کێشە تەکنیکیەکانی پرسیار دانان

پوختەی بابەت
چەنێک زۆر گرنگە مامۆستا لە پرسیاردانان ورد بێت و هەڵەی زانستی نەکات بەو ئەندازەیەش گرنگە کە مامۆستا شێوازی ڕێکخستی پەڕە و پرسیارەکانی لەبەردەستی قوتابی زۆر ڕێکوپێک و ناونیشان و ڕیزبەندی پرسیارەکان ڕونبێت، بۆیە زۆر کات لە کاتی پرسیار دانان و نووسینەوەی بە کۆمپیتەر مامۆستا ڕوبەڕووی هەندێک گرفت ئەبێتەوە ئەگەر چارەسەری نەکات ڕەنگە وابکات قوتابی سەری لێبشێوێت، لەوانەش:
١. چارەسەرکردنی کێشەی پەڕینی خاڵێک لە پرسیارێک بۆ پەڕەیەکی تر.
٢. چارەسەری دروست بوونی چوارگۆشەی زیادە لەسەر پەڕەی پرسیارەکان لە کاتی گۆڕینس فایلی (word) بۆ (pdf).
.٣. چۆنیەتی ڕێکخشتنی پەڕە و دانانی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی جوان لە تەنیشت یەکەوە لە یەکڕیزدا…. هتد

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 ئاودێر محەمەد عەزیز ئاودێر محەمەد عەزیز 1 85

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی جیهان سلێمانی پ. د. ئومێد رفیق فتاح و بەڕێز سەرۆکی زانکۆی جیهان – دهۆک پ. د. زێڤان عبدالمحسن أسعد بەشدارییان لە دانیشتنەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی (Digital Universities Arab World 2025) کرد، کە لە شانشینی عومان لە ١٦ تا ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت. ئەم کۆنفرانسە لەلایەن دامەزراوەی تایمزی بەریتانی (Times Higher Education) بە هاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە و داهێنان لە شانشینی عومان و لە زانکۆی (الجامعة العربية المفتوحة )سازدرابوو.

چالاکییەکانی ڕۆژی یەکەم بە ئامادەبوونی زیاتر لە (٣٠٠) سەرکردەی خوێندنی باڵای لە جیهاندا بەڕێوەچوو، لەوانە سەرۆکی زانکۆکان، ڕاگری کۆلێژەکان، بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی توێژینەوە، و شارەزایانی گۆڕانکاریی دیجیتاڵی، جگە لە زیاتر لە (٧٠) وتاربێژی پسپۆڕ کە باس لە بابەتەکانی زیرەکی دەستکرد، فێربوونی تێکەڵاو، و حوکمڕانی دیجیتاڵی زانکۆیی دەکەن. بەشداریکردنی سەرۆکی زانکۆ لەم بۆنەیەدا بەڵگەیە لەسەر گرنگیپێدانی زانکۆ بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییە جیهانییەکان لە بواری خوێندنی باڵادا، و دووپاتکردنەوەی ئامادەیی ئەکادیمی زانکۆیە لەسەر ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتی، هەروەها بنیاتنانی پردی هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە پێشەنگەکان لە بواری فێربوونی دیجیتاڵیدا.

بەڕێز پ.د. کریم شەریف قەرەجەتانی سیمینارێک بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە پةیمانگای تەکنیکی و پیشەیی زانکۆی جیهان پێشکەش کرد بە ناونیشانی «چۆنیەتی خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەی زانکۆ و پێداویستیەکانی ئەم قۆناغەی نوێ». لەو سیمینارەدا، ووتی سەبارەت بە هۆکارە یارمەتیدەرەکان بۆ خۆگونجاندن لە ناو ژینگەی ئەکادیمیایەوە دوای گواستنەوە لە ژینگەی جیاواز و تەواوەتی، و ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران و مامۆستایان بەشداربوون.

بەڕێز (پ.د. کریم شەریف قەرەجەتانی) سیمینارێکی پەروەردەیی ـ دەروونی بە ناونیشانی «ڕۆڵی خێزان لە فێرکردن و ئاگادارکردنەوەی منداڵ بە خوێندنەوە» لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب پێشکەشکرد، کە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بەشداربوون، و سەرنجی سەرەکی خستە سەر هۆکارە یارمەتیدەرەکان بۆ بەردەوامبوون لە خوێندنەوە، بە تایبەتی ڕۆڵی دایک و باوک لەم بوارەدا.