تەندروستیانەش فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە گرنیگەوە باسیان لە پلاندانان بۆ ژەمەکان بۆ پاراستنی وزەی بەردەوام، هەڵبژاردنی خۆراکەکانی کەمکردنەوەی فشار و، ڕۆڵی ئاو لە باشترکردنی بارى دەروونی کرد. هەروەها باسیان لە کاریگەرییەکانی تەندروستی ڕیخۆڵە کرد لەسەر لایەنى تەندروستی، لە کۆتایشدا، فێرخوازانى نیوتریشن و دایەتێتیکس ئاماژەیان بە پەیوەندییەکی نزیکى نێوان ڕیخۆڵە و مێشکد کرد.

ئامادەبوونی مامۆستایانى کۆلێژەکە ناوەڕۆکى سمینارەکەى زیاتر دەوڵەمەند کرد، چونکە بۆچوونەکانیان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی فشار لە شوێنە پیشەیی و پەروەردەییەکاندا بەیەکەوە باسکرد. کۆبوونەوەکە بە گفتوگۆیەکی کراوە سەبارەت بە خووی خواردنی تەندروست بۆ بەرزکردنەوەی تەرکیز و باشترکردنی کوالیتی خەو و پاراستنی هاوسەنگی سۆزداری لە ژێر بارودۆخی سترێسدا کۆتایی هات.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 محمد حسين محمد رؤوف محمد حسين محمد رؤوف 2 80
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 80

له‌ ڕێكه‌وتی(10/9/2026) وبه‌ دروشمی زه‌كاتی زانست ئه‌ركمانه‌، ده‌زگای زه‌كاتی زانست به‌ هه‌ماهه‌نگی په‌یمانكای جیهان هه‌ولێر، هه‌ستا به‌ڕێكخستنی سیمیناریك بۆ پرۆفیسۆر دكتور (كریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی) له‌ ژێر ناونیشانی( دروستكردنی په‌یوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ له‌ نێوان مامۆستا وفێرخوازدا) له‌ هوڵی په‌یمانگای جیهان بۆ مامۆستایان وفێرخوازانی په‌یمانگه‌، به‌ ئاماده‌بونی به‌رێز(د.علی كریم الزامن) به‌ڕێوه‌به‌ری كاگێڕی ده‌زگای زه‌كاتی زانست ،وبه‌رێز(م.هیوا محمد) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای جیهان، كه‌ تێیدا به‌ڕێزیان باسیان له‌ رۆڵی مامۆستا كرد وچۆنیه‌تی مامڵه‌ كردن له‌ گه‌ڵ فێرخوازاندا، وله‌ كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا ده‌رگای پرسیار وه‌ڵام بۆ ئاماده‌بووان كرایه‌وه‌.

ل ڕێکەفتی ٢٧ی حوزەیرانا ٢٠٢٦ێ، د ڕێورەسمەکێ ئەکادیمی دا ب ئامادەبوونا سەرۆکا بەشیَ شيكاريا نةخوَشيان و سەرجەم مامۆستایان، دوماهی ب خولا زەکاتا زانستی هات ئەوا ل ژێر ناڤ ونیشانێ (Foundation of Microbiology) هاتبوو ڕێکخستن ژلایێ مامۆستایان (م.هـ. هوزان قاسم) و (م.هـ. شێروان حسین).

د ڕێورەسمی دا، باوەرنامەیێن پشکداریێ پێشکيَشی بەشداربوویێن خولێ هاتنە کرن. هەروەسا سەروکاتیا بەشی دەستخۆشی ل ڕێکخەرێن خولێ کر و هیڤیا بەردەوامیێ و سەرکەفتنێ بۆ بەشداربوویان خواست د پرۆسەیا فێربوونێ و ثيَشظةبرنا شیانێن وان یێن پراکتیکی دا.

ل بەردەوامیا چالاکیێن خۆلا تەکنۆلۆجیا و زیرەکیا دەستکرد، و د چارچۆڤێ خزمەتێن خۆبەخشانە یێن دەزگایێ زەکاتا زانستی ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، ل ڕێکەفتی 9/8/2026 وانەیەک ژ لایێ بەڕێز (م. بلال حکمت رشید) ڤە هاتە پێشکێشکرن ل دۆر گرنگیا تەکنۆلۆجیا و ژیرییا دەستکرد و کارتێکرنا وێ ل سەر کارێن جۆراوجۆر، ب مەرەما پێگەهاندن و بلندکرنا شیانێن پشکدارێن خولێ ژ فەرمانبەرێن ناڤەندا خانی یا رەۆشنبیری و ڕاگەهاندنێ.