لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، خولی زمانی ئینگلیزی بە هەماهەنگی سەنتەری گەشەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی و ڕێکخراوی N2N بەڕێوەدەچێت، کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاستی توانای قسەکردن و بەکارهێنانی زمانەکەیە لە ژینگەی پیشەیی و ژیانی ڕۆژانەدا.
ئەم خولە کە لە ڕێکەوتی 15ی تەممووزی 2026ەوە دەستی پێکردووە و ئێستا بەردەوامە، جەخت لەسەر لایەنە کردارییەکانی زمان و بەکارهێنانی لە شوێنی کاردا دەکاتەوە، نەک تەنها لەبەرکردنی وشە و بەکارهێنانی شێوازی ڕێزمانی.







