کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆی جیهان دهۆک بە وۆرک شۆپێک یادی ڕۆژی جیهانی دەرمانسازیان کردەوە کە تێیدا مێژووی دەرمانسازی و ئەخلاقی پیشەی دەرمانسازی و گرنگترین لقەکانی دەرمانسازی خستەڕوو. هەروەها وۆرک شۆپەکە پسپۆڕی لە بوارە جیاوازەکانی پەیوەست بە دەرمانسازیدا گرتەوە و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی دەرمانساز لە بوارە زانستی و پیشەییە جۆراوجۆرەکاندا، بەشدارییەکانیان لە هەردوو بواری چاودێری تەندروستی و ئەکادیمیدا پیشان دا. هەروەها بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر خوێندکارانی ئاست بەرز و چالاک لە کۆلێژەکەدا دابەشکرا بۆ داننان بە هەوڵەکانیان لە ماوەی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤/٢٠٢٥.








