فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى باس لە خۆراکى تەندروست بۆ قوتابیانى قوتابخانەیەک دەکەن

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥/١٠/٢٠٢٥، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆراکەوە، ژمارەیەک فێرخوازى بەشی پەروەردەی گشتی سەردانی قوتابخانەی بارزیان کرد بابەتێکیان بە ناونیشانی: “خۆراکەکەت تۆ دروست دەکات: زانستی دەرونی خۆراک و تەندروستی دەرونی” پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.

سەرەتا فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە (شیوان ڕوشدی، مازن شیروان، جومانە حەسەن، و مریەم عەبدولعەزیز)  بە گەرمی لەلایەن ڕاستی غەفور فەتاح، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و بەڕێز محەمەد حەمەئەمین، بەڕێوەبەری چالاکییەکان پێشوازییان لێکرا، لە دوو وتەى جیادا ستایشى هەوڵەکانی فێرخوازانی کرد و ئامادەى هەر جۆرە چالاکیەکە دوپات کردەوە، پاشان فێرخوازان ناوەڕۆکى بابەتەکەیان خستەڕوو و، تیایدا باسیان لە پەیوەندی نزیکی نێوان خۆراک و تەندروستی دەرونی کرد، بۆ ئەوەش ڕوونیان کردەوە چۆن جۆری ئەو خۆراکەی دەیخۆین کاریگەری لەسەر باری دەرونی، هاندان، ئاستەکانی سترێس و تواناکانی ناسین هەیە، هەروەک جەختیان لەسەر گرنگی خواردنی ئەو خۆراکانە کردەوە کە دەوڵەمەندن بە ماددە خۆراکییەکان بۆ پاراستنی تەندروستی مێشک. هەروەها باسی چەمکی “خواردنی سۆزداری”یان کرد کە پەیوەستە بە هەستە نەرێنییەکانەوە وەک خەمۆکی، دڵەڕاوکێ یان بێزاری.

فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر هانى قوتابیانى قوتابخانەکەى کرد خواردنی بەسوود و بەهۆشیارى بیخۆن، وەک خواردن بە هێواشی، ئاگادارى نیشانەکانی برسێتی و تێربوون و چێژوەرگرتن لە خواردن بن، چونکە هەموو ئەمانە کاریگەرییەکی ئەرێنیان لەسەر باشترکردنی هاوسەنگی دەرونی و کەمکردنەوەی سترێس هەیە، هەروەها ئامۆژگارییان کرد بە پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی هاوسەنگ لە ڕێگەی خواردنی خۆراکە جۆراوجۆرەکان و، خواردنەوەی بڕی پێویست ئاو، دوورکەوتنەوە لە کافایین و شەکری زیادە، و خواردنی ژەمەکان لە کاتێکی ڕێک و پێکدا.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 ڕۆژان عەلی خدر ڕۆژان عەلی خدر 2 80
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 80

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٩ / ٤ / ٢٠٢٦، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە هاوکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرک شۆپێکی هاوبەشیان لەسەر ژیریی دەستکرد ساز کرد.

لە چالاکییەکی زانستیی هاوبەشدا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران، زانکۆی جیهان-سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وۆرک شۆپێکیان لەژێر ناونیشانی “ژیریی دەستکرد لە خوێندنی باڵادا: دەرفەتێکی شۆڕشگێڕانە یان مەترسییەکی زانستی؟” لە هۆڵی سیمینارەکان بەڕێوەبرد. لە سەرەتای وۆرک شۆپەکەدا، م. باسۆز تۆفیق ئەحمەد وەک بەڕێوەبەری پانێڵەکە، تیشکی خستە سەر گرنگیی بابەتەکە و ئامانجی کۆبوونەوەی پسپۆڕانی جیاواز بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لەسەر ئایندەی خوێندنی باڵا.

لە تەوەری یەکەمی پانێڵەکەدا، م. شێرکۆ حەمەلاو مراد وەک پسپۆڕی بواری ئینفۆرماتیک و ژیریی دەستکرد، تیشکی خستە سەر پەیوەندیی نێوان ژیریی دەستکرد و چۆنیەتیی بەکارهێنانی لە بواری خوێندن لە ناو پۆڵدا، و ڕوونی کردەوە کە چۆن دەکرێت ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ خزمەتی توێژینەوەی زانستی و باشترکردنی ئاستی ئەکادیمی بەکاربهێنرێت. پاشان پ.ی.د. فریاد خالد محەمەد، وەک پسپۆڕی ئەندازیاریی سۆفتوێر، باسەکەی تەرخان کرد بۆ ڕوونکردنەوەی لایەنە تەکنیکییەکانی ژیریی دەستکرد و ئەو گۆڕانکارییە بنەڕەتییانەی کە لە سیستەمی فێربووندا دروستی دەکات. لە کۆتایی پانێڵەکەدا، م. ئەحمەد ڕەمەزان ڕەشید، وەک پسپۆڕی بواری Machine Learning (فێربوونی ئامێر)، جەختی لەسەر گرنگیی هۆشیاری لە بەکارهێنانی ئەم ئامرازانە و کاریگەرییان لەسەر گەشەپێدانی تەکنەلۆژیا کردەوە. وۆرک شۆپەکە بە گفتوگۆیەکی کراوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان پانێڵیستەکان و ئامادەبووان کۆتایی هات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦، سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی (CDC) بە هاوکاریی بەشی زانستی کۆمپیوتەر، وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان لەژێر ناونیشانی “هۆشیاریی ئاسایشی ئەلیکترۆنی” بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبرد. ئامانجی ئەم چالاکییە، بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتنی خوێندکاران بوو دەربارەی ئاستەنگەکانی ئاسایشی دیجیتاڵی و پێشخستنی ممارەسە سەلامەتەکان لە جیهانی ئۆنلایندا.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن هەر یەک لە بەڕێزان: م. ی. شێرکۆ حەمەلاو لە زانکۆی جیهان-سلێمانی و م. ی. سنوور جەمال لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشکەشکرا. ئامادەکاران تیشکیان خستە سەر هەڕەشە باوەکانی جیهانی ئەلیکترۆنی وەک: فیشینگ (Phishing)، بەرنامە زیانبەخشەکان و ئەندازیاریی کۆمەڵایەتی، هاوکات باسیان لە ستراتیژییە کردارییەکان کرد بۆ پاراستنی زانیارییەکان و بەڕێوەبردنی بەهێزی وشەی نهێنی.
یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئەم دانیشتنە، شێوازە کارلێککارانەکەی بوو، کە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ، نموونەی واقیعی و چالاکیی بنەمادار بە سیناریۆی جیاوازی لەخۆگرتبوو. بەشداربووان چالاکانە لەگەڵ پێشکەشکاران ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد، ئەمەش وایکرد وۆرکشۆپەکە هەم زانیاریبەخش و هەم کاریگەر بێت.
چالاکییەکە بە پێزانین بۆ پێشکەشکاران و دووپاتکردنەوەی پابەندیی بەردەوامی سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی (CDC) بۆ ڕێکخستنی دەستپێشخەریی زیاتر، کە هۆشیاریی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لەنێو خوێندکاراندا بەهێزتر دەکات، کۆتایی هات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان- سلێمانی، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٣/٠٢/٢٠٢٦ بە هەماهەنگی ڕێکخراوی (Step Iraq)، خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر کردەوە. خولەکە بە مەبەستی فێرکردنی خوێندکاران بوو لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی (CV) بە شێوازێکی ئەکادیمی و پڕۆفیشناڵ، هەروەها ڕاهێنانیان پێ کرا لەسەر چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ چاوپێکەوتنی کار و زیادکردنی هەلی بەدەستهێنانی پیشە لە داهاتوودا.