پێشکەشکردنی سیمینارێک بۆ ستافی کومەڵگەی پەروەردەیی جیهان لە سلێمانی


لە درێژەی چالاکییەکانی پڕۆسەی هاوژیانی نێوان دامەزراوە پەروەردەیییەکانی دەزگای جیهان بۆ پەروەردە، ئەمڕۆ پێنج شەممە (13/2/2025) مامۆستا هەڤاڵ نژاد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەیمانگەی جیهان، سیمینارێکی بە ناونیشانی (سەرکردە و سەرکردایەتیکردن)، پێشکەشی بەڕێوەبەر و یاریدەدەران و ستافی کۆمەڵگەی پەروەردەیی جیهان لە سلێمانی کرد.
لە سیمینارەکەدا کە وەک بەشێک لە پڕۆژەی زەکاتی زانستیی پێشکەش کرا، ئاماژە بە چەمکی سەرکردە، مەرجەکانی بوون بە سەرکردە، شێوازەکانی سەرکردایەتیکردن کران و بە نموونە و واقیعی شی کرانەوە بۆ بەشداربووان.
لە کۆتاییدا ڕێزلێنانی کومەڵگەی پەروەردەیی جیهان لە سلێمانی، لە لایەن د. تەها، ڕاوێژکاری سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانی جیهانەوە، پێشکەشی مامۆستا هەڤاڵ نژاد، کرا.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی کۆلێژی زمان و زانستە مرۆییەکان قوتابیانی بەشی وەرگێران بەبۆنەی رۆژی نێودەولەتی وەرگێران چەند چالاکیان ئەنجام دا وەکو وەرگێرانی دەستەواژەی تایبەت مەتەلۆک ووەرگێرانی لەدوای زارەکی ئالنگاریەکانی سەردانی کردنی لندن وەرگێرانیان کرد

خولێکی راکێشانی خوێن بۆ فێرخوازانی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی لەقۆناغەکانی دوو ،سێ ، چوار ،لە تاقیگەکانی پزیشکی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی خولیکی راهێنان بوو بۆ خولەکە چەند هەفتیەکە دەستی پیکردوە بەردەوامیش دەبێت

ئەوسیمینارە باسی ژیری دەستکردی دەکرد لە وەرگێرانی زمان ئینگلیزی لەسەردەمی ێستاو رابردووی دەکرد

جاران بۆ وەرگێرانی کتێبێک سێ کەسی دە ویست لەگەل یەک هەفتە یستا یەک نەفەرو سێ رۆژی دە وێ