لەبەرواری ١٧/٩/٢٠٢٥ ڕۆژی چوارشەمە، بەشی پەروەردەی گشتی بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی وەرگرتن و تۆماری زانکۆی جیهان- سلێمانی و ڕێکخراوی ستێپ سیمینارێکیان دەربارەی چۆنێتی پێشکەشکردنی زەمالەی چیڤنین ئەنجامدا کە بەشداربووان بە هەردوو شێوازی ڕووبەڕوو و ئۆنلاین تێیدا ئامادەبوون.
سەرەتای سیمینارەکە بە ووتەیەکی بەڕێوبەری تۆمار و وەرگرتنی زانکۆ م.ی. لێهات یوسف دەستیپێکرد، کە بەڕێزیان تێیدا بەشە ئەکادیمییەکانی زانکۆی جیهان- سلێمانییان بە ئامادەبووان ناساند. دواتریش سیمینارەکە لە لایەن م.ی. تافان کەمال کەریم لە بەشی پەروەردەی بەردەوامبوو، وە بەڕێزیان وەک براوەی خەڵاتی چیڤنینن سیمینارێکیان دەربارەی ئەزموونی خۆیان وهەنگاوەکانی چۆنێتی پێشکەشکردن بە زەمالە ئەکادیمی چیڤنین پێشکەشکرد.
ئەم چالاکییە لەلایەن بەشداربوان و ئامادەبوانی ئۆنلاینەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و هەوڵێکی گرنگە بۆ پەرەپێدان تواناکانی گەنجان و بەشداربووان و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆ و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی دەرەوەی زانکۆ.








