فێرخوازانى بەشى شیکاری تاقیگەی پزیشکی باس لە کاریگەرییەکانى (vape) و، پەیوەندیی بە شێرپەنجەوە بۆ قوتابیان دەکەن

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى  (18-2-2025)، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی فێرخوازى بەتوانا ئوسامە شوکری عەبدوڵڵا، سەردانی قوتابخانەی شۆخیان کرد و لەلایەن مامۆستا، پەری سابر حسێن، بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشوازییان لێکرا.

لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر لە هۆڵى چالاکى قوتابخانەکە، لەگەڵ قوتابیان تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی گرنگیان کرد بۆ هۆشیارکردنەوەی هەرزەکاران سەبارەت بە ڤاپینگ و پەیوەندییەکەی بە شێرپەنجەی سییەکان و جگەر و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی گشتی، هەروەها باسیان لە بابەتی خواردنەوە وزەبەخشەکان و چۆنیەتی گۆڕانی بۆ ژەهر لە ناو جەستە و کاریگەرییەکانیان لەسەر گورچیلە و جگەر و چۆنیەتی پاراستنی تەندروستی جەستەیی کرد. فێرخوازانى بەشى شیکارى تاقیگەى پزیشکى لە ڕێگەى چالاکیەکەیان هەوڵى بڵاوکردنەوەی هۆشیارییان لەنێو هەرزەکاران دا بۆ ئەوەی پارێزگارى لە تەندروستیان بکەن. بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەری قوتابخانە سوپاسی هەوڵەکانی زانکۆی کرد بۆ پاراستنی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و سوپاسێکی تایبەت فێرخوازان و سەرۆکایەتی بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی کرد.

 ئوسامە شوکری عەبدوڵڵا، کە زیاتر لە 40 بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە بەهۆی بەشداریکردنی لە ژمارەیەکی زۆر لە کۆنفرانسی ئۆنلاین، لەنێویاندا 10 بڕوانامە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تایبەت بە خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 80

د چارچۆڤێ چالاکییێن زەکاتا زانستی دا، بەشێ پەروەردا گشتی ل زانکۆیا جیهان – دهۆک ب سەرکەفتییانە خۆلەکا بێ بەرامبەر یا فێربوونا زمانێ ئینگلیزی ل ژێر ناڤ ونیشانێ ‏«Speaking Club: You, Me & ChatGPT» ب دوماهیک ئینا.

ل ڕێکەفتی 24/6/2026 و پشتی ماوێ دوو حەفتیان ژ پێشکێشکرنا وانەیێن سەرنجڕاکێش ژ لایێ پڕۆفیسۆرێ هاریکار د. بالاچاندران ڤادیڤێل، ئەڤ خۆلە ب دوماهیک هات کو تێدا تەکنیکێن سەردەمیانە و ژیرییا دەستکرد هاتبوونە بکارئینان بۆ پێشخستنا ئاخڤتنا پشکداربوويان.

ل دوماهیێ و د رێورەسمەکى دا، باوەرنامەیێن پشکداربوونێ ل سەر قوتابی و پشکداربووبان هاتنە بەلافکرن.

ل ڕێکەفتی ٢٧/٦/٢٠٢٦، د چارچۆڤێ چالاکییێن زانستی و هۆشیاری یێن بەردەوام دا، دەزگایێ (زەکاتا زانستی) ل زانکۆیا جیهان-دهۆک سمینارەکا تایبەت و گرنگ ل دۆر بابەتێ (زمانێ لەشى و ئەتەکێتان) بۆ هژمارەکا مامۆستا و فەرمانبەرێن زانکۆیێ سازکر، ژ لایێ بەڕێز (ادريس حسن)، تایبەتمەندێ بوارێ وانەگۆتنێ و ئەتەکێتێن زمانێ لەشى و ڕاهێنەرێ نیڤدەولەتی.

باس ل ڤان تەوەرێن سەرەکی کر:

ـ تێگەهێ زمانێ لەشی.
ـ ئەتەکێتێن وانەگۆتنێ بۆ مامۆستایان.
ـ پەیوەندیکرنا کارگێڕی بۆ فەرمانبەران.
ـ چاوانیا نیاسین و تێگەهشتنا نیشانێن جەستەیی یێن بەرامبەر بۆ چارەسەرکرنا ئاریشەیان و باشترکرنا لێک تێگەهشتنێ.

ل رێکەفتى ٢٩ی حوزەیرانا ٢٠٢٦ بەردەوامیدان ب خزمەتگوزاری و چالاکییێن جڤاکی یێن دەزگایێ (زەکاتا زانستی) ل زانکۆیا جیهان-دهۆک بۆ پشتەڤانیکردنا چینێن جودا جودا د جڤاکی دا، مامۆستا (سناء کریم مصطفى) دگەل ڕێکخەرا بەشێ پەروەردا گشتى خانم (دلمان عمر علی)، وۆركشۆپەك ب ناڤێ “ژ ئازاران بۆ هێزێ” ل سەنتەرێ “نەوا” پێشکێش کر.

ئەڤ وۆركشۆپە تایبەت بوو بۆ وان ژنێن ل سەنتەری دژین، ب مەرەما بلندکرنا خۆڕاگرییا دەروونى، چاندنا هیڤییان، و پێشخستنا شیانێن بەرهەنگاربوونا فشارێن ژیانێ. د سمینارێ دا باس ل ساخلەمییا دەروونى، ڕێڤەبرنا دوودلى، و بلندكرنا باوەریێ ب خۆ هاتە کرن.