فێرخوازانی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە میانەى سیمینارێک باس لە کاریگەری خواردنی شەکر لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەکەن

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (١١/٢/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر محمد محمد حسێن، هەریەک لە (ناز ئەحمەد و فیدیاس ئەحمەد) فێرخوازانى قۆناغی سێیەم لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس  لە زانکۆی جیهان – هەولێر سیمینارێکی هۆشیارییان لە قوتابخانەی ئیشک بەناونیشانی (کاریگەری خواردنی شەکر لەسەر تەندروستی مرۆڤ) پێشکەش کرد.

لەگەڵ گەیشتنیان فێرخوازان لەلایەن  محمد احمد سەرپەرشتیاری قوتابخانە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، پاشان ناوەڕۆکى سمینارەکەیان پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد، بۆ ئەو مەبەستەش ناز ئەحمەد ڕوونیکردەوە زیادەڕۆیی لە خواردنی شەکر هۆکارێکى سەرەکى قەڵەویە، هاوکات دەبێتە هۆى خراپبوونی ددانەکان و کەمبوونەوەی ئاستی وزە، پاشان تیشکی خستە سەر کاریگەری خواردنەوە  شەکردارەکان و خۆراکە پرۆسێس کراوەکان لەسەر ئاستى تەرکیز و باری دەروونی و ئەدای خوێندنی گشتی، لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕاستیانە جەخت لەسەر گرنگی کەمکردنەوەی شەکری زیادکراو لە خۆراک و هەڵبژاردنی خواردنێکى جێگرەوەى تەندروستى کردەوە، وەک شیرینی سروشتی و میوەی تەواو، هەروەها ئامۆژگاری پراکتیکی پێشکەش کرد سەبارەت بە چۆنیەتی ناسینەوەی شەکری شاراوە لە خۆراکە پاکەتکراوەکان .

هەروەها لە چوارچێوەی سیمینارەکەدا، فێرخوازان دەرفەتیان بۆ ڕەخسا کە پێوەرەکانی بارستەی جەستەیان (BMI) بپێون بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی کێشیان بە بەراورد بە باڵایان، بۆ ئەو مەبەستەش ناز ئەحمەد ڕێنمایی قوتابیانى  کرد لە ڕێگەی پرۆسەی هەژمارکردنى  BMI، باڵا و کێشیان تۆمار کرد، پاشان هاوکێشەی BMI (کێش بە کیلۆ دابەشکراو بەسەر چوارگۆشەی باڵا بە مەتر) بەکارهێنا بۆ ئەوەی بزانن ئایا لە پۆلی ئاساییدان، کەم کێش، کێشی زیادە، یان قەڵەون. هەروەها ڕوونیکردەوە کە چۆن BMI تەنها نیشاندەرێکی گشتی تەندروستییە، بەڵام هۆکارەکانی دیکەی وەک بارستەی ماسولکەکان و ئاستی چالاکییەکان و شێوازی ژیانی گشتی لەبەرچاو ناگرێت، بەو شێوەیەش کۆتایی بە چالاکیەکە هات.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 محمد حسين محمد رؤوف محمد حسين محمد رؤوف 2 75
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 75

له‌ ڕێكه‌وتی(10/9/2026) وبه‌ دروشمی زه‌كاتی زانست ئه‌ركمانه‌، ده‌زگای زه‌كاتی زانست به‌ هه‌ماهه‌نگی په‌یمانكای جیهان هه‌ولێر، هه‌ستا به‌ڕێكخستنی سیمیناریك بۆ پرۆفیسۆر دكتور (كریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی) له‌ ژێر ناونیشانی( دروستكردنی په‌یوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ له‌ نێوان مامۆستا وفێرخوازدا) له‌ هوڵی په‌یمانگای جیهان بۆ مامۆستایان وفێرخوازانی په‌یمانگه‌، به‌ ئاماده‌بونی به‌رێز(د.علی كریم الزامن) به‌ڕێوه‌به‌ری كاگێڕی ده‌زگای زه‌كاتی زانست ،وبه‌رێز(م.هیوا محمد) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای جیهان، كه‌ تێیدا به‌ڕێزیان باسیان له‌ رۆڵی مامۆستا كرد وچۆنیه‌تی مامڵه‌ كردن له‌ گه‌ڵ فێرخوازاندا، وله‌ كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا ده‌رگای پرسیار وه‌ڵام بۆ ئاماده‌بووان كرایه‌وه‌.

ل ڕێکەفتی ٢٧ی حوزەیرانا ٢٠٢٦ێ، د ڕێورەسمەکێ ئەکادیمی دا ب ئامادەبوونا سەرۆکا بەشیَ شيكاريا نةخوَشيان و سەرجەم مامۆستایان، دوماهی ب خولا زەکاتا زانستی هات ئەوا ل ژێر ناڤ ونیشانێ (Foundation of Microbiology) هاتبوو ڕێکخستن ژلایێ مامۆستایان (م.هـ. هوزان قاسم) و (م.هـ. شێروان حسین).

د ڕێورەسمی دا، باوەرنامەیێن پشکداریێ پێشکيَشی بەشداربوویێن خولێ هاتنە کرن. هەروەسا سەروکاتیا بەشی دەستخۆشی ل ڕێکخەرێن خولێ کر و هیڤیا بەردەوامیێ و سەرکەفتنێ بۆ بەشداربوویان خواست د پرۆسەیا فێربوونێ و ثيَشظةبرنا شیانێن وان یێن پراکتیکی دا.

ل بەردەوامیا چالاکیێن خۆلا تەکنۆلۆجیا و زیرەکیا دەستکرد، و د چارچۆڤێ خزمەتێن خۆبەخشانە یێن دەزگایێ زەکاتا زانستی ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، ل ڕێکەفتی 9/8/2026 وانەیەک ژ لایێ بەڕێز (م. بلال حکمت رشید) ڤە هاتە پێشکێشکرن ل دۆر گرنگیا تەکنۆلۆجیا و ژیرییا دەستکرد و کارتێکرنا وێ ل سەر کارێن جۆراوجۆر، ب مەرەما پێگەهاندن و بلندکرنا شیانێن پشکدارێن خولێ ژ فەرمانبەرێن ناڤەندا خانی یا رەۆشنبیری و ڕاگەهاندنێ.