سازکردنی خولێکی بەهێزکردنی گشتگیر بۆ قوتابیانی ئامادەیی پۆلی شەشەمی ئامادەیی

بەرواری دەستپێکردنی کۆرس: 11/6/2025

زانکۆی بابەگورگور بۆ پاڵپشتیکردن لە گەشتی پەروەردەیی و لە هەوڵێکدا بۆ یارمەتیدانی خوێندکارە ئازیزەکانمان لە قۆناغی ئامادەیی شەشەم، خولێکی بەهێزکردنی گشتگیری ڕێکخست کە لە 11 ی حوزەیرانی 2025 دەستیپێکرد و بۆ ماوەی 3 مانگ بەردەوام دەبێت.

ئامانجی ئەم کۆرسە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی قوتابیانە لە بابەتە بنەڕەتییە جۆراوجۆرەکان و دابینکردنی شێوازی کاریگەریان بۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکانی حکومەت لە ڕێگەی وانەی چڕوپڕ و پێداچوونەوە بەردەوامەکان و دانیشتنی چارەسەرکردنی پرسیارە نموونەییەکان لەژێر سەرپەرشتی کۆمەڵێک مامۆستای لێهاتوو.

ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە هەوڵەکانی زانکۆ بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگەی پەروەردەیی و هاندانی خوێندنی کوالێتی، کە یارمەتیدەرە بۆ تواناکردنی قوتابیان بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامەکان و کردنەوەی ئاسۆیەکی فراوانتر بۆ داهاتووی ئەکادیمی.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 شاباز ئالان عمر شاباز ئالان عمر 360 100
2 ئەسماء عبدالكريم عبدالله ئەسماء عبدالكريم عبدالله 360 100

بۆ پاراستنی سیمای سروشتی و پاکوخاوێنی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢/٤/٢٠٢٦)، هەڵمەتێکی مەیدانیی بۆ پاککردنەوەی پاشماوە زیانبەخشەکان لە دەوروبەری ناوچەی شێخ توراب ئەنجامدا.

 ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و بە بەشداریی کارای مامۆستایان و گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو، لە دەسپێکی هەڵمەتەکەدا، کەرەستەی پێویست وەک دەستکێش و کیسی زبڵ و کەلوپەلی پاراستن بەسەر فێرخوازاندا دابەش کرا، دواتر فێرخوازان بە گڕوتینێکی زۆرەوە دەستیان بە پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکە کرد، کە ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار ڕووی تێ دەکەن، بەڵام بەهۆی پاشماوەی گەشتیارییەوە دوچارى پیسبوونی ژینگەیی ببوو، هەربۆیە فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر توانییان لە ماوەیەکی کورتدا ڕووبەرێکی فراوان لە دەوروبەری ناوچەکە لە پاشماوە پلاستیکی و زیانبەخشەکان پاک بکەنەوە.

مامۆستا و فێرخوازانی بەشداربوو لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کردەوە، چونکە نەک هەر دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگەی کوردستان، بەڵکو گیانی کارکردنی بەکۆمەڵ و بەرپرسیارێتی مەدەنی لای نەوەی نوێ بەهێز دەکات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.