ورکشوپەک لسەر ب کارئینانا (Google Drive) بو فەرمانبەر و ڤەگێرێن تاقیگەهان

ل روژا چارشەمبی رێکەفتی (4-2-2026) ماموستا (مــلت حـــسێن مــصطفی) سەروک بەشێ تەکنولوژیا وێنەگرتنا تیشکێ و ماموستا (نــیان انور حمدامین) فەرمانبەرا تومارا زانکویێ، ورکشوپەکێ راهێنانێ ل دور (Google Drive) بو فەرمانبەر و ڤەگێرێن تاقیگەهان زانکویێ د چوار چوڤێ پروگرامێ زەکاتا زانستی دا هاتە ئەنجامدان. ب شێوەکێ گشتی ل دور چەوانیا ب کار‌ئینانا (Google Drive) ژ بو هەلگرتنا نڤیسارێن زانکویێ یێن ب کارگێریا بەشی ڤە گرێدای و هەروەسا دوبارە ب دەست ڤەئینانا ڤان نڤیساران ب شیوەیەکێ ساناهی دناڤبەرا یەکین کارگێریدا، و پارستنا هەردەم.

ئارمانجا ڤی ورکشوپی پێشئێخستنا شییانێن فەرمانبەر و ڤەگێرێن تاقیگەهان ئێن دیجیتالی و پالپشتیکرن ژبو زێدەتر ب کارئینانا کارێن ئەلکترونی دناف زانکویێ دا.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 نيان ئەنوەر حمدامين نيان ئەنوەر حمدامين 1 100
2 میلات حسێن مصطفی میلات حسێن مصطفی 1 100

بۆ پاراستنی سیمای سروشتی و پاکوخاوێنی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢/٤/٢٠٢٦)، هەڵمەتێکی مەیدانیی بۆ پاککردنەوەی پاشماوە زیانبەخشەکان لە دەوروبەری ناوچەی شێخ توراب ئەنجامدا.

 ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و بە بەشداریی کارای مامۆستایان و گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو، لە دەسپێکی هەڵمەتەکەدا، کەرەستەی پێویست وەک دەستکێش و کیسی زبڵ و کەلوپەلی پاراستن بەسەر فێرخوازاندا دابەش کرا، دواتر فێرخوازان بە گڕوتینێکی زۆرەوە دەستیان بە پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکە کرد، کە ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار ڕووی تێ دەکەن، بەڵام بەهۆی پاشماوەی گەشتیارییەوە دوچارى پیسبوونی ژینگەیی ببوو، هەربۆیە فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر توانییان لە ماوەیەکی کورتدا ڕووبەرێکی فراوان لە دەوروبەری ناوچەکە لە پاشماوە پلاستیکی و زیانبەخشەکان پاک بکەنەوە.

مامۆستا و فێرخوازانی بەشداربوو لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کردەوە، چونکە نەک هەر دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگەی کوردستان، بەڵکو گیانی کارکردنی بەکۆمەڵ و بەرپرسیارێتی مەدەنی لای نەوەی نوێ بەهێز دەکات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.