ە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٥، بەشی یاسای زانکۆی جیهان-سلێمانی، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی N2N ۆرکشۆپێکی هوشیارییان ئەنجام دا بە ناونیشانی هۆشیاری لەسەر بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە. ئەم چالاکییە لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر تافان کەمال کەریم بەڕێوەبەری ناوەندی CDC ڕێکخراوە و لە لایەن کاتی هارتلی (N2N) و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاوات عومەر حاجی لە بەشی یاسا پێشکەشکرا.
ئامانجی ۆرکشۆپەکە هۆشیارکردنەوەی بەشداربووان بوو لە مەترسییەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و پاراستنی یاسایی و ڕێگاکانی خۆپاراستن. شارەزایان باسی ڕێکارەکانی پشتیوانی لە قوربانیان و ڕۆڵی کۆمەڵگا لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم تاوانەیان کرد. هەروەها چالاکییە کردارییەکان یارمەتی بەشداربووانیان دا تا نیشانەکانی بازرگانی بە مرۆڤەوە بناسنەوە و لە ڕێکارەکانی ڕاپۆرتکردن شارەزاببن. ئەم چالاکییەش وەک بەشێك لە پابەندییەکانی زانکۆ بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤەوە بەرجەستە دەکات.













