فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ چۆنیەتى بەکارهێنانی کارەبا بەڕێوەدەبەن

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٠/٣/٢٠٢٥) فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتێکی هۆشیاری گشتی بە ئامانجی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا ڕێکخست.

بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازانى قۆناغى چوارەم بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محەمەد قادر سەردانى بازاڕى شارى هەولێریان کرد و، دەیان نامیلکەی هۆشیارییان بە ناونیشانی “بەکارهێنانت کەم بکەرەوە، داهاتوو ڕووناک بکەرەوە” بەسەر کاسباران و دۆکانداران و هاوڵاتیان و ڕێبواراندا دابەش کرد، فێرخوازان لە ڕێگەى نامیلکە و پرۆشەرەکانیان باسیان لە کوژاندنەوەی ئەو گڵۆپ و ئامێرە کارەباییانەى ناو ماڵ و دوکانەکان کردەوە کە پێویست نین. هەروەها ڕوونیان کردەوە کە چۆن گۆڕانکارییە سادەکان لە خووەکانی ڕۆژانەدا دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی بەرچاوی لە داهاتوودا هەبێت.

هەر لە میانەى هەڵمەتەکەیاندا فێرخوازان داوای کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا کرد، وەک ئەوەى فێرخوازان باسیان لێوەکرد، کەمتر بەکارهێنانى کارەبا نەک تەنها لە ڕووى داراییەوە سوود بە بەکارهێنەران دەگەێنێ، بەڵکو زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی وزە کاریگەرى نەرێنى لەسەر ژینگەش دەبێ و بەهەدەردانى سامانە سروشتییەکانیش دەبێ. هەڵمەتەکە بووە مایەى خۆشحاڵى و دەستخۆشى هاوڵاتیان و کاسبکاران و دوکاندارەکانى بازاڕى هەولێر.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.