فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی و ڕاگەیاندن بۆ پاڵپشتیکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان، هەڵمەتێکى مرۆییان بەڕێوەبرد

لە دەستپێشخەرییەکی مرۆیی کە ڕەنگدانەوەی ڕۆحی یەکانگیرى کۆمەڵایەتییە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، هەریەک لە بەشی پەروەردەی گشتی و بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتی هاوبەشیان لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزان بۆ هاوکاریکردنى خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان بەڕێوەبرد.

هەڵمەتەکە لە ڕێکەوتى (٢١/٣/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى دکتۆر ئەحمەد عەبدولعەون سەرۆکى بەشی پەروەردەی گشتی و مامۆستاى یاریدەدەر ئەزوەر مەهدی سەرۆکى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان – هەولێر  و، بەبەشدارى (مينا علاء و ڕەوان سيف) فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى و، (صفوان بهاء الدين ورنج عبد الرحمن) فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشى ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو، لە میانەى هەڵمەتە هاوبەشکەیاندا فێرخوازان (52) سەبەتەی خۆراکیان بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکان و ژمارەیەک لە کرێکاران و فرۆشیارانی سەر شەقامەکان.

سەبەتەی خۆراکەکە کۆمەڵێک کەلوپەلی سەرەتایی جۆراوجۆری بۆ مانگى پیرۆزى ڕەمەزانى لە خۆگرتبوو، وەک ئاردی، ڕۆن، شەکر، برنج، گەنمەشامی و پێداویستییە سەرەکییەکانی دیکە کە یارمەتی خێزانەکان دەدەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانیان. لای خۆشیانەوە خێزانە سودمەندەکان و کرێکاران و فرۆشیاران سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەم دەستپێشخەرییە بەخشندەیە دەربڕی و ستایشی هەوڵەکانی زانکۆیان کرد لە پێدانی هاوکاری و کۆمەکردنیان.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 د.ئەحمد عبد عون عبد علي د.ئەحمد عبد عون عبد علي 2 80
2 ئەزوەر مەهدی قاسم ئاغا ئەزوەر مەهدی قاسم ئاغا 2 80
3 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 80

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.