سەرنجدان و درکپێکردن لە پەروەردەدا:

لە سیمینارەکەدا سەرنجمان خستە سەر بابەتی سەرنجدان و رونمانکردەوە کە یەکێکە لە بنەڕەتیترین و گرنگترین پێکهاتەکانی پڕۆسەی فێربوون کە ڕۆڵێکی بەرچاو لە سەرکەوتنی خوێندکاران دەگێڕێت.

ئەم توانایە کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر ئاستی تێگەیشتن، بیرکردنەوە و هەڵگرتنی زانیاریەکان هەیە، هەروەها باسی ئەوەکرا کە بەبێ سەرنجدانی گونجاو قوتابیان ناتوانن زانیاریەکان بە شێوەیەکی کاریگەر وەربگرن و لە بیریاندا هەڵیانبگرن. یەکێکیتر لە تەوەرەکان باسکردنی جۆرەکانی سەرنج وەک سەرنجی هەڵبژاردەیی، پارێزراو و دابەشکراو و باسکردنی  کاریگەرییەکانیان لەسەر جۆرەکانی جیاوازی فێربوون.

هەروەها تەوەرێکیتر تایبەت بوو بەو چاڵێنجانەی بەرەوڕووی مامۆستایان دەبنەوە وەک کاتی کورتی سەرنجدان لای قوتابیان، جیاوازیەکانی تاکەکەسی و پێداویستی بۆ گونجاندنی شێوازەکانی فێرکردن لەگەڵ پێداویستیەکانی هەر قوتابییەک.

هەروەها باسی ستراتیژیەتە جۆراوجۆرەکان وەک بەکارهێنانی ڕێگە چەندگۆشەکانی فێرکردن، دامەزراندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ فێربوون و سوودوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای نوێ بەکاربهێنرێن بۆ باشترکردنی سەرنجدان و لەئەنجامدا بەرزکردنەوەی ئاستی درکپێکردن و فێربوونی قوتابیان لە پۆلدا.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 هێلین نعمان سلیم هێلین نعمان سلیم 2 85
2 پەرێز بەهادین علی پەرێز بەهادین علی 2 85
3 ژولیا ڕەحیم ئەمین ژولیا ڕەحیم ئەمین 2 85
4 زاریا هاورێ محی الدین زاریا هاورێ محی الدین 2 85
5 پرژە ئازاد عبدالقادر پرژە ئازاد عبدالقادر 2 85
6 ڕۆزە بەهادین نەسرەدین ڕۆزە بەهادین نەسرەدین 2 85

زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی کۆلێژی زمان و زانستە مرۆییەکان قوتابیانی بەشی وەرگێران بەبۆنەی رۆژی نێودەولەتی وەرگێران چەند چالاکیان ئەنجام دا وەکو وەرگێرانی دەستەواژەی تایبەت مەتەلۆک ووەرگێرانی لەدوای زارەکی ئالنگاریەکانی سەردانی کردنی لندن وەرگێرانیان کرد

خولێکی راکێشانی خوێن بۆ فێرخوازانی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی لەقۆناغەکانی دوو ،سێ ، چوار ،لە تاقیگەکانی پزیشکی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی خولیکی راهێنان بوو بۆ خولەکە چەند هەفتیەکە دەستی پیکردوە بەردەوامیش دەبێت

ئەوسیمینارە باسی ژیری دەستکردی دەکرد لە وەرگێرانی زمان ئینگلیزی لەسەردەمی ێستاو رابردووی دەکرد

جاران بۆ وەرگێرانی کتێبێک سێ کەسی دە ویست لەگەل یەک هەفتە یستا یەک نەفەرو سێ رۆژی دە وێ