لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی، وگرنگیدان بە لایەنی زانستی و پەرەپێدانی توانای پراکتیکیی خوێندکاران

وەک بەشێک لە چالاکییە بەردەوامەکانی “هەفتەی یاسایی”، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێکەوتی (25-11-2025)، به‌شی یاساى زانکۆی جیهان-سلێمانى بە هەماهەنگی لە گەڵ دەزگای زەکاتی زانستدا بە ئامادەبوونی پ.ی.د. سادات عبدالله، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، و سەرۆکى بەشی یاسا و مامۆستایانی بەش و خوێندکاران، پانێڵێکی یاسایی بە ناونیشانی (ياساى هاتوچۆ له‌ هه‌رێمى كوردستان: ناساندن و هه‌ڵسه‌نگاندن) ڕێکخست.

، تیشک خرایە سەر گرفتە یاساییەکان، کەلێنەکان و ئاڵنگارییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان.
تەوەرەکانی پانێڵەکە بەم شێوەیە دابەشکرابوون:

لە تەوەری یەکەمدا، (دادوه‌ر د. ئاوات عمر حاجى)، سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى ناوچه‌ى كه‌ركوك/ گه‌رميان، بابەتێکی بە ناونیشانی “چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر ياساى هاتۆچۆ ژماره‌ (86)ى ساڵى 2004ى هه‌مواركراو” پێشکەش کرد و تێیدا وردەکارییە یاساییەکانی خستەڕوو.

پاشان لە تەوەری دووەمدا، (دادوه‌ر هيوا رفيق فتاح)، دادوه‌ر له‌ دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى، وەک قسەکەری دووەم بەشداری کرد و لە گۆشەنیگای دادوەرییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ یاساکە و ڕێکارەکان و دروست بوونى تاوانى هەڵە لە کاری شۆفێرى دا کرد.

لەلایەکی دیکەوە و لە تەوەری سێیەمدا، (عه‌قيد به‌ختيار محمد عبدالله)، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى هاتوچۆى سلێمانى، بابەتێکی هەستیاری بە ناونیشانی “کاریگەری و مەترسی مەی و ماددە ھۆشبەرەکان لەسەر شۆفێران” خستەڕوو، کە تێیدا باسی لەو مەترسییە گەورانە کرد کە ڕووبەڕووی سەلامەتی گشتی دەبنەوە.

بەڕێوەبەری پانێڵ: م.ی محمد ناصح محمد

پانێڵەکە بە گفتوگۆی ئامادەبووان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لەلایەن پەنێڵيستەکانەوە کۆتایی پێهات.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 د.نوری حمه سەعيد حەيدر د.نوری حمه سەعيد حەيدر 2 75

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.