کاریگەری چالاکی لەسەر فێربوونی خوێندکار

“خوێندکاری چالاک = داهاتووی ڕۆشن”

لە جیهانی ئەمڕۆدا، خوێندکاری سەرکەوتوو ئەوە نیە کە تەنها لە پۆلدا دادەنیشێت و گوێ دەگرێت. بەڵکوو ئەو خوێندکارەیە کە بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری دەکات، پرسیار دەکات، تاقی دەکاتەوە، و لەگەڵ هاوڕێکانی کار دەکات.


چالاکی وەک کلیلێکی سیحراوی فێربوونە. کاتێک خوێندکار بەشداری چالاکی دەکات، نەک تەنها زانیاری وەردەگرێت، بەڵکوو بە شێوەیەکی قووڵ تێیگەیشتووە، یادی دەمێنێتەوە، و بەکاری دەهێنێت.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 دونيا طە محەمەد فەرەج دونيا طە محەمەد فەرەج 1 85

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی جیهان سلێمانی پ. د. ئومێد رفیق فتاح و بەڕێز سەرۆکی زانکۆی جیهان – دهۆک پ. د. زێڤان عبدالمحسن أسعد بەشدارییان لە دانیشتنەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی (Digital Universities Arab World 2025) کرد، کە لە شانشینی عومان لە ١٦ تا ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت. ئەم کۆنفرانسە لەلایەن دامەزراوەی تایمزی بەریتانی (Times Higher Education) بە هاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە و داهێنان لە شانشینی عومان و لە زانکۆی (الجامعة العربية المفتوحة )سازدرابوو.

چالاکییەکانی ڕۆژی یەکەم بە ئامادەبوونی زیاتر لە (٣٠٠) سەرکردەی خوێندنی باڵای لە جیهاندا بەڕێوەچوو، لەوانە سەرۆکی زانکۆکان، ڕاگری کۆلێژەکان، بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی توێژینەوە، و شارەزایانی گۆڕانکاریی دیجیتاڵی، جگە لە زیاتر لە (٧٠) وتاربێژی پسپۆڕ کە باس لە بابەتەکانی زیرەکی دەستکرد، فێربوونی تێکەڵاو، و حوکمڕانی دیجیتاڵی زانکۆیی دەکەن. بەشداریکردنی سەرۆکی زانکۆ لەم بۆنەیەدا بەڵگەیە لەسەر گرنگیپێدانی زانکۆ بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییە جیهانییەکان لە بواری خوێندنی باڵادا، و دووپاتکردنەوەی ئامادەیی ئەکادیمی زانکۆیە لەسەر ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتی، هەروەها بنیاتنانی پردی هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە پێشەنگەکان لە بواری فێربوونی دیجیتاڵیدا.

بەڕێز پ.د. کریم شەریف قەرەجەتانی سیمینارێک بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە پةیمانگای تەکنیکی و پیشەیی زانکۆی جیهان پێشکەش کرد بە ناونیشانی «چۆنیەتی خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەی زانکۆ و پێداویستیەکانی ئەم قۆناغەی نوێ». لەو سیمینارەدا، ووتی سەبارەت بە هۆکارە یارمەتیدەرەکان بۆ خۆگونجاندن لە ناو ژینگەی ئەکادیمیایەوە دوای گواستنەوە لە ژینگەی جیاواز و تەواوەتی، و ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران و مامۆستایان بەشداربوون.

بەڕێز (پ.د. کریم شەریف قەرەجەتانی) سیمینارێکی پەروەردەیی ـ دەروونی بە ناونیشانی «ڕۆڵی خێزان لە فێرکردن و ئاگادارکردنەوەی منداڵ بە خوێندنەوە» لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب پێشکەشکرد، کە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بەشداربوون، و سەرنجی سەرەکی خستە سەر هۆکارە یارمەتیدەرەکان بۆ بەردەوامبوون لە خوێندنەوە، بە تایبەتی ڕۆڵی دایک و باوک لەم بوارەدا.