لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢ی ئابی ٢٠٢٦، خولی هاوینەی “میدیا و مارکێتینگ، لەسەردەمی ژیریی دەستکرددا” دەستیپێکرد. ئەم خولە لەلایەن بەشی دیجیتاڵ میدیا و بەبازاڕکردن لە زانکۆی جیهان – سلێمانی ڕێکخراوە بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و لێهاتوویی بەشداربووان لە سەردەمی تەکنەلۆجیای نوێدا.
دەستپێکی خولەکە بە ئامادەبوونی فێرخوازان و بەشداربووان بەڕێوەچوو، کە تێیدا هەردوو مامۆستای یاریدەدەر سەروەت عەبدوڵڵا و مامۆستای یاریدەدەر بەسۆز تۆفیق وانەکانی خولەکەیان دەستپێکرد. لە میانی بەرنامەی خولەکەدا، مامۆستای یاریدەدەر سەروەت عەبدوڵڵا بابەتەکانی پێوەندیدار بە مێژوو، میدیا و ئامرازە پراکتیکییەکان پێشکەش دەکات، بەهەمان شێوە مامۆستای یاریدەدەر بەسۆز تۆفیق بڕگەکانی تایبەت بە کاریگەری ژیریی دەستکرد لەسەر ڕێکلامکردن (Advertising) دەڵێتەوە.







