لە بەرواری ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥، زانکۆی جیهان- سلێمانی وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی ” گەشتێک دەربارەی بازرگانی خێزانی لە ڕوانگەی کارە ئەدەبیەکاندا” ئەنجامدا. وۆرکشۆپەکە لە لایەن پاڤاڵی ماهاجان – لە بەشی بزنسی زانکۆی ئۆکسفۆرد و م.ی. تافان کمال کەریم- مامۆستا لە بەشی پەروەردەی گشتییەوە بەڕێوەچوو. ئەم ۆرکشۆپە لە لایەن م.ی. )بەستە نزار)ەوە بەڕێوەبرا.
لە میانەی ئەم وۆرکشۆپەدا ئاڵەنگارییەکانی جیهانی بازرگانی و جۆرەکانی و دەرەنجامەکانی ئەو بازرگانیانە ڕوونکرانەوە کە لە لایەن خێزانەکانەوە بەڕێوەدەبرێن. لە ڕوانگەی ڕووداوە ڕاستییەکانی ژیان و دەقە ئەدەبیە بەناوبانگەکانەوە باس لە پەیوەندی هاوتا و نەبڕاوەی نێوان ژیان و ئەدەب کرا. هەروەها ڕۆڵی ژنان لە کاروباری بازرگانی سەردەمدا و توانا و نمونەی سەرکەوتنی سەرکردایەتیکردنیان لە بوارەکەدا بەرزنرخێنرا .
ئەم ۆرکشۆپە لە لایەن ستافی ئەکادیمی زانکۆ و خوێندکارو بازرگانانەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.







