فێرخوازانی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس پەیوەندی نێوان خۆراک و بەرگری لەش شیى دەکەنەوە

ڕۆژی چوارشەممە  ڕێکەوتى (١٢/٢/٢٠٢٥)، بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر محەمەد محەمەد حسێن، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان -هەولێر سیمینارێکی هۆشیاریان لە ئامادەیی سەروەران  بەناونیشانى (پەیوەندی نێوان خۆراک و بەرگری لەش) پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.

سەرەتا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەن مامۆستا ئەحمد عەلی بەڕێوەبەرى قوتابخانەکه به گەڕمی پێشوازییان لێکرا، پاشان لە هۆڵى چالاکى قوتابخانەکەدا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر ناوەڕۆکى سمینارەکەیان پێشکەش کرد و، ڕوونیان کردەوە کە چۆن ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی وەک ڤیتامین C، D، و E، و دژە ئۆکسێنەرەکان بەشدارن لە بەرزکردنەوەی وەڵامی سیستمی بەرگری لەش، هەروەها باسیان لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی خووی ناتەندروستی خواردن کرد، لەوانە زیادەڕۆیی لە خواردنی شەکر و خۆراکە پرۆسێس کراوەکان و کەمی ماددە خۆراکیەکان، کە دەبێتە هۆی لاوازبوونی بەرگری لەش، لەهەمان کاتدا وادەکەن جەستە زیاتر تووشی نەخۆشی بێت، پاشنایش تیشکیان خستە سەر گرنگی پەیڕەوکردنی خۆراکی هاوسەنگ، کە میوە و سەوزە و پرۆتینی بێ چەوری و دانەوێڵەی تەواو لەخۆدەگرێت بۆ پشتگیریکردنی سیستمی بەرگری تەندروست.

سیمینارەکە بە گفتوگۆیەکى کراوەی پرسیار و وەڵام کۆتایی هات، کە تیایدا قوتابیان پرسیاریان دەربارەی کاریگەری ڕۆژووگرتن لەسەر بەرگری لەش کرد،  بۆ ئەوەش فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر وەڵامى پرسیارەکانیان دایەوە.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 محمد حسين محمد رؤوف محمد حسين محمد رؤوف 2 75
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 75

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.