لە چوارچێوەی گرنگیدان بە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی پیشەیی و ئەکادیمی ، ڕۆژی سێشەممە (٢٩-٩- ٢٠٢٦)، بەشی یاسا بە هاوبەشی دەزگای زەکاتی زانست وۆرکشۆپێکی زانستی لەسەر (ڕێکاری ئاکاری و پیشەیی مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەرێمی کوردستان) ئەنجام دا. جێگەی ئاماژەیە ئەو ڕێکارانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە.
ناوەڕۆکی وۆرکشۆپەکە لە دوو تەوەری سەرەکی پێکهاتبوو:
تەوەرەی یەکەم: تایبەت بوو بە ناساندنی ئاکار و ڕەفتارە زانستییەکان و چۆنییەتی پەیڕەوکردنیان لە ژینگەی خوێندنی باڵادا. لەلایەن بەڕێز- پ.ی.د. سادات عبدالله عزیز – یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ -وە پێشکەش کرا.
تەوەرەی دووەم: تایبەت بوو بە ڕەهەندە کارگێڕی و یاساییەکانی تایبەت بە ئەرک و مافەکانی مامۆستایانی زانکۆ بەپێی ناوەڕۆکی ڕێکاری ئاکاری پیشەیی وەزارەت. لە لایەن بەڕێز- د. ئاسۆ حمەشین عبدالکریم-سەرۆکی بەشی یاساوە پێشکەش کرا .
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، دەروازەیەک بۆ گفتوگۆ و ئاڵۆگۆڕکردنی ڕای نێوان ئامادەبووان و پێشکەشکاران کرایەوە و سەرنج و تێبینییەکان لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی ڕێکارەکان لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵا خرانە ڕوو.










