دانیشتنێکی گفتوگۆ بە ناونیشانی “ڕۆڵی تەکنەلۆژیا لە پەروەردەدا”

بەروار: 15/5/2025

زانکۆی بابەکەرکەر لە 15 ی ئایاری 2025 لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و هۆشیارییەکانیدا دانیشتنێکی گفتوگۆی بەناونیشانی “ڕۆڵی تەکنەلۆژیا لە پەروەردەدا” ڕێکخست کە لەلایەن پرۆفیسۆر هێلۆ عەلی حەمە عوسمان پێشکەش کرا.

ئەڵقەکە تیشکی خستە سەر گرنگی تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیا لە پرۆسەی پەروەردەیی، ڕۆڵی لە پەرەپێدانی میتۆدەکانی فێرکردن، فراوانکردنی دەرفەتەکانی فێربوون و هاندانی بیرکردنەوەی داهێنەرانەی قوتابیان. هەروەها باسی ئەو ئاستەنگیانەی کە لەوانەیە ڕووبەڕووی جێبەجێکردنی تەکنەلۆژیا ببنەوە لە ژینگەی پەروەردەیی و ڕێگاکانی زاڵبوون بەسەریاندا بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین سوود .

ئەم چالاکییە کارلێکێکی بەرچاوی قوتابیان و پرۆفیسۆران بەخۆوە بینی و یارمەتیدەر بوو بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە گرنگی گۆڕانی دیجیتاڵی لە پەروەردەدا، وەک بەشێک لە دیدگای زانکۆ بۆ هاوتابوون لەگەڵ پێشکەوتنەکانی زانست و تەکنەلۆژیای مۆدێرن.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 هەلو عەلی حمه هەلو عەلی حمه 1 80

زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی کۆلێژی زمان و زانستە مرۆییەکان قوتابیانی بەشی وەرگێران بەبۆنەی رۆژی نێودەولەتی وەرگێران چەند چالاکیان ئەنجام دا وەکو وەرگێرانی دەستەواژەی تایبەت مەتەلۆک ووەرگێرانی لەدوای زارەکی ئالنگاریەکانی سەردانی کردنی لندن وەرگێرانیان کرد

خولێکی راکێشانی خوێن بۆ فێرخوازانی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی لەقۆناغەکانی دوو ،سێ ، چوار ،لە تاقیگەکانی پزیشکی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی خولیکی راهێنان بوو بۆ خولەکە چەند هەفتیەکە دەستی پیکردوە بەردەوامیش دەبێت

ئەوسیمینارە باسی ژیری دەستکردی دەکرد لە وەرگێرانی زمان ئینگلیزی لەسەردەمی ێستاو رابردووی دەکرد

جاران بۆ وەرگێرانی کتێبێک سێ کەسی دە ویست لەگەل یەک هەفتە یستا یەک نەفەرو سێ رۆژی دە وێ