لە چوارچێوەی دەستپێشخەری “زەکاتی زانستی ” لەلایەن زانکۆی جیهان – دهۆک، کۆرسی زانستی بەناوی “پرەنسیپ و ڕۆڵی سەرەکی دژە بەکتریاکان” لە 22 ی تەمووزی 2025 بە فەرمی دەستیپێکرد،
کە لەلایەن کۆلێژی دەرمانسازی بۆ خوێندکارانی فاکول و بەشە جۆراوجۆرەکانی پزیشکی رێکخرابوو. ئامانج لە کۆرسەکە بەرزکردنەوەی هۆشیارییە سەبارەت بە دژە بەکتریاکان، بەکارهێنانی گونجاویان، میکانیزمی کارکردن لە دژی جۆرەکانی هەوکردنی بەکتریا، هەروەها پێشکەشکردنی ڕێنمایی سەبارەت بە رێجیمی دەرمان و پۆلێنکردنی هۆکارە جۆراوجۆرەکانی دژە بەکتریا.