ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کەسایەتی دیار و مامۆسیایانی زانکۆ و سەندیکا و ڕێکخراو، دەزگای “زەکاتی زانست” ناسێندرا.
دوای بەخێرهاتنی میوانەکان مەراسیمەکە بە وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان ڤیدیۆیەک نمایش کرا کە تیشکی خستە سەر دامەزراندنی دەزگاکە و چالاکییەکانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی نێودەوڵەتی جیهان.
پرۆفیسۆر دکتۆر ئومێد ڕەفیق، سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی وتەیەکی پێشکەش کرد، دواتر دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەکانی جیهان، سیمینارێکی لەسەر دەزگاکە پێشکەش کرد..
لە بەشێکی تری مەراسیمەکەدا، قەڵغانی دەزگای زەکاتی زانست بە چەندین کەسایەتی و لایەن بەخشرا.
دەزگای زەکاتی زانست لەسەر بنەمای ئەو بیرۆکەیە دامەزراوە کە هەروەک چۆن لە دارایی زەکات دەدرێت، زانستیش دەبێت زەکاتی هەبێت، واتە بەشێک لە زانست و توانای زانستی بۆ خزمەتی کۆمەڵگا تەرخان بکرێت.