یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی جیهان-سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی و یەکێتی زانایانی کوردستان واژۆکرا

ئەمرۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٥/٦/٢٠٢٥ ، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی جیهان-سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان واژۆکرا. ئەم یاداشتە بە ئامادەبوونی پ.د. ئومێد رفیق فتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، و مامۆستا مه‌لا عه‌باس خدر فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌رى بەڕێوەبەرایەتی ئه‌وقافى سلێمانى، هەروەها مامۆستا مه‌لا نجم الدین قادر رحیم لێپرسراوى لقى سلێمانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامی كوردستان واژۆکرا.

لەم دیدارەدا کە لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بەڕێوەچوو ،چەندین مامۆستایی ئاینی و ئەکادیمی ئامادە بوون ، لەوانە پ.ی.د. سادات عبدللە عزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، پ.د. کەریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی، پ.ی.د. نوری حمەسعید بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست، و م.ی بەسۆز تۆفیق بەڕێوەبەری پێوەندییەکانی زانکۆی جیهان-سلێمانی.

لە کاتی واژۆکردنی یاداشتەکەدا، تیشک خرایە سەر گرنگیی کاری هاوبەش لە نێوان دامەزراوە ئەکادیمییەکان و دامەزراوە حکومیەکان و ئایینیەکان بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگە و پەرەپێدانی مرۆڤایەتی لە چەندین بواری جیاوازدا. ئەم یاداشتە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پێوەندییەکان لە نێوان دامەزراوە ئەکادیمییەکان و دامەزراوە ئایینیەکان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 بەسۆز تۆفیق ئەحمد بەسۆز تۆفیق ئەحمد 2 90
2 سادات عبداللە عەزیز سادات عبداللە عەزیز 2 90
3 د.نوری حمه سەعيد حەيدر د.نوری حمه سەعيد حەيدر 2 100

زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی کۆلێژی زمان و زانستە مرۆییەکان قوتابیانی بەشی وەرگێران بەبۆنەی رۆژی نێودەولەتی وەرگێران چەند چالاکیان ئەنجام دا وەکو وەرگێرانی دەستەواژەی تایبەت مەتەلۆک ووەرگێرانی لەدوای زارەکی ئالنگاریەکانی سەردانی کردنی لندن وەرگێرانیان کرد

خولێکی راکێشانی خوێن بۆ فێرخوازانی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی لەقۆناغەکانی دوو ،سێ ، چوار ،لە تاقیگەکانی پزیشکی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی خولیکی راهێنان بوو بۆ خولەکە چەند هەفتیەکە دەستی پیکردوە بەردەوامیش دەبێت

ئەوسیمینارە باسی ژیری دەستکردی دەکرد لە وەرگێرانی زمان ئینگلیزی لەسەردەمی ێستاو رابردووی دەکرد

جاران بۆ وەرگێرانی کتێبێک سێ کەسی دە ویست لەگەل یەک هەفتە یستا یەک نەفەرو سێ رۆژی دە وێ