فێرخوازێکى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی بەشداری لە چالاکییەکانی سەرژمێری دانیشتوان عێراق دەکات

فێرخواز دلۆڤان ئەمجەد بادین یەکێکە لە فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی سێشەممە 19/11/2024، لە میانەی بەشداریکردنی بەرنامەی ڕاهێنان بابەتێکى پێشکەش بەو کەسانە کرد، کە بەرپرسن لە بەڕێوەچوونى پرۆسەى سەرژمێری دانیشتوان.

لە میانەى پێشکەشکردنى بابەتەکەیدا زانیاری گرنگى سەبارەت بە گرنگترین ڕێکارەکانی سەرژمێری هەمەلایەنەی دانیشتوانی عێراق خستە روو، بەتایبەت لە شێوازی داڕشتنی فۆڕمی سەرژمێری و، چۆنیەتی پڕکردنەوەی بە دروستی لەلایەن ئەو کەسانەی بەرپرسیارن، بۆ ئەوەش ڕوونکردنەوەی وردی لەسەر گرنگترین ڕێگاکانی مامەڵەکردنی بەرپرسانی سەرژمێری لەگەڵ هاوڵاتیان پێشکەش کرد، بەتایبەت لە چۆنیەتى وتەکتیک و ڕێزگرتن و پرسیارکردن بە شێوەیەکی ڕوون، کە ڕاستەوخۆ دەبنە هۆی بەدەستهێنانی زانیاری دروست، کە پێویستن بۆ سەرکەوتنی سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق.

ئەمساڵ دواى زیاتر لە (٢٥) حکومەتى عێراق بڕیارى پرۆسەى بەڕێوەچونى سەرژمێرى گشتى لە عێراقیدا، پڕۆسەکەش بەچەند هەنگاوێک بەڕێوەدەچێ و، تا ئێستا چەند هەنگاوێکى تەواو کراوە و، لە قۆناغى کۆتایش نزیک بۆتەوە.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 80

لە چوارچێوەی چالاکییە مەیدانییەکاندا، فێرخوازانى بەشی تەکنیکی سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى  ٢/٢/ ٢٠٢٦، سەردانێکی زانستی و مرۆیی بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی ڕێکخست.

ئەم چالاکییە بە بەشداریفێرخوازی قۆناغی یەکەم و بە سەرپەرشتی (دکتۆر سارە لەیس عەبدولجەلیل) بەڕێوەچوو. سەردانەکە گەشتێکی مەیدانی لەناو بەشە جیاجیاکانی نەخۆشخانەکەدا لەخۆگرت، کە تێیدا فێرخوازان ئاشناى ژینگەی کارکردنی تەندروستی و میکانیزمەکانی پێشکەشکردنی چاودێریی پزیشکی بە نەخۆشان بوون.

لە لایەکی دیکەوە و وەک لایەنە مرۆییەکەی سەردانەکە، فێرخوازان چالاکییەکی تریان ئەنجامدا کە دابەشکردنی دیاری بوو بەسەر منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە؛ تێیدا دیارییە شینەکان بۆ منداڵانی ڕەگەزی نێر و دیارییە پەمەییەکان بۆ منداڵانی ڕەگەزی مێ تەرخانکرابوون. جگە لەوەش، چەپکە گوڵ و بڕێک هاوکاریی دارایی ڕەمزی وەک پاڵپشتییەکی دەروونی پێشکەش بە منداڵەکان کرا.

فێرخوازانی بەشداربوو بە پەرۆشییەکی زۆرەوە کارلێکیان لەگەڵ چالاکییەکەدا کرد و ئاماژەیان بە گرنگیی ئەم جۆرە سەردانانە کرد لە بونیادنانی کەسایەتی پیشەیی و مرۆیی فێرخوازدا. هاوکات، ستافی پزیشکی و تەکنیکی لە نەخۆشخانەی نانەکەلی هاوکاریى و کارئاسانیەکى بەرچاویان پێشکەش بە فێرخوازان کرد و ڕێنمایی پێویستیان دانێ لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکەدا.

د چارچۆڤێ پڕۆژێ “زەکاتا زانستی” دا، ڕێوڕەسمێن ب دوماهیهاتنا خۆلا ڤێڕاگەهشتنێن دەستپێکى بۆ هێزێن پێشمەرگەی هاتنە ئەنجامدان

ل دویف راسپاردێن بەرێز (پ.د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکویا جیهان-دهۆک، و ب مەرەما گرنگیدان ب بەرنامێ هۆشیاری و گەشەپێدانا تەخ و چینێن جودا یێن جڤاکی، د چارچووڤێ پڕۆژێ دەزگایێ (زەکاتا زانستی) یێ زانکۆیێ و ب هەماهەنگی دگەل سەنتەرێ پێشمەرگە یێ ڕەوشەنبیری، ل رۆژا دووشەمبی رێکەفتی ٢٠٢٦/٧/١٣ ڕێوڕەسمێن ب دوماهیهاتنا خۆلا تایبەت یا ڤێڕاگەهشتنێن دەستپێکى هاتنە گێڕان بۆ:

ـ یەکا مەیدانى یا پزیشکى (فرقا ٩) یا پێشمەرگەى، کو د هاتە پێشکێشکرن ژ لایێ بەرێز (م. بسام شوکت)ڕاهێنەرێ نیڤدەولەتی و بسپۆرێ بێهۆشکرن و چاڤدێریا چڕ.

ل دۆماهیێ باوەرنامێن بەشداربوونێ هاتنە دابەشکرن، ب ئارمانجا بڵندکرنا ئاستێ زانستی و پزیشکی یێ هێزێن پێشمەرگەیێن قارەمان.

ل ڕۆژا پێنجشەمبی ڕێکەفتی 23/07/2026، د چارچۆڤێ چالاکیێن جۆراوجۆرێن دەزگەهێ “زەکاتا زانستی” دا ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، و ل دويف سپاردێن بەڕێز (پ. د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکۆیا جیهان-دهۆک ژ بۆ گرنگیدان ب ڤی پرۆگرامى و گەهاندنا مفای بۆ هەمی تەخ و چینێن جودایێن جڤاکى، ئەکادیمیا جیهان-دهۆک ب هەماهەنگی دگەل پەیمانگەها “پێنۆس” یا زمانان گەشتەکا زانستی و هۆشیاری بۆ قوتابیێن پەیمانگەهێ ڕێکئێخست

تەوەرێن سەرەکی یێن گەشتێ
سەرەدانا مەیدانی بۆ تاقیگەهێن پزیشکى

ناساندنا قوتابیان ب کەلوپەل و ئامێرێن نوی یێن پشکنینێ و فێربوونا پرۆسەیێن زانستی ب شێوەیەکێ کرداری

پێشکێشکرنا سمینارەکا هۆشیارییا ساخلەمیێ

پێشکێشکرنا سمینارەکێ ژ لایێ (م. بسام شوکت)، ل سەر بابەتێن گشتی و گرنگ یێن ساخلەمیێ

شرۆڤەکرنا ڕێکارێن خۆپاراستنێ و گرنگیا ساخلەمیا گشتی د ژیانا ڕۆژانە دا