لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، زانکۆی جیهان-سلێمانی بە هاوکاری “سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC)”، پڕۆگرامی ژیریی دەستکرد بۆ پراکتیزی خوێندنی باڵا وەک خولێکی ڕاهێنانی پێشکەوتوو بۆ مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی زانکۆ دەستپێدەکات. ئەم خولە تایبەتە لەناو تاقیگەی AI Lab لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت، کە تێیدا ڕۆژانە یەک کاتژمێر وانە پێشکەش بە بەشداربووان دەکرێت. خولەکە لەلایەن هەردوو پسپۆڕ، م. شێرکۆ موراد و د. پشێو نووری دەوترێتەوە و ئامانجی سەرەکی ئاشناکردنی مامۆستایانە بە ناساندنی بنەماکانی ژیریی دەستکرد لە توێژینەوەی زانستی، بەرزکردنەوەی کارایی وانەوتنەوە و داڕشتنی سیستەمی نوێی هەڵسەنگاندن لە بواری ئەکادیمیدا.







