گرنگیا تەکنەلۆژیا وێنە گرتنا تیشکێ ل بوارێ پزیشکیدا

رنگیا تەکنەلۆژیا وێنە گرتنا تیشکێ ل بوارێ پزیشکیدا

 ل ژێر راسپاردێن ســەروکــێ زانکــویــا جــیهان-دهـــوک زور بــەرێز (پوروفیسور د.زێرەڤان عبدالمحسن اسعد)   بەشێ تەکنولۆژیا وێنەگرتنا تیشکێ رابون ب ئەنجامدانا پەنەلەکی ل ژێر ناڤێ (گرنگیا تەکنەلۆژیا وێنە گرتنا تیشکێ ل بوارێ پزیشکیدا) ل روژا ســێ شــەمبی رێکــەفتی (25-11-2025)، ب ئامادەبونا هاریکارێ سەروکێ زانکویێ زور بەرێز (پوروفیسور د. بـــیار مـحمد رشید) ب سەرپەرشتا  سەروک بەشێ تەکنەلۆژیا وێنە گرتنا تیشکێ (م.هــ. مـــلت حــسێن مصطفی)ب هـه فكاريا  بريارده ر و ماموستاين به شي، ب مێهڤانداریا  دوکتورێن زور بەرێز

-د. شیلان حمد شێروانی ( تایبەتمەندا تیشک و سونار)

-د. صباح احمد محمد ( تایبەتمەندێ نیشتەگەریا گشتی)

-د.ایمان عبدالحکیم داود ( تایبەتمەندا نەخوشین پەنجەشێرێ)

-د. رێدیر عدنان میکائیل (تایبەتمەندێ چاره‌سه‌ریا په‌نجه‌شێرێ و گرێكان ب تیشكێ(

کو د ڤی پەنەلیدا چەندین بابەتێن گرنگ ل دور گرنگیا تەکنەلۆژیا وێنە گرتنا تیشکێ ل بوارێ پزیشکی هاتنە شلوڤەکرن، ئێک ژ وان بابەتێن گرنگ رولێ تەکنەلۆژیا وێنە گرتنا تیشکێ دەست نیشانکردن و چاراسەکرنا پەنجەشێریدا. هەروەسا پێکڤە گرێدانا زیرەکیا دەستکرد دگەل تەکنەلۆژیا وێنە گرترنا تیشکێ.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 میلات حسێن مصطفی میلات حسێن مصطفی 2 100

بەبۆنەی هەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 26-11-2025 بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (دڵان ئیسماعیل مەولود) فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن سیمینارێكیان دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە قوتابخانەی (شارستانی كچان) ئەنجام دا.

مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان، لەلایەن مامۆستا (ڕووناك یەعقووب) بەڕێوەبەری قوتابخانەكە پێشوازییان لێكرا و، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەو دەستپێشخەرییەی بەشی ڕاگەیاندنی زانكۆی جیهان-هەولێر بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاكییە  كە مەبەست لێی هۆشیاركردنەوەی قوتابیانە سەبارەت بەو پرسە گرنگە.

لە سەرەتای سیمینارەكەدا، مامۆستای سەرپەرشتیار (دڵان ئیسماعیل) تیشكی خستە سەر چالاكییەكانی هەڵمەتی شانزە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و چەند زانیارییەكی گرنگی لەوبارەیەوە خستەڕوو. پاشان فێرخوازی قۆناغی سێهەم (لەیار ئازاد) باسی لە توندوتیژیی ئەلیكترۆنی كرد كە بەرامبەر بە ئافرەتان ئەنجام دەدرێت. دواتر فێرخواز (ژیلیا حاتەم) لە قۆناغی سێهەمی بەشی ڕاگەیاندن، تیشكی خستە سەر ڕێگەكانی خۆپاراستن لە هێرشە ئەلیكترۆنییەكان كە سەرەنجام توندوتیژیی لێ دەكەوێتەوە. لە كۆتایی سیمینارەكەشدا، فێرخوازی قۆناغی دووەمی بەشی ڕاگەیاندن (نەجوا ڕەشید) باسی لە هێڵە گەرمەكانی پەیوەندیی كرد كە ئافرەتان دەتوانن لەكاتی ڕووبەڕوونەوەی توندوتیژیی ئەلیكترۆنی هانایان بۆ ببەن.

لەكۆتایی چالاكییەكەدا، مامۆستا ڕووناك یەعقوب بەڕێوەبەری قوتابخانەی شارستانی كچان سوپاسی ئاڕاستەی مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان كرد لە بەرامبەر هەوڵ و بەشداریكردنیان لە هەڵمەتەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان.

لە درێژەی چالاكییەكانیدا بەبۆنەی هەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 26-11-2025 بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (دڵان ئیسماعیل مەولود) فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن هەستان بە ئەنجامدانی چالاكییەكی هۆشیاری لەنێو بازاڕی میللی گەڕەكی نەورۆز.

چالاكییەكە بە بەشداریی بەشێك لە فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر بەبۆنەی  هەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەڕێوەچوو،  بۆ ئەو مەبەستەش كۆمەڵێك بڵاوكراوەی هۆشیارییان لەنێو بازاڕی میللی گەڕەكی نەورۆز لە شاری هەولێر دابەشكرد، ناوەڕۆكی بڵاوكراوەكان تەرخان كرابوون بۆ تیشك خستنەسەر ناسینەوەی توندوتیژیی ئەلیكترۆنی و شێوازەكانی، هاوكات ڕێگەكانی خۆپاراستن و ڕووبەڕووبوونەوەی  توندوتیژیی ئەلیكترۆنی تێدا خراوەتەڕوو.

بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر وەك ناوەندێكی ئەكادیمی و زانستی، چالاكانە بەشداریی دەكات لە هەڵمەتەكانی هۆشیارییدا و، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێگای جۆراوجۆری گەیاندنی پەیامی هۆشیاریی لەڕێگەی ئامڕازە جیاوازەكانی ڕاگەیاندنەوە دەگرێتە بەر.

زانکۆی جیهان-سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ پەروەردەی شارباژێڕ خولێێکی پێداگۆجی بۆ گروپێك لە مامۆستایانی پەرروەردەکە کردەوە، خولەکە لەلایەن پسپۆرانی بواری (پێداگۆجی) دەوترێنەوە، ئەمانجەکەشی ڕاهێنانی مامۆستایانە لەسەر نوێترین شێوازەكانی وانەووتنەوە(پێداگۆجی) وە ئامادەكردنیانە بۆ گواستنەوەی تواناكانیان بۆ خوێندنگە جیاوازەكان.

زانكۆی جیهان – سلێمانی وەكوو ئەركێكی پەروەردەیی هەمیشە گرنگیداوە بەدروستكردنی پەیوەندی لە نێوان زانكۆ و كەرتە جیاوازەكاندا و بەتایبەتی كەرتی پەروەردەی، ئەم چالاکیش هەر لەو چوارچێوەیەکدا ڕێکخراوە.