فێرخوازانى بەشى شیکاری تاقیگەی پزیشکی باس لە کاریگەرییەکانى (vape) و، پەیوەندیی بە شێرپەنجەوە بۆ قوتابیان دەکەن

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى  (18-2-2025)، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی فێرخوازى بەتوانا ئوسامە شوکری عەبدوڵڵا، سەردانی قوتابخانەی شۆخیان کرد و لەلایەن مامۆستا، پەری سابر حسێن، بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشوازییان لێکرا.

لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر لە هۆڵى چالاکى قوتابخانەکە، لەگەڵ قوتابیان تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی گرنگیان کرد بۆ هۆشیارکردنەوەی هەرزەکاران سەبارەت بە ڤاپینگ و پەیوەندییەکەی بە شێرپەنجەی سییەکان و جگەر و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی گشتی، هەروەها باسیان لە بابەتی خواردنەوە وزەبەخشەکان و چۆنیەتی گۆڕانی بۆ ژەهر لە ناو جەستە و کاریگەرییەکانیان لەسەر گورچیلە و جگەر و چۆنیەتی پاراستنی تەندروستی جەستەیی کرد. فێرخوازانى بەشى شیکارى تاقیگەى پزیشکى لە ڕێگەى چالاکیەکەیان هەوڵى بڵاوکردنەوەی هۆشیارییان لەنێو هەرزەکاران دا بۆ ئەوەی پارێزگارى لە تەندروستیان بکەن. بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەری قوتابخانە سوپاسی هەوڵەکانی زانکۆی کرد بۆ پاراستنی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و سوپاسێکی تایبەت فێرخوازان و سەرۆکایەتی بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی کرد.

 ئوسامە شوکری عەبدوڵڵا، کە زیاتر لە 40 بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە بەهۆی بەشداریکردنی لە ژمارەیەکی زۆر لە کۆنفرانسی ئۆنلاین، لەنێویاندا 10 بڕوانامە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تایبەت بە خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 80

بەبۆنەی هەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 26-11-2025 بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (دڵان ئیسماعیل مەولود) فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن سیمینارێكیان دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە قوتابخانەی (شارستانی كچان) ئەنجام دا.

مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان، لەلایەن مامۆستا (ڕووناك یەعقووب) بەڕێوەبەری قوتابخانەكە پێشوازییان لێكرا و، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەو دەستپێشخەرییەی بەشی ڕاگەیاندنی زانكۆی جیهان-هەولێر بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاكییە  كە مەبەست لێی هۆشیاركردنەوەی قوتابیانە سەبارەت بەو پرسە گرنگە.

لە سەرەتای سیمینارەكەدا، مامۆستای سەرپەرشتیار (دڵان ئیسماعیل) تیشكی خستە سەر چالاكییەكانی هەڵمەتی شانزە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و چەند زانیارییەكی گرنگی لەوبارەیەوە خستەڕوو. پاشان فێرخوازی قۆناغی سێهەم (لەیار ئازاد) باسی لە توندوتیژیی ئەلیكترۆنی كرد كە بەرامبەر بە ئافرەتان ئەنجام دەدرێت. دواتر فێرخواز (ژیلیا حاتەم) لە قۆناغی سێهەمی بەشی ڕاگەیاندن، تیشكی خستە سەر ڕێگەكانی خۆپاراستن لە هێرشە ئەلیكترۆنییەكان كە سەرەنجام توندوتیژیی لێ دەكەوێتەوە. لە كۆتایی سیمینارەكەشدا، فێرخوازی قۆناغی دووەمی بەشی ڕاگەیاندن (نەجوا ڕەشید) باسی لە هێڵە گەرمەكانی پەیوەندیی كرد كە ئافرەتان دەتوانن لەكاتی ڕووبەڕوونەوەی توندوتیژیی ئەلیكترۆنی هانایان بۆ ببەن.

لەكۆتایی چالاكییەكەدا، مامۆستا ڕووناك یەعقوب بەڕێوەبەری قوتابخانەی شارستانی كچان سوپاسی ئاڕاستەی مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان كرد لە بەرامبەر هەوڵ و بەشداریكردنیان لە هەڵمەتەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان.

لە درێژەی چالاكییەكانیدا بەبۆنەی هەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 26-11-2025 بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (دڵان ئیسماعیل مەولود) فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن هەستان بە ئەنجامدانی چالاكییەكی هۆشیاری لەنێو بازاڕی میللی گەڕەكی نەورۆز.

چالاكییەكە بە بەشداریی بەشێك لە فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر بەبۆنەی  هەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەڕێوەچوو،  بۆ ئەو مەبەستەش كۆمەڵێك بڵاوكراوەی هۆشیارییان لەنێو بازاڕی میللی گەڕەكی نەورۆز لە شاری هەولێر دابەشكرد، ناوەڕۆكی بڵاوكراوەكان تەرخان كرابوون بۆ تیشك خستنەسەر ناسینەوەی توندوتیژیی ئەلیكترۆنی و شێوازەكانی، هاوكات ڕێگەكانی خۆپاراستن و ڕووبەڕووبوونەوەی  توندوتیژیی ئەلیكترۆنی تێدا خراوەتەڕوو.

بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر وەك ناوەندێكی ئەكادیمی و زانستی، چالاكانە بەشداریی دەكات لە هەڵمەتەكانی هۆشیارییدا و، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێگای جۆراوجۆری گەیاندنی پەیامی هۆشیاریی لەڕێگەی ئامڕازە جیاوازەكانی ڕاگەیاندنەوە دەگرێتە بەر.

زانکۆی جیهان-سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ پەروەردەی شارباژێڕ خولێێکی پێداگۆجی بۆ گروپێك لە مامۆستایانی پەرروەردەکە کردەوە، خولەکە لەلایەن پسپۆرانی بواری (پێداگۆجی) دەوترێنەوە، ئەمانجەکەشی ڕاهێنانی مامۆستایانە لەسەر نوێترین شێوازەكانی وانەووتنەوە(پێداگۆجی) وە ئامادەكردنیانە بۆ گواستنەوەی تواناكانیان بۆ خوێندنگە جیاوازەكان.

زانكۆی جیهان – سلێمانی وەكوو ئەركێكی پەروەردەیی هەمیشە گرنگیداوە بەدروستكردنی پەیوەندی لە نێوان زانكۆ و كەرتە جیاوازەكاندا و بەتایبەتی كەرتی پەروەردەی، ئەم چالاکیش هەر لەو چوارچێوەیەکدا ڕێکخراوە.