لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی “زەکاتی زانستى”، بەشی سركردن سەردانێکی هۆشیاری بۆ خانەی بێسەرپەرشتان ڕێکخست

بە ڕێنمایی سەرۆکی زانکۆی جیهان-دهۆک، پرۆفیسۆر د.زیرڤان عەبدولموحسین ئەسعەد، و لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی “زەکاتی زانستى”، بەشی سركردن سەردانێکی هۆشیاری بۆ خانەی بێسەرپەرشتان ڕێکخست. سەردانەکە بە سەرپەرشتی سەرۆکی بەش و مامۆستاى یاریدەدەر هێلین مستەفا، بە بەشداری خوێندکارانی بەش.

سەردانەکە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی لە نێو منداڵانی بێ باوک لە ڕێگەی چالاکی پەروەردەیی سادەترەوە بوو. چالاکییەکان سەرنجیان خستە سەر گرنگی پاکوخاوێنی کەسی و زانیاری گشتییان لەسەر تەندروستی و سەلامەتی پێشکەش کرد، هەوڵدان بۆ چاندنی پراکتیزە تەندروستییە خۆپارێزییەکان.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و ئەکادیمییە بەردەوامەکانی، و بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، بەشی یاسای زانکۆی جیهان-سلێمانی وۆرکشۆپێکی مەیدانی و تایبەتمەندی لەژێر ناونیشانی (زمانی کوردی؛ وەک زمانی نوسینی کارگێڕی) ساز کرد. وۆرکشۆپەکە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/٢١ لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی لە هۆڵی سیمینارەکانی زانکۆی جیهان-سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێز پ.د.ئومێد رفیق فتاح سەرۆکی زانکۆ وپ.ی.د سادات عبدالله یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ ، ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان، خوێندکاران بەڕێوەچوو.
ناوەڕۆکی پانێڵەکە، گفتوگۆیەکی چڕ و وردی لە خۆگرتبوو لەسەر گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم بەکارهێنانی زمانی کوردی لە دامودەزگا فەرمییەکان بە گشتی و سنوری پارێزگای سلێمانى بەتایبەت. و تەوەرەکان بەم جۆرە بوون:
تەوەری یەکەم: بەڕێز شاهۆ عوسمان کەریم جێگری پارێزگاری سلێمانى، هەڵسەنگاندنێکی مەیدانی پێشکەش کرد و بە تەواوی باسی لە “هەڵسەنگاندنی ئاستی پشت بەستن بە زمانی کوردی وەک زمانی نوسینی کارگێڕی لە دامودەزگاکانی پارێزگای سلێمانیدا” کرد، کە تێیدا دەرکەوتە ئەرێنی و نەرێنییەکانی بەکارهێنانی زمانەکەی لە نوسراوەکاندا خستە بەرباس.
تەوەری دووەم: بەڕێز لیلی عمر علی سەرۆکی شارەوانی سلێمانى، لە ڕوانگەی ئەزموونی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانەوە، باسی لە “ڕۆڵی شارەوانی لە برەودان و پێشخستنی زمانی فەرمی کوردی” کرد و نموونەی زیندووی لەو بارەوە خستە ڕوو.
تەوەری سێ یەم: بەڕێز .د. ئاسۆ حەمەشین عەبدالکریم سەرۆکی بەشی یاسا، تیشکی خستە سەر لایەنی یاسایی و کارگێڕی بابەتەکە و بە وردی باسی لە “ڕۆڵی دەسەڵاتی کارگێڕی لە گرنگیپێدان بە زمانی کوردی؛ وەک زمانی فەرمی و زمانی دایك” کرد و بەرپرسیارێتییە یاساییەکانی لەم ڕووەوە ڕوون کردەوە.
پانێڵەکە لەلایەن (پ.ی.د. عیباد ئیبراهیم ئەحمەد مامۆستا لەبەشی یاسا) بەڕێوە برا.
وۆرکشۆپەکە بە گفتوگۆی ئامادەبووان و خستنەڕووی چەندین ڕاسپاردە بۆ باشترکردنی زمانی نوسین لە فەرمانگەکاندا کۆتایی پێ هات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ١٦/٢/٢٠٢٦، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاریی دەروونی وکۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان- سلێمانی، سمینارێکی دەربارەی گرنگیی پەیوەندی نێوان خێزان و خوێندنگە لە (ئامادەیی شێرکۆ بێکەس) بۆ دایک وباوکانی پۆلی دوازدە پێشکەشکرد. سیمینارەکە ژمارەیەکی زۆر لە دایکان و باوکان تیایدا ئامادەبوون، تیایدا دەرفەت درا بە ئامادەبووان بۆ پرسیار و ئاڵوگۆڕی زانیاری. ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پلانەکانی زانکۆی (جیهان –سلێمانی)ە بۆ هەماهەنگیی و هاوکاریی دامەزراوە پەروەردەییە جیاوازەکان.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان – سلێمانی، ڕۆژی ٩/٢/٢٠٢٦، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاریی دەروونی وکۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان- سلێمانی، سمینارێکی دەربارەی گرنگیی پەیوەندی نێوان خێزان و خوێندنگە لە (ئامادەیی ڕێژین)ی کچان بۆ دایک وباوکانی پۆلی دوازدە پێشکەشکرد. سیمینارەکە ژمارەیەکی زۆر لە دایکان و باوکان تیایدا ئامادەبوون، تیایدا دەرفەت درا بە ئامادەبووان بۆ پرسیار و ئاڵوگۆڕی زانیاری.

ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پلانەکانی زانکۆی (جیهان –سلێمانی)ە بۆ هەماهەنگیی و هاوکاریی دامەزراوە پەروەردەییە جیاوازەکان..