فێرخوازانى بەشی دیزاینى ناوخۆیی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی سەنتەری ئۆتیزمی ئیمارات دەکەن

بۆ گەیاندنى هاوکارى و دروستکردنى کەشێکى پڕ لە خۆشى و شادى بۆ منداڵان، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی دیزاینى ناوخۆیی ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٨/١٢/٢٠٢٤) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر (سجى عبد الهادي)، لە شارى هەولێر سەردانى سەنتەری ئۆتیزمی ئیماراتیان کرد.

سەرەتا مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازانى بەشى دیزاینى ناوخۆیی لەلایەن (چیمەن جومعە نادر) بەڕێوەبەری سەنتەرەکە پێشوازییان لێکرا، ئینجا باسى لە دۆخى دەروونى و جەستەیی و ڕەفتارى منداڵانى ئۆتیزمى بۆ فێرخوازان کرد، وتیشى ئەم جۆرە چالاکیانەى کە فێرخوازانى زانکۆ ڕێکى دەخەن بەشدارە لە پاڵپشتیکردنی منداڵان لەڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە، هەروەها ڕەنگدانەوەی ڕۆحی هاوکاری نێوان پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییە دامەزراوەکان نیشان دەدات و، ڕەنگدانەوەى لەسەر ڕەفتار و هەڵسوکەوتى منداڵانیش دەبێ، بۆ ئەوەش سوپاسى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد، کە بەچالاکى و هاوکارى مرۆیی سەنتەرەکەیان بەسەردەکەنەوە.

پاشان فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دیارییەکانیان بەسەر منداڵانى سەنتەرەکەدا دابەشکرد و، کەشێکی پڕ لە خۆشی و شادیان دروستکرد، هاوکات فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە ژووری مۆسیقا و هۆڵی وەرزشى سەنتەرەکە بەشدارییان لە چالاکییەکى هونەرى و وەرزشى کرد، ئەم چالاکییانەش یارمەتیدەر بوون لە دروستکردنی کەشێکی تایبەت بەسەربردن کاتێکى پەروەردەیی جیاواز بۆ منداڵان، بەڕێوەبردنى ئەم دەستپێشخەرییە ڕەنگدانەوەى ستراتیژى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر و بەشی دیزاینى ناوخۆییە بۆ بەرزکردنەوەی بەهاکانی بەخشین و دروستکردنى پردى پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە نێوان فێرخوازان و توێژە جیاوازەکانى کۆمەڵگە و،  بەشداریکردن لە بونیاتنانی تواناى ئەو تاکانەى کۆمەڵگە کە پێویستیان بەهاوکارى و کۆمەککردن هەیە.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 سجا عبدالهادی هافز سجا عبدالهادی هافز 2 80
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 80

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.