ئەمڕۆ ڕێكەوتی ٢٠/٧/٢٠٢٥، چوارەم خولی پێداگۆجی بۆ (٧٥) مامۆستای وەزارەتی پەروەردە لە زانكۆی جیهان-سلێمانی دەستی پێكرد. خولەكە بە هەماهەنگی لە نێوان دەستەی ئەمیندارانی زانكۆكانی جیهان و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت. ئەم خولە کە لە لایەن دەزگای زەکاتی زانست – زانکۆی جیهان سلێمانی بێبەرامبەر پێشکەش دەکرێت، ٦ هەفتە دەخایەنێت و وانەکان لەلایەن پسپۆرانی بواری (پێداگۆجی) دەوترێنەوە. ئەمانجەکەشی ڕاهێنانی مامۆستایانە لەسەر نوێترین شێوازەكانی وانەووتنەوە(پێداگۆجی) وە ئامادەكردنیانە بۆ گواستنەوەی تواناكانیان بۆ خوێندنگە جیاوازەكان.
زانكۆی جیهان – سلێمانی وەكوو ئەركێكی پەروەردەیی هەمیشە گرنگیداوە بەدروستكردنی پەیوەندی لە نێوان زانكۆ و كەرتە جیاوازەكاندا و بەتایبەتی كەرتی پەروەردەی، ئەم چالاکیش هەر لەو چوارچێوەیەکدا ڕێکخراوە.خولەکە و میوانان دەستی بەکارەکانی کرد.