فێرخوازانى کۆلێژى پزیشکى ددان بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەى هۆشیارى پاراستنى تەندروستى دەم ددان

لە بەردەوامى چالاکیەکیانیان و بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیارى تەندروستى، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٠/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانى قۆناغی دووەمی کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی  مامۆستایانى یاریدەدەر ساوێن تەحسین تەها و مریەم فاخیر ئیبراهیم و غفران موسلیم عەقیل سەرداني قوتابخانەی تایبەتی شیاو یان کرد و چالاکیەکیان ئەنجامدا.

لە سەرەتادا، فێرخوازان لەلایەن  مامۆستا ڕەفعەت حەسەن بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان لە وتەیەکدا بەخێرهاتنى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد و، ستایشی هەوڵەکانییانى کرد بۆ پێشکەشکردنی زانیاری پزیشکی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش  بە قوتابیانى قوتابخانەکەیان، دواتر گروپێک لە فێرخوازان سیمینارێکی زانستیان پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەی شیاوی ئەهلی کرد، لە میانەى سمینارەکەیاندا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر باس لە گرنگی گرنگیدان بە تەندروستی دەم و ددان و باشترین پراکتیزەکان بۆ پاراستنی ددانەکان کرد. هەر لە میانەى سمینارەکەیاندا فێرخوازانى پزیشکی ددان ڕوونکردنەوەیەکی وردیان لەسەر ئەو خووە تەندروستانە خستەڕوو کە ددانەکان لە خراپبوون و نەخۆشی پووک دەپارێزن، وەک جۆرى فڵچە وهەڵبژاردنی ئەو خۆراکانەی کە سوودیان بۆ تەندروستی دەم و ددان هەیە، هەروەها گرنگی سەردانی پزیشکی ددان بەشێوەیەکى بەردەوام بۆ دەستنیشانکردنی هەر کێشەیەکی تەندروستی، سمینارەکە بە سروشتی کارلێککەری هەبوو، چونکە فێرخوازان شێوازی پەروەردەیی مۆدێرنیان بەکارهێنا، لەوانەش نمایش و مۆدێلی پزیشکی کە یارمەتیدەر بوون لە سادەکردنی زانیارییەکان..

لەکۆتایی  سمینارەکەدا قوتابیانى قوتابخانەکە کۆمەڵێک پرسیاریان لەبارەى ڕێگەباشەکان بۆ پاراستنى ددانیان لە فێرخوازان کرد، فێرخوازانیش دواى وەڵامدانەوەى پرسیارەکان کۆمەڵێک بروشورى پەروەردەیی و دیاری ڕەمزی، وەک فڵچە و مەعجونی ددانیان بەسەر قوتابیان دابەشکرد.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 80

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٩ / ٤ / ٢٠٢٦، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە هاوکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرک شۆپێکی هاوبەشیان لەسەر ژیریی دەستکرد ساز کرد.

لە چالاکییەکی زانستیی هاوبەشدا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران، زانکۆی جیهان-سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وۆرک شۆپێکیان لەژێر ناونیشانی “ژیریی دەستکرد لە خوێندنی باڵادا: دەرفەتێکی شۆڕشگێڕانە یان مەترسییەکی زانستی؟” لە هۆڵی سیمینارەکان بەڕێوەبرد. لە سەرەتای وۆرک شۆپەکەدا، م. باسۆز تۆفیق ئەحمەد وەک بەڕێوەبەری پانێڵەکە، تیشکی خستە سەر گرنگیی بابەتەکە و ئامانجی کۆبوونەوەی پسپۆڕانی جیاواز بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لەسەر ئایندەی خوێندنی باڵا.

لە تەوەری یەکەمی پانێڵەکەدا، م. شێرکۆ حەمەلاو مراد وەک پسپۆڕی بواری ئینفۆرماتیک و ژیریی دەستکرد، تیشکی خستە سەر پەیوەندیی نێوان ژیریی دەستکرد و چۆنیەتیی بەکارهێنانی لە بواری خوێندن لە ناو پۆڵدا، و ڕوونی کردەوە کە چۆن دەکرێت ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ خزمەتی توێژینەوەی زانستی و باشترکردنی ئاستی ئەکادیمی بەکاربهێنرێت. پاشان پ.ی.د. فریاد خالد محەمەد، وەک پسپۆڕی ئەندازیاریی سۆفتوێر، باسەکەی تەرخان کرد بۆ ڕوونکردنەوەی لایەنە تەکنیکییەکانی ژیریی دەستکرد و ئەو گۆڕانکارییە بنەڕەتییانەی کە لە سیستەمی فێربووندا دروستی دەکات. لە کۆتایی پانێڵەکەدا، م. ئەحمەد ڕەمەزان ڕەشید، وەک پسپۆڕی بواری Machine Learning (فێربوونی ئامێر)، جەختی لەسەر گرنگیی هۆشیاری لە بەکارهێنانی ئەم ئامرازانە و کاریگەرییان لەسەر گەشەپێدانی تەکنەلۆژیا کردەوە. وۆرک شۆپەکە بە گفتوگۆیەکی کراوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان پانێڵیستەکان و ئامادەبووان کۆتایی هات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦، سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی (CDC) بە هاوکاریی بەشی زانستی کۆمپیوتەر، وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان لەژێر ناونیشانی “هۆشیاریی ئاسایشی ئەلیکترۆنی” بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبرد. ئامانجی ئەم چالاکییە، بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتنی خوێندکاران بوو دەربارەی ئاستەنگەکانی ئاسایشی دیجیتاڵی و پێشخستنی ممارەسە سەلامەتەکان لە جیهانی ئۆنلایندا.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن هەر یەک لە بەڕێزان: م. ی. شێرکۆ حەمەلاو لە زانکۆی جیهان-سلێمانی و م. ی. سنوور جەمال لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشکەشکرا. ئامادەکاران تیشکیان خستە سەر هەڕەشە باوەکانی جیهانی ئەلیکترۆنی وەک: فیشینگ (Phishing)، بەرنامە زیانبەخشەکان و ئەندازیاریی کۆمەڵایەتی، هاوکات باسیان لە ستراتیژییە کردارییەکان کرد بۆ پاراستنی زانیارییەکان و بەڕێوەبردنی بەهێزی وشەی نهێنی.
یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئەم دانیشتنە، شێوازە کارلێککارانەکەی بوو، کە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ، نموونەی واقیعی و چالاکیی بنەمادار بە سیناریۆی جیاوازی لەخۆگرتبوو. بەشداربووان چالاکانە لەگەڵ پێشکەشکاران ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد، ئەمەش وایکرد وۆرکشۆپەکە هەم زانیاریبەخش و هەم کاریگەر بێت.
چالاکییەکە بە پێزانین بۆ پێشکەشکاران و دووپاتکردنەوەی پابەندیی بەردەوامی سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی (CDC) بۆ ڕێکخستنی دەستپێشخەریی زیاتر، کە هۆشیاریی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لەنێو خوێندکاراندا بەهێزتر دەکات، کۆتایی هات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان- سلێمانی، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٣/٠٢/٢٠٢٦ بە هەماهەنگی ڕێکخراوی (Step Iraq)، خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر کردەوە. خولەکە بە مەبەستی فێرکردنی خوێندکاران بوو لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی (CV) بە شێوازێکی ئەکادیمی و پڕۆفیشناڵ، هەروەها ڕاهێنانیان پێ کرا لەسەر چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ چاوپێکەوتنی کار و زیادکردنی هەلی بەدەستهێنانی پیشە لە داهاتوودا.