زانکۆی جیهان – سلێمانی بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان کرد

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە بەردەوامی بەهێزکردنی ئاستی ئەکادیمی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتری دەروونی و کۆمەڵایەتی، ڕۆژی یەکشەممە (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦) لە شاری هەولێر، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی جیهان – سلێمانی بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا کرد.

ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی سەنتەرە ڕاوێژکارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان، هەروەها نوێنەرانی ڕێکخراوی (SEED) و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو.

ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتیبوو لە:

پێشخستنی کارەکانی سەنتەرە ڕاوێژکارییەکان لە ناوەندەکانی خوێندندا.

باشترکردن و بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان کە پێشکەش بە خوێندکاران، مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ دەکرێن.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی ئاستی کارگێڕی و زانستی ستافی زانکۆ و بە فەرمانی سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان-سلێمانی، خولێکی تایبەت کە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٧/٨ دەستیپێکرد بۆ بەڕێوەبەران و فەرمانبەرانی زانکۆ، بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو و کۆتایی هات.

لە خولەکەدا، سێ سیمیناری سەرەکی لە لایەن مامۆستایانی پسپۆڕەوە پێشکەش کران؛ یەکەم سیمینار لە لایەن بەڕێز (پرۆفیسۆر.د. ئومێد رفیق فتاح)، سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی لەژێر ناونیشانی “پەیوەندییە گشتییەکان لە دامودەزگاکان” پێشکەشکرا. هەروەها سیمیناری دووەم لە لایەن (پرۆفیسۆر.د. کەریم شەریف قەرەچەتانی) دەربارەی “سایکۆلۆژیای چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی تر” بەڕێوەچوو، و سیمیناری سێیەم لە لایەن (مامۆستا هاوکار ڕەفیق ڕەحمان) لەژێر ناونیشانی “ئەتەکێت و زمانی جەستە” پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

ئەنجامدانی ئەم جۆرە خول و ڕاهێنانانه لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی زانکۆی جیهان-سلێمانییە بۆ پەرەپێدانی توانای مرۆیی و بەرەوپێشبردنی ئاستی کارمەندانی لە بوارە جیاوازەکاندا.

ل دویف ڕاسپاردێن بەرێز (پ.د. زیرڤان عبدالمحسن اسعد) سەرۆکێ زانکۆیا جیهان-دهۆک، و د چارچۆڤێ بەردەوامیا پڕۆژێن خزمەتگوزاری یێن زانکۆیێ دا بۆ جڤاکی، و د بن سێبەرا پڕۆژێ دەزگەهێ (زەکاتا زانستی)، ب هەماهەنگی دگەل سەنتەرێ پێشمەرگە یا رەۆشەنبیری، خۆلەکا تایبەت و بێبەرامبەر یا فێربوونا زمانێ ئینگلیزی ڤەکر.

ئەڤ خۆلە ل رۆژا ئێکشەمبی رێکەفتی 12/7/2026 دەستپێکر، و ژ لایێ مامۆستا (م. ژیان معتصم)، مامۆستا ل بەشێ زمانێ ئینگلیزی دا، د هێتە پێشکێشکرن.

ئارمانج و مفایێن سەرەکی یێن خۆلێ:
ـ چارەسەرکرنا ئاریشەیێن سەرەکی یێن فێرخوازان د ئاخڤتنێ دا.
ـ ئاشناکرنا پشکداران ب ئامراز و تەکنۆلۆژیایێن سەردەم بۆ فێربوونەکا بلەزتر.
ـ بهێزکرنا شیانێن پەیوەندیکرنێ و زێدەکرنا باوەری ب خۆبوونێ د جڤاکی دا.

ل دویف راسپاردێن بەرێز (پ.د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکۆیا جیهان-دهۆک، و ب مەرەما خزمەتکرنا تەخ و چینێن جودا یێن جڤاکی، د چارچۆڤێ بەردەوامیا پڕۆژێن خزمەتگوزاری یێن زانکۆیێ دا و د بن سێبەرا پڕۆژێ دەزگەهێ (زەکاتا زانستی)، ب هەماهەنگی دگەل ناڤەندا وەرزش و لاوێن سێمێل، خۆلەکا تایبەت و بێبەرامبەر ل ژێر ناڤ و نیشانێن “چەوانیا فێربوونا زمانێ‌ ئینگلیزیێ و کاریگەریا زمانێ ئینگلیزیێ لسەر کار و گەشەپێدانا گەنجان” هاتبۆ ڤەکرن.

پشتی هەفتەیەکێ ژ بەردەوامبوونێ، ل رۆژا ئێکشەمبی رێکەفتی 19/7/2026، مەڕاسمێن ب دوماهی هاتنا خۆلێ هاتنە گێران. و ژ لایێ کو ژلایێ ماموستایێ پسپۆر د بەشێ زمانێ ئینگلیزی دا، مامۆستا (م. حسام نزار) د هاتە پێشکێشکرن. ئارمانج ژێ بهێزکرنا شیانێن گەنگەشێ، و بکارئینانا تەکنۆلۆژیایێن نوی بۆ فێربوونێ، و بەرهەڤکرنا گەنجان بوو بۆ بازارێ کاری.

پاشان باوەرنامێن پشکداربوونێ بسەر پشکداربوویان دا هاتنە بەلافکرن وەک رێزلێنانەک بۆ پێگیربوون و سەرکەفتنا وان د ڤێ خۆلێ دا.